یەکەمین کۆنفڕانسی تۆڕی زمان و کلتوری لە ناوچەی سووری ئامەد ئەنجامدرا و دوای دوو ڕۆژ کۆتایی هات. لە یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا ١٢ مێز کە پێکهێنران پێشنیارەکانیان ڕادەستی دەستەی تۆڕەکە کرد. پێشنیارەکان لە دووەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا خوێندرانەوە. دواتر بەشداربووان پێشنیاری خۆیان لەبارەی ناوەڕۆک، نەخشەڕیگا و دەستەی بەڕێوەبەر پێشکیش کرد. لە ئەنجامی گفتگۆ و پێشنیارەکانی دوێنێ دا دەستەی بەڕێوەبەر لە ٢٧ کەس هەڵبژێردرا.
لەبارەی یەکەمین کۆنفڕانسی تۆڕی زمان و کلتوری زانا فارقینی زمانزان و جەواهیر ساداک دوزگون بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) قسەیان کرد.
'زمان خەمێکی هاوبەشە'
زمانزان زانا فارقینی ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی دیاریکردنی نەخشەڕیگایە و وتی، "لە یەکەمین کۆنفڕانسی تۆڕی زمان و کلتوریدا، سکرتێر هەڵبژێردرا. لە یەکەمین کۆبوونەوەدا کە کۆنفرانسێکی فراوانتر ئەنجامبدرێت. ئامانجەکە زمان و کلتورە و وەستانەوە لەدژی سیاسەتی توانەوەیە. دەزگا و ناوەندە کوردیەکان بێ جیاوازی، پێویستە کار بکەن و زمان خەمێکی هاوبەشە. پێویستە هەموومان لایەنە سیاسیەکەمان لە لایەک دانێین و ڕێگا لە توانەوە بگرین. بەو هۆیەوە کۆنفرانسێکمان ئەنجامدا و ١٢ مێز پێکهێنران. وەک مێزی بڵاوکراوەکان، مێزی نووسەران، مێزی کلتوری، مێزی هونەر، مێزی کارسازان، مێزی ڕاگەیاندن، مێزی ئەکادیمیسیەنەکان، مێزی دەزگای ژنان، مێزی دەزگای منداڵان پێکهێنران. هەر مێزێک بە پێی بەشی خۆی کێشەکان دیاریدەکەن و دواتر کۆبوونەوە. لەو چوارچێوەیەدا بۆ نەخشەرێگاکا کار دەکەین."
'زمان ناسنامەی کلتورە'
فارقینی ڕاشیگەیاند، تۆڕی زمان و کلتوری کارێکی مەدەنیە و وتی، "کارێکە لە دەرەوەی حزبەکان و رێکخستنەکانی مەدەنیە. بۆچوونەکان چی بێت گرنگ نییە، بەڵام زمان و کلتور موڵکی هەموومانە، زمان دەمانکاتە خاوەن ناسنامە و کۆمان دەکاتەوە. لەبەرئەوە پێویستە هەموومان بەیەکەوە و وەک هاوڕێ کار بکەین. ئەم کۆنفڕانسە ڕێ و ڕێبازی خۆشی دیاری دەکات. لە ئیستا بەدواوە پێویستە هەنگاوی پراکتیکی بنێین. لەبارەی زمان، کلتور ، پەروەردە، فێرکردن، توانەوە، عەقلیەت و گەشەپێدانی زمان و لایەنە یاساییەکانی کار دەکەیەن. دوو لایەن شیدەکەینەوە، یەکەم کورد خۆیان دەتوانن چ بکەن. دووەم کورد دەتوانن داوای چی لە دەوڵەت و ڕای گشتی جیهان بکەن. لەو چوارچیوەیەدا هەنگاوی بەرچاو دەنێین. لە ئیستادا گرنگ ئەوەیە کەموکورتیەکان دیاری بکەین و دواتر پراکتیزەیان بکەین."
