ڕژێمی ئاكه‌په به‌رده‌وامه له تاڵانكردنی حه‌سكیف
هه‌رچه‌نده دادگه‌ی ڕاوێژكاری گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شوێنه‌وارییه‌كانی حه‌سكیفی ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام ڕژێمی ئاكه‌په پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كات و به‌رده‌وامه له تاڵانكردنی شوێنه‌واره‌كان.
هه‌رچه‌نده دادگه‌ی ڕاوێژكاری گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شوێنه‌وارییه‌كانی حه‌سكیفی ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام ڕژێمی ئاكه‌په پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كات و به‌رده‌وامه له تاڵانكردنی شوێنه‌واره‌كان.
سێزده‌مین فه‌رمانگه‌ی دادگه‌ی ڕاوێژكاری، گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی ناوچه‌ی حه‌سكیف-ی باكووری كوردستانی ڕه‌تكرده‌وه كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی ١٢ هه‌زار ساڵه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار-ی ڕژێمی ئاكه‌په ڕه‌چاوی بڕیاره‌كه ناكات و به‌رده‌وامه له تاڵانكردنی حه‌سكیف.
له دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و دادگه‌یه كه پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شوێنه‌وارییه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه درێژه‌ی به كاره‌كانی دا و چه‌ندین شوێنه‌وار و به‌رهه‌می شوێنه‌واریی حه‌سكیفی له شوێنی خۆیان لابرد و گواستنیه‌وه بۆ شوێنی دیكه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پاش ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به دروستكردنی به‌نداو كرد له ناوچه‌ی حه‌سكیف. به‌و هۆیه‌شه‌وه شوێنه‌واری ١٢ هه‌زار ساڵه‌ی حه‌سكیف ژێرئاو ده‌كه‌وێت.
s.m