بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه، ٢٤ی شوبای/ ٤ی ڕەشەمە شوبات، له شار و شارۆچکه‌کانی باشوری کوردستان، به ده‌ستپێشخه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان-که‌نه‌که، له‌یه‌ک کاتدا، ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی له به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕێپێوانه‌کان به ناوی "باشور پشتگیریی عه‌فرین ده‌کات و بۆ عه‌فرین ڕێپێوان ده‌کات" ئه‌نجام ده‌درێت.
که‌نه‌که بانگه‌وازیی گه‌لی باشوری کوردستانی کردووه، که له‌و ڕێپێوانه‌دا له شار یان شارۆچکه‌ی نزیک به شوێنی نیشته‌جێبوونیاندا به‌شداریی بکه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
کات و شوێن-ی چالاکییه‌کان به‌مشێوه‌یه:
- سلێمانی: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٢:٣٠ خوله‌کی دوانیوه‌ڕۆ، ڕێپێوانێک له شاڕێی سالم (سه‌هۆڵه‌که) بۆ به‌رده‌م باخی گشتیی.
- هه‌ولێر: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٢:٠٠ ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه له پارکی شانه‌ده‌ر.
- هه‌ڵه‌بجه: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٢:٣٠ خوله‌کی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بانکه کۆنه‌که.
- که‌لار: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٤:٠٠ ی ئێواره، ڕێپێوانێک له‌به‌رده‌م پارکی له‌یلا قاسم بۆ ناوبازاڕی گشتی.
- ڕانیه: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٢:٠٠ ی دوانیوه‌ڕۆ، ڕێپێوانێک له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی کچانی ڕانیه بۆ سه‌رای ڕانیه.
- کۆیه: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پارکی قوڕه‌به‌رازه.
- سۆران: ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی شوبات کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ناو بازاڕ.