'زمان پەروەردەیە'
لە بەردەوامی قسەکانیدا فارقینی ئەوەی خستەڕوو، زیاتر لە باکوور زمان لە ژێر هەڕەشەدایە و وتی، "لە چوار پارچە زمانی کوردی لە ژێر هەڕەشەدایە. بەڵام دۆخی باکوور جیاوازە و مەترسیەکە گەورەترە. هەموو ئەو وڵاتانەی کوردستانیان داگیرکردووە، چاویان لە تورکیایە. ئەگەر لە باکوور سیاسەتی دەوڵەت بگۆڕێت، کاریگەری لە سەر چوار پارچەی کوردستان دەکات. لەبەرئەوە کارکردن لە باکوور بە گرنگ دەزانین. پێشتر تورکیا قبوڵینەدەکرد، توانەوە و ڕەتکردنەوە هەیە. بەڵام سەرۆک کۆماری خۆی وتی، کۆتاییمان بە توانەوە هێناوە. بەڵام بەداخەوە لە هەموو کاتێک زیاتر ئەو سیاسەتە بەردەوامە. پێویستە هەر نەتەوەیەک بە بەهاکانی بناسرێت و هەموو مافەکانی جێگیر بکرێت و پێویستە مافەکانیان مسۆگەر بکرێن. پێویستە کورد خاوەنداری لە هەبوون و زمانیان بکەن. با کەس لەبیری نەکات تا زمان نەبێت، ناتوانین زمانی پەروەردە ڕادەستی منداڵەکانمان بکەین. ئەم زمانە ئەمانەتی دایک و باوکی ئێمەیە.پێویستە ئێمەش ڕادەستی منداڵەکانمان بکەین. بۆیە گرنگ پەروەردەی زمانە نەک فێرکردنە."
'منداڵان واز لە زمان دەهێنن'
فارقینی وتی، "لە کوردستان منداڵانی کورد دەست لە زمانەکەیان هەڵدەگرن و ئاماژەی بەوەدا، ئەوە تاوانی منداڵان نییە، ئەوە تاوانی خانەوادەیە. بۆ ئەوەی منداڵ لە خوێندنگا تووشی کیشە نەبێت، دەڵێن با منداڵان سەرەتا تورکی فێر ببن. بەڵام مێشکی منداڵان وەک موقناتیسە و منداڵان دەتوانن بەیەکەوە ٥ زمان فێر ببن. پێویستە هەر خانەوادەیەک لە ماڵەوە لە ژیانی ڕۆژانەی دا بە زمانی خۆی قسە بکات و منداڵەکانی فێر بکات."
'بناغەی سەرەکی نەتەوەیەک زمانەکەیەتی'
جەواهیر ساداک دوزگون ئەندامی سکرتاریەتیش رایگەیاند، بناغەی خۆناسین و خۆبوون زمان و کلتورە و وتی، "مانگ و نیوێک بەر لە ئێستا ٤٥ کەس بوون و بانگەوازیمان بۆ ئەم کۆنفڕانسە کرد و بۆ نەخشەڕیگاکە کۆبووینەوە. کۆنفڕانسەکەمان بە بەشداری ٣٠٠ کەس ئەنجامدرا. زمان و کلتورمان کێشەی چەند کەسێک نییە، کێشەی نەتەوەیەکە. بناغەی سەرەکی نەتەوە زمانە. کاتێک زمانی گەلێک لەدەستچوو. ئەو نەتەوەیە ناتوانێت لەسەرپێ بمێنێت. ئەم تۆڕە بەو عەقلیەتە پێکهێنراوە. لە ئیستادا لەدژی کلتور و زمانی کوردی هێرشێکی سەخت هەیە. تۆوی ئەم هێرشە لە سەرەتای دروستکردنی کۆماری تورکیا چێنراوە. هەموو حکومەتەکانی ئەم دەوڵەتە کاری سەرەکیان هێرش کردنە سەر کوردە."
دوزگون راشیگەیاند، لە باکووری کوردستان زمانی کوردی لە ژێر هەڕەشەدایە. لە تورکیا و کوردستان هەموو زمانەکانی تر لە ژێر هەڕەشەدان. لەوانە هەرەشەی سەرەکی لە سەر زمانی کوردی زاراوەی کورمانجیە. بەڵام خەباتی ئێمە بە تەنها لەسەر زاراوەیەک نییە، بەڵکو لەبارەی زمان و کلتوری کوردیە. ڕۆژ بە ڕۆژ منداڵی کورد لە زمانەکەیان دوور دەکەونەوە. لێرە بەرپرسیاری گەورە لەسەر شانی خانەوادەیە. بناغەی سەرەکی ناسینی زمان و کلتورە. پێویستە هەموو کەسێک لە سەر ئەم عەقلیەتە بێت."
ف.ق