چەتە نوێکانى عوسمانی؛ ئاکەپە و پەدەکە

لە ژێر ئەو قسانەدا، کە ئەردۆغاندا دەیوت "کورد چییە؟ یەپەگە چییە؟" یان ئەوەى، کە دەیوت "ئێمە پاشا و میری کوردانین" گروپێک و رێکخستنێکى نوێى چەتەکان خۆی مڵاس دابوو و ئێستا ئەو گروپە چەتەگەرییە دەمامکەکەى کەوت و هەموو شتێکى ئاشکرا بووە.

دەوڵەتى تورک لە ژێر بەڕێوەبەریى ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەى شۆڕشی رۆژئاوا بە پێشەنگایەتیى بزووتنەوەى ئازادیى کورد بخاتە ژێر نیری خۆیان و پاکتاوی بکەن، هاوکاریى داعش و بەرەی نوسرە و گروپە چتەکانى تری هاوشێوە ئەو چەتانەی کرد. هاوپەیمانیى بۆ  چەتەکان دروستکرد و دواى ئەوەش راستەوخۆ سوپاکەى هێرشیکرد و داگیرکەریى ئەنجامدا. سەرباری ئەوانەش و کاتێک نەیدەتوانى بەرەوپێش بچێت، کاری لەسەر پلانێکى تر و ئەڵتەرناتیڤ (جێگرەوە) دەکرد.

بۆ ئەوەش ژمارەیەکى زۆر لە پاشماوەى چەتەکان، هاوکارە "بە رەچەڵەک کوردەکانیان" لە رۆژئاوا، کە پارتى دیموکراتیى کوردستان (پەدەکە) دەستنیشانیان دەکات و هەندێک لەو کەسانەى خیانەتیان لە پەکەکە کردووە و چوونەتە ژێر باڵی پەدەکە، بە ناوی "بەرەی یەکێتیى نەتەوەیى / هەرێمیى سوریا"  کار بۆ تاقیکردنەوەى هێزێکی نوێ دەکەن.

بەپێى زانیارییەکان، ئامادەکاریى ئەو بەرەیە بەپارە و پاڵپشتیى دارایى قەتەر لە کۆتایى ساڵی ٢٠١٦دا دەستیپێکردووە و ئامادەکارییەکان لە سەرەتاى ساڵی ٢٠١٨ دا تەواو بوون. بەرنامەى ئەو بەرەیە، پەیڕەو و پلانەکانى، شێوەى کاری رێکخستنی ناوخۆییان و فەرماندە سەربازییەکانی ئاشکرا بوون.

سوڕی نۆکەرەکان

ئامانج و پەیامى سەرەکیى بەرەکە؛ هێرشکردنە سەر خۆبەڕێوەبەریى رۆژئاوا و هێرشکردنە سەر هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) و گەلان و رێکخستنەکانى باکووری سوریایە.

لەو ناو ئەو بەرەیەدا پێکهاتەکانى ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردی سوریا (ئەنەکەسە - ENKS)، کە لەلایەن تورکیا و هەولێرەوە ئیدارە دەکرێن، وەک پارتی ئازادی، بەڕێوەبەرانى یەکێتیى (ئیبراهیم برۆ، فوئاد عەلیکۆ، سیامەند حاجۆ، عەبدولکەریم بەشار و پیاوەکانیان) و کەسێک بە ناوی رۆستەم کە دانیشتوی رۆژئاواى کوردستانە و عەبد عەزیز تەمۆ، عەبد زەراق تەمۆ ٥٠٠ کەسیان ناردووە بۆ تورکیا، بنەماڵەی هیلۆ کە لە باشووری سەرێکانی دەژین و شێخەکانى خێڵی لدوانا و شێخێک لە رۆژئاوا.

بەرپرسى گشتیشیان میتە

٥٠٠ کەس، کە ناویان لەلایەن رۆستەم، عەبد عەزیز تەمۆ، عەبد زەراق تەمۆوە ئامادە کرابوون، نێردران بۆ تورکیا و لە کەمپێکى داخراودا لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان و ئەفسەرانى تورکەوە راهێنانیان پێکرا.

