چالاکی قەڵغانی زیندووە لە قەندیل مانگێکی تێپەراند

گەنجانی کورد لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستان لە قەندیل چالاکی قەڵغانی زیندوو بەڕێوە دەبەن. ئەمڕۆ مانگێک بەسەر ئەو چالاکییەدا دەربازدەبێت.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری جوانی وەلاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمی' لەبەرانبەر داگیرکەریدا ڕاپەرن' لە قەندیل چالاکیی قەڵغانی زیندوویان دەستپێکرد. ئەمڕۆ مانگێک بەسەر ئەو چالاکییەدا تێپەربوو.

لە ماوەی ئەم یەکمانگەدا لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەهەزاران هاووڵاتیی لە چین وتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەوە سەردانی چالاکوانانی قەڵغانی زیندوویان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرخۆدانی قەندیل ڕاگەیاند.

بە بۆنەی دەربازبوونی مانگێک بەسەرچالاکییەکەدا گەنجانی چالاکییەکیان ئەنجامدا، گەنجان دوای چالاکییەکە لە قەندیل بەیاننامەیەکیان ئاراستەی دەزگەکانی ڕاگەیاندن کرد.

 لەسەرناوی چالاکوانانی قەڵگانی زیندوو سەرهەڵدان بامەردی بەیاننامەکەی خوێندەوە و وتی، " چالاکی قەلغانی زیندوو کە مانغێک پێش ئیستا دەستمان پێکردووە، بە هەموو هێزی خۆمانەوە درێژەی پێ دەدەین. بە دروشمی' لە دژی داگیرکەریدا ڕاپەرە' گەنجانی باشووری کوردستان ئێمە پێشوازیمان لە ژمارەیەکی زۆرلە میوان لە شوێنە جیاجیاکانەوە کرد.ئێمە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین."

ک-ش