کاڵکان: ١٥ی تەباخ یەکەمین گولەیە کە بەر هەموو جۆرە کۆیلایەتیەک کەوت - ٢ -

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بارەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ رایگەیاند، "١٥ی تەباخ راگەیاندنی دامەزراندنی هەرەکە-یە. بەم هەنگاوە گەریلاکانی کورد دامەزراندنی خۆیان راگەیاند."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا باسی لە هەنگاوی ١٥ی تەباخ کرد.

بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکەی کاڵکان بەم شێوەیە:

لە چوارچێوەی قۆناغی هەنگاوی گەریلا لە ١٥ی تەباخدا هەڵوێستی پارت و رێکخستنەکانی چەپی تورکیا و حزب و پارتەکانی تری کوردستان چۆن بوو؟

هەموو پارت و رێکخستنەکانی تورکیا و کوردستان لە بەردەم کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠ لە یەک بارودۆخدا بوون. بەشێکی گرنگیان دەستگیر کران. بەشێکیشیان چوونە دەرەوەی وڵات. هەندێکیان دەرباسی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. هەندێکیشیان لە رۆژئاواوە، دەرباسی گۆڕەپانی سوریا-فەڵەستین-لوبنان بوون. هەندێکیشیان روویان لە ئەروپا کرد. لەناو هەموو رێکخستنەکاندا، ئەوەی بە شێوەیەکی رێکخراوەی و دیسیپلین و بە رێکوپێکی کشایەوە، بزوتنەوەی پەکەکە بوو. چونکە پەکەکە لە کانونی ساڵی ١٩٧٨، واتە دوای کۆمەڵکوژیەکەی مەرەش ئەوەی بینی کە قۆناغێکی نوێی کۆدەتا دەستی پێکردووە. کاروبارەکانی ئەو سەردەمەشی لەسەر بنەمای خۆڕاگری لە دژی کودەتا بەڕێوە برد. خۆڕاگریی سێوەرەگ لە بنچینەدا هەوڵدانێک و ئامادەکاریەکی بەم شێوەیە بوو، هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی هێزی گەریلا و پەروەردەکردنیان. ئامادەکاریەکی تریش، لە سەرەتای تەمموزی ساڵی ١٩٧٩ دەرباسبوونی رێبەری ئاپۆ بوو، بەرەو گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لوبنان-فەڵەستین.

هێشتا کودەتا رووینەدابوو، رێبەر ئاپۆ پەیوەندی بەو ناوچانەوە کردبوو. لە پاییزی ساڵی ١٩٧٩ رێبەر ئاپۆ بانگەوازی بۆ گروپەکانی گەریلا کرد کە لە کەمپەکانی فەڵەستین بەشداری لە مەشق و پەروەردەدا ببن. دەرفەتی بواری پەروەدەی خوڵقاندبوو، هەروەها سیستمی کاروباری مەشق و پەروەردەی بونیاد نابوو. پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵاتیش بە پەلە دروست کرد. لەسەر بنەمای ئەم زانیاری و دەرفەتانە، لە دژی کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلول کشانەوە بە تاکتیک و بە رێکخستنی و بە رێک و پێکی ئەنجامدرا، ئەوەی ئەمەشی کرد، پەکەکە بوو. دوای کودەتاکە زۆربەی کادیرانی پەکەکە توانیان دەرباس ببن و نەگیرێن. هەندێکیان دەستگیر کران. دەستگیرکردنەکان زۆربەی بەر لە کودەتاکە روویاندا. ئەوانەی مانەوە، ئەو کادیرانەی دەستگیر نەکران، بە سەختی و دژواریش بێت، پەیتا پەیتا، بە پلان و بە رێکخراوەیی، دەرباسی گۆڕەپانی لوبنان و فەڵەستین بوون.

چەندین ئەندامی رێکخستنەکانی تر دەستگیر کرابوون. چەندین رێکخستنیش بە تەواوەتی بە ناوەندەکانیانەوە دەستگیر کران. هەندێکیشیان توانیبوویان خۆیان بگەیێننە دەرەوەی وڵات. بەڵام دەرباسبوونیان وەکو پەکەکە بە شێوەیەکی ئامادەکاری بوکراو و بە رێکخراوەیی و بە پلان نەبوو. دوای کودەتاکە، بۆ رزگاربوونیان، بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن چوونە دەرەوەی وڵات. بە کورتی پەرتەوازە و بڵاو بوونەوە. رێبەر ئاپۆ لە لایەکەوە بۆ خۆڕاگری لە دژی کودەتا فاشیستەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠، کادیرانی پەکەکەی کشاندەوە بۆ ناو کەمپەکان و پەروەردەی کردن و لە لایەکی تریشەوە لەگەڵ رێکخستن و گروپەکانی تری تورکیا و کوردستان لە پەیوەندیدا بوو. پەیوەندی لەگەڵیان دروست کرد بۆ ئەوەی هاوپەیمانیەکی ئەنتی-فاشیست بونیاد بنێت. ئامادەکاریەکانی دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لە سەر دوو ئاست بەردەوام بوو. لە ئاستی پەکەکە و لە ئاستی رێکخستنەکانی دەروەی پەکەکە. پەکەکە لە ئاستی رێکخستنەکانی دەرەوەی خۆیدا، ئامادەکاری بۆ خۆڕاگری ئەنتی-فاشیست لە کوردستان و تورکیا لە دوو بەرەوە بەڕێوە دەبرد.

