ڕاگەیاندنی هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلا لە باکووری کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لەسەر چالاکی ٢٦ی شوبات/٦ی ڕەشەمە، گەریلا لە هاتای وهاسا ی و ئۆپراسێونی دوای ئەو چالاکییە بەیاننامێکی بڵاوکردوەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لەسەر چالاکی ٢٦ی شوبات/٦ی ڕەشەمە، گەریلا لە هاتای وهاسا ی و ئۆپراسێونی دوای ئەو چالاکییە بەیاننامێکی بڵاوکردوەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٢٦ ی شوبات/٦ی ڕەشەمە، گەریلاکانمان لە شاری هاتای تورکیا، چالاکییان دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورک ئەنجامدا و زرێپۆشێکیان تێکشکاندووە، ڕۆژێک دوای ئەو چالاکییەش سوپای تورک لەو شارە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکی گەریلا لە شاری هاتای تورکیا و ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە سنوری ئەو شارە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە-دا، هاتووە: ڕۆژی ٢٦ ی شوبات/٦ی ڕەشەمە، هێزەکانمان لە ناوچەی یۆلچاتی-ی سەر بە شارۆچکەی حاسا لە هاتای، چالاکییان دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا و دەستڕێژی گوللـە لە هەموو زرێپۆشەکان کرا، لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تەقێندرایەوە و ژمارەیەک سەربازیش کوژران و برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ڕۆژی ٢٧ ی شوبات/ ٧ی ڕەشەمە، سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لەو ناوچەیە دەستپێکرد، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ شەڕ لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورکیا ڕوویدا، لەو شەڕەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون کە ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: هەر لەو شەڕەدا، هەڤاڵێکمان بەناوی بەدران چەکدار، دوای نەبەردییەکی قارەمانانە دژی هێزەکانی دوژمن شەهیدبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی یۆلچاتی-ی سەر بە شارۆچکەی حاسا لە هاتای تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.