بەپێى ئەو نووسراوانەى کە لە نێوان بەرپرسانى ئەو بەرەیدا نووسراوە، ئەوە روون دەبێتەوە کە بەرپرسی گشتیی بەرەکە نەجدەت ئۆزەل (سەرۆک ئەرکانى پێشووی سوپاى تورکیا) و جێگرەکەی بەرپرسێکى دەزگای سیخوڕیى تورکیا (میت)ە بە ناوی ئۆرهان سونای. سونای ٦٣ کەس لە "ئەفسەرەکانی" ئەو گروپەی بۆ ئۆپەراسیۆن ئامادە کردووە.

لە ناویاندا ٤ ئەفسەری دابڕاوی سوپاى سوریا هەن، کە بە ناوی سوپاى ئازادی سوریا (OSO) لە ناو چەتەکاندا کاریان کردووە. ئەوانە پلەى بەڕێوەبەرییان لەو بەرەیدا بەمێشوەیەیە:

* فەرماندەى بەرەکە عەمید رزوان عەلێلی-یە. خەڵکى حومسە و لە خێڵی ئەل نەعیمە و عەرەبی سونەیە.

* بەرپرسی هەواڵگری عەمید نەسیر مستەفایە و خەڵکی خامایە.

* فەرماندەى هێزی زەمینى عەمید ئەشرەف علەبیدەڵایە و خەڵکى ئیدلبە.

*  بەرپرسی کاروباری ئیداری عەمید هەیسەم جەمیل عەلیفێسی-یە  خەڵیک خامەیە.  

بەرێوەبەرانى بەرەکە

بەڕێوەبەرانى بەرەکە لە ئەفسەرە چەتەکان، کادێرانى "ئیخوانول موسلمین – برایانى مسوڵمان"، کە لە سوپاى سوریا دابڕاون پێکدێن. بەڕێوەبەرە سەرەکییەکانى ئەو بەڕێوەبەرانەش شوێنکەوتوی و لایەنگرانیى ئاکەپە – مەهەپە و پەدەکەن و ناوەکانیانیان بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

* عوسمان ئۆجالان

* نزامەدین تاش

* مەحمود محەمەد شاکر

* کەریم

* فەواز مەحمود سلێمان

* حسێن خەلیل دەروێش

* عەگید مونیر هتاهت (ئەبو باسم)

* ناسر موستەفا

* عەتەڵاه حاج  نەجا (لە خێڵی لدوانا)

* بەشار (کریستیانى قامیشلۆیە و بازرگانى زێڕە)

* ئەبو کابی (کۆمەڵەى پەرستگەی ئەلملی)

پلانسازیى هێرش

دواى هەڕەشەکانى ئەنجامدانى "ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتى فورات" رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک بۆ ئەوەى کورد لە راى گشتی و نێونەتەوەیدا سوک بکات دەیوت 'ئێمە پاشا و میری کوردانین، کورد و یەپەگە لە یەک جیان'. ئێستا ئەوە روون دەبێتەوە، کە ئەو وتە و هەڕەشانە پلانسازى بوون بۆ هێرشی "لیواکانى تەیبە". بەپێى ئەو پلانسازییە هێرش لە دوو بەرەوە ئەنجامدراون:

* بەرەی منبج؛ بڕیار درا زاهیر ئەلساکت و عەبد جەبار ئەل عگێدی بکەن بە فەرماندەى ئەو بەرەیە.

* بەرەی کۆبانێ و گرێ سپی؛ ئەو بەرەیە خراوەتە ژێر فەرماندەیى مەحمود (وەزیرى پێشووی سوپاى ئازادی سوریا - OSO) و عەمید عەبید باست ئەل محەمەد.