ویستی لە دژی کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلول، بەرەیەکی نەتەوەیی خۆڕاگریی کوردستانی بونیاد بنێت. لە تورکیاش ویستی بەرەیەکی ئەنتی-فاشیست بونیاد بنێت. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ ئەوەی ئەو رێکخستنانەی پەیتا پەیتا چووبوونەوە دەرەوەی وڵات کۆببنەوە و سەرلەنوێ خۆیان بەرێکخستن بکەن، پشتیوانی خۆی دەربڕی. هاوکات پەیوەندی پێوە کردن و بۆ گۆتوبێژکردنی بونیادنانی بەرەیەک لە دژی فاشیزم، پەیوەندی لەگەڵ دروست کرد و کۆبووەوە. ئەم گوتوبێژانە زیاتر لە بەرەی کوردستان بەڕێوە چوو. بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-یەنەکە، کاری کۆکردنەوەی رێکخستنە کوردیەکان لە گۆڕەپانی سوریا-لوبنان ئاسانتر بوو. سەرەتا لەگەڵ رێکخستنە کوردیەکانی باکوری کوردستان لەسەر بونیادنانی بەرەی خۆڕاگری نەتەوەیی لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، گوتوبێژ ئەنجام دران. چەندین کۆبونەوە ئەنجام دران و بە مەبەستی بونیادنانی خۆڕاگریی نەتەوەیی لە بەریەکی هاوبەش چەندین گۆتوبێژ ئەنجام دران. خۆی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٥دا لەگەڵ بەرپرسی ئەو رێکخستنانە کۆببووەوە و پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە کاروباری سیاسیەکان کوردستان لە چوارچێوەی بەرەیەکی هاوبەشدا بەڕێوە بچێت. بەڵام ئەم پێشنیارە قبوڵ نەکرا.

بۆیە بەڕێکخستنیکرنی پەکەکە لە کارە پێشینەکانی بوو. دوای ئەوەی کودەتای ١٢ی ئەیلول ئەنجامدرا و دەرفەتی کار و چالاکیی یاسایی نەما، کادیر و رێکخستنەکان چوونە دەرەوەی وڵات. ئەم جارە پێویست بوو لە دژی فاشیزم، بە مەبەستی دروستکردنی خۆڕاگریی نەتەوەیی هێز بدەن یەکتر و بەرەیەک دروست بکەن. ئەمجارە گۆتوبێژ لەسەر ئەم بابەتە کرا. ئەم گوتوبێژانە هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە. چونکە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ و سەرەتای ساڵی ١٩٨٠ رێکخستنی دەدەقادە، رێگای ئازادی و کوک لە ژێر ناوی 'یەکێتی هێزی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی' لە دژی پەکەکە بوون بە یەک لە دوای ساڵی ١٩٨٠وە لە باکوری کوردستان لە دژی پەکەکە دەستیان بە هێرشی چەکداری کرد. تا پاییزی ساڵی ١٩٨٠ لە مێردین، روحا، ئامەد و ئێلح بەم هۆکارە شەڕی چەکداری روویدا. بە دەیان کادیر و لایەنگرانی پەکەکە لەو هێرشانەدا کوژران. هێرشەکان بە مەبەست و پلانبۆدارێژراو بوون. ئەم بارودۆخە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر هەوڵەکانی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشی نەتەوەیی لە دژی فاشیزم دروست کرد. بارودۆخی شەڕ هاتە ئاراوە. بێ باوەڕی گەیشتبووە بەرەزترین ئاست. لە لایەکی ترەوە ئاشکرا ببوو کە تاکە ئامانجی دامەزراندنی ÛDG، دژبەریی پەکەکە یە. چونکە ئەرکی ئەوەیان سپاردبووە ÛDG کە لە مێردینەوە تا بۆتان رێگری لە دەرباسبوونی پەکەکە بکات.

