"چەتەکانی تورکیا لە کەرکوک هێرشیان کردە سوپای عێراق"

چەتەکانی تورکیا دوێنی شەو لە کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، سوپای عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر ئەو چەتانە.

شەوی ڕابردوو لە سنوری گوندی "عەتشانە"ی قەزای (داقوق)ی باشوری کەرکوکـ، سریەی ۳ی فەوجی ۱ی لیوای ٤۵ی فرقەی ۱۱ی سوپای عێڕاق بەچەکی "هاوەن" بۆردوومانکرا.

لەبۆردوومانەکە سەربازێکـ بەناوی (عامر سالم جبر/تەمەن ٤٠ ساڵان) کوژرا وپێنج سەربازی دیکە بەناوەکانی (عەلا فلیح عەبد / تەمەن ۳۱ ساڵان) و (عەلی یاسر بەدر/ تەمەن ٤٠ ساڵان) و (عەلی ڕەشيد عەبود / تەمەن ۳۵ ساڵان) و (ئەحمەد مەحمود مەهدی / تەمەن ۵۵ ساڵان) و (عطا الله عوض / تەمەن ۲۸ساڵان) بریندرابوون.

دوای لێکۆڵینەوەی لەسەر بۆردوومانکردنی ئەو هێزە، دەرکەوت لەسنوری گوندی "بەشیر" گوللـە هاوەنەکان ئاڕاستە کراون و لەشوێنی بۆردوومانکردنەکە چەتەکانی تورکیا، کە پێشتر لە لایەن میتی تورکەوە پەروەردە کراون و لێی جێگیرکراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە وناکۆکی زیاتر لەنێوانیان دروست بووە.

 چەتەکانی تورکیا زیاتر لە ٤ ساڵە لەلایەن دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە (میت) لە ناو خاکی تورکیا پەروەردە دەکرێن، دواتر گەڕێندرانەوە کەرکوک  ژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ چەتەیە. ئەو چەتانە لەلایەن تورکیاوە چەک و جبەخانە و موچەیان بۆ دابین دەکرێت.

پێشتر لەو باریەوە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەڵگە و ڕاپۆرتی لەسەر ئەو گروپە چەتەیە بڵاو کردبووە.

ژ.ت