ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێیەمین زنجیرە خۆپیشاندان بۆ عەفرین ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ وەک ڕۆژی جیهانی چالاکیی بۆ عەفرین ناونراوە, وا بڕیارە لە هەموو جیهان چالاکیی پشتگیری بۆ عەفرین ئەنجام بدرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ وەک ڕۆژی جیهانی چالاکیی بۆ عەفرین ناونراوە, وا بڕیارە لە هەموو جیهان چالاکیی پشتگیری بۆ عەفرین ئەنجام بدرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
کۆمیتەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکان بۆ عەفرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ سێیەمین بانگەوازیی بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە ڕۆژهەڵات بڵاوکردەوە و وابڕیارە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات چالاکی ئەنجام بدرێت.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەکەدا هاتووە، کە ئەمڕۆش بە شێوەی ڕۆژی نەورۆز هاوڵاتیان لە گروپی پێنج شەش کەسی دا بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە سەرکوت نەکرێن، پاشان لە دەرفەتی گونجاودا یەکبگرن و خۆپیشاندانەکە دەستپێبکەن.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە بە هەڵگرتنی وێنە و پۆستەر و پانکاردی پشتگیریی عەفرین لەو چالاکییەدا بەشداری بکەن و دژی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک لە خاکی کوردستاندا دروشم بڵێنەوە.
بانگەوازییەکە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازدیخوازانی ئێران کراوە.