ئەل عگێدی کێیە؟

عەبد جەبار ئەل عگێدی کە ناوی لەم راپۆرتەدا هاتووە، ساڵی ٢٠١٣ ئەندامى ئەنجوومەنى سەربازیى سەردەمی سەلیم ئیدریس-ی بەرپرسی حەلەب بوو. فەرماندەکانى گروپە چەتەکانی لیواى تەوحید، کە ناوبانگیان لە دژومنایەتیکردنى کورد دا هەبوو، کرد بە بەرپرسی حەلەب.

یەکێک لەو ٦٠ فەرماندەیى سوپاى ئازادی سوریا (OSO)، کە بەشداریى لە کۆبوونەوەى گوڵانى ٢٠١٣ لە دیلۆک کرد و میت پلانسازیى بۆ کردبوو و پلانى کۆمەڵکوژکردنى کوردی تیادا پەسەند کرا، عەبد جەبار ئەل عگێدی بوو. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەى کورد لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا تۆمار کرابوو و ماوەیەک دواى کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە.

ئەل عگێدی لە دواى ئەو بڕیارە  لە تەمووزی ٢٠١٣ دا کۆمەڵکوژییەکانى تەل عەران و تەل حاسڵی لە نزیک حەلەب ئەنجامدا (یەپەگە و یەپەژ بە بۆنەى جەژنی رەمەزانی ٢٠١٣ەوە ئاگربەستیان لە ناوچەکە راگەیاندبوو، بەڵام لەو کاتەدا چەتەکانی عەبد جەبار ئەل عگێدی هێرشیان ئەنجامدا و لە ئەنجامى ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ٤٥٠ هاووڵاتیى کورد لەلایەن چەتەکانەوە فڕێندران و هەموویان کۆمەڵکوژکران، کە زیاتر لە ١٢٠ کەسیان منداڵ بوون).

پڕوپاگەندە بۆ بەرەکە لە تەلەفزیۆن و کەناڵەکانى پەدەکە دا

عوسمان ئۆجالان و نزامەدین تاش کە ناویان لە "لیواکانى تەیبە"دا تۆمار کردووە لەگەڵ ئامادەکاری و هێرشەکاندا بە ئارگیومێنت و  بەڵگە بۆ ناشیرینکردن و رەشکردنى بزووتنەوەى ئازادی تاوەکو هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک رەوا بکەن و بۆ ئەوەش بە بەردەوامی لە کەناڵ و تەلەفزیۆنەکانى پەدەکەدا خۆیان نمایش دەکەن.  

"کۆماری تورکیاى بەهێز"

راگەیاندراوێک کە لە ١٣ی حوزەیرانى ٢٠١٨دا بە ناوی بەرەی یەکێتى نەتەوەیى سوریاوە بڵاوکرایەوە. ئەو راگەیاندراوە خۆی بۆ خۆی ناسنامەى ئەو بەرەیە بە ئەندازەى پێویست دەخاتەڕوو، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئیتر کاتى ئەوە هاتووە، کە کوردان لە زوڵم و تیرۆری پەیەدە و یەپەگە رزگار بکەین، ئیتر ناتوانن هەڕەشە لە سنوورەکانى کۆماری تورکیاى دۆستمان بکەن".

لە راگەیاندراوەکەیاندا سوکایەتیان بە شەڕڤانانى قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە کردووە، کە لە شەڕی دژ بە داعشدا شەهید دەبن و نووسیویانە "سەرباری ئەوەى ناتوانن شەڕ لە دژی هێزی کۆماری تورکیاى بەهێز بکەن، بەڕێوەبەرانى پەدەیە و یەپەگەی تیرۆریست  بە ناهەق رووبەڕووی مەرگیان دەکەنەوە و هەوڵ دەدەن سیفەتى "شەهید"یان پێ بدەن، بەڵام ئەو ئەم پێکهاتەیە کە لە دواى ئۆپەراسیۆنەکە (ئۆپەراسیۆنى تورکیا بۆ داگیرکردنى رۆژهەڵاتى رووباری فورات) دێتە سەر کار، سیاسەتێکى ناتوندوتیژانە و مافی هەموو گەلان لە بەرچاو دەگرێت".

ر.م