ژمارەی بریندارەکانی بوومەلەرزەکەی کرماشان گەییشتە ٦٣٤ کەس

ئامارە سەرەتاییەکانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا گەییشتووەتە ٦٣٤ کەس.

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلەی ڕیختەر لە قوڵایی ١٠ کم زەوی پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان هەستی پێکرا، ناوەندی بومەلەرزەکە نێوان سێ شاری سەرپێڵ زەهاو، گیلانی غەرب و قەسری شیرین بووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، کە زانکۆی پزیشکی کرماشان و مانگی سوور ڕایانگەیاندووە تا ئێستا ٦٣٤ کەس بریندار بوون و گەیندراونەتە نەخۆشخانەکان.

بە پێ ئامارەکان، تائێستا لە سەرپێڵی زەهاو ٢٩٠ کەس، ١٧٠ کەس لە لەگیلانی غەرب . قەسری شیرین ١٠٩ کەس، قەسری شیرین ٥٤ کەس، داڵاهو ٦ کەس و سەڵاسی باوەجانی ٥ کەس گەیندراونەتە نەخۆشخانە، تا ئێستا ٢٢ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان کراون.

لە شەوی ڕابردووەوە تا ئیستا ئەو ناوچەیە زیاتر لە ١٥٠ جار لەرزیوە، کە ٨ جار گوڕەکەی سەرووی ٤ پلەی ڕێختەر بووە.

وێرانییەکان لەناو گوندەکان زیاترە بە بەراورد بە شارەکان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمیی بڵاونەکراوەتەوە، شەوی ڕابردوو چالاکوانان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان ڕایانگەیاندبوو زیاتر لە ١٠ کەس کوژراون، بەڵام تا ئیستا بە فەرمی پشتراست نەکراوەتەوە،

جێگای ئاماژەیە  ساڵی پاریش بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٣ پلەی ڕیختەر لە هەمان ناوچەی دا، کە بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ هاووڵاتی کورد و نزیکەی ١٠ هەزار برینداری لێکەوتەوە، کەچی هێشتاش لەناو چادر و کابینەدا دەژین و دەوڵەت نەیتوانیوە هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بکات.

ک-ش