بۆیە هێرشان کرد. ئەو رێکخستنانە دەیانویست پەکەکە خۆی تەسلیمی ئیرادەی ئەوان بکات. دەیانویست وەکو ئەوان بێت. دەیانوت، دەبێت پەکەکە خۆی رەخنە بکات و هێڵی خەباتی خۆی بگۆڕێت. لەم بارەیەوە رێبەر ئاپۆ وتی، 'ئەگەر ئێمەش لە سەر هەمان هێل بین، ئەو کاتە پێویست ناکات ئێمە رێکخستنێکی جیاواز بین'. ئێمە دەڵێین با پارتێک بونیاد بنێین. ئێمە دەلێین با هەموو پارتەکان لە یەک بەرەدا بن. بەڵام ئەمەیان قبوڵ نەکرد و سوور بوون لەسەر ئەوەی دەبێت پەکەکە هێڵی خۆی بگۆڕێت. ئەوەی راستی بێت، ئەوان دەیانزانی کە پەکەکە لە دژی رژێمی ١٢ی ئەیلول دەجەنگێت، ئەمەیان دەبینی. ئەگەر لەگەڵ پەکەکە رێکەوتنیان کردبا، ئەوانیش ناچار دەبوون بجەنگن. بەڵام ئەمەیان قبوڵ نەکرد. نە بە نیازی ئەوە بوون، نە دەوێران ئەوە بکەن. بیانویان دەهێیایەوە. لە راستیدا لەو بەرەیەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەدەکرا. پەکەکە لێی کشایەوە. رێبەر ئاپۆ پێی وتن،' ئێوە کە لەگەڵ ئێمە نابن بە بەرەیەک، کەوایە لە خۆڕاگریدابن، ئەگەر ئێوە خۆڕاگر بن، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین و پشتیوانیتان لێدەکەین. ئێمە لە دەرەوە بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانیتان لیدەکەین'. بەڵام دوای ئەوەی پەکەکە کشایەوە، هەموویان پەرتەوازە بوون.

دواتر هەوڵی ئەوە درا کە لەگەڵ رێکخستنەکانی تورکیا بەرەیەک دروست بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆبوونەوە بەڕێوە چوون. ئەم کۆبوونەوانە لە گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوان بوون. لە ئەنجامدا بەرەی خۆڕاگریی یەکگرتوو لە دژی فاشیزم بونیادنرا. ٨ رێکخستن هەبوون، هاوکات دوو رێکخستنیش لە دەرەوە پشتیوانیان لێدەکرد. لەناو ئەو بەرەیەدا تاکە رێکخستنی کوردی، پەکەکە بوو. رێکخستنە کوردیەکانی تر بەشداری تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ پارتە تورکەکان نەدەبوون. پێشووتر لە پراکتیکی ADYOD دا لە ئەنقەرەش بارودۆخێکی بەم شێوەیە هەبوو. پێشووتر DDKO بەشداری ناو ریزەکانی Dev-Genç نەدەبوو. ئەوان خۆیان تێکەڵ بە تێکۆشانی هاوبەشی دیمۆکراسی نەدەکرد. هەمیشە لە دژی بوون، جیاوازیان دەکرد. بەڵام لە ناو FKBDC دا تاکە رێکخستنی کورد، پەکەکە بوو.

راستیەکەی ئەم بەرەیە هیوایەکی دروست کرد. لە بەهاری ساڵی ١٩٨٢ بونیادنانی مسۆگەر بوو. لە لایەکەوە کۆمیتەیەک لە ئەوروپا دروست کرا. لە ئەوروپا دروستکردنی پەیوەندی، رێکەوتن و کاروباری چاپ و بڵاوکردنەوە دەستی پێکرد. لە لایەکی تریشەوە ئەو رێکخستنانەی خاوەنی هێزی خۆڕاگری چەکدارین، هێزەکانی خۆڕاگریان دەرباسی گۆڕەپانی لوبنان-فەڵەستین دەکرد و پەروەردە و مەشقی سەربازیان پێدەکرد. سەرتاسەری ساڵی ١٩٨٢ لەسەر ئەم دوو بوارە هەوڵ و خەبات بەڕێوە چوو.دوای ئەوەی پەکەکە لە هاوینی ساڵی ١٩٨٢ بە بڕیاری دووهەمین کۆنگرەی خۆی، دەستی بە گەڕانەوەی وڵات کرد، هێزەکانی گروپی رێگای شۆڕشگێر لە ناو FKBDC دا وەکو هێزی کوردی، ترسان. گەڕانەوەی کوردستانیان لەسەر بنەمای خۆڕاگری، وەکو مەترسی دەبینی و لە دژی وەستانەوە. لە ترسی ئەوەی ئەگەر پەکەکە ئەمە بکات، لە هەموو ناوچەکان بڵاو دەبێتەوە و لە بەرامبەریان دەوەستێتەوە، بڕیاریاندا هێزەکانیان بنێرن بۆ ئەوروپا و لە ئەوروپا کۆببنەوە.

بەم شێوەیە لەناو ئەو بەرەیەدا دوو هێڵ هاتنە ئاراوە: یەکێکیان، ئەو هێڵە بوو کە کاروخەباتی ئامادەکاری سەربازی کە لە گۆڕەپانی لوبنان-فەڵەستین بەڕیوە دەچوو، دەرباسی کوردستان و تورکیا بکرێت و بەم شێوەیە لە دژی کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلول دەست بکات بە خەباتی خۆڕاگری گەریلا، هێڵەکەی تریش ئەوە بوو کە دەیویست واز لە خەباتی چەکداری بهێنرێت و بکشێتەوە بۆ ئەوروپا، ببێت بە پەنابەر، لە ئەوروپا چاوەڕێی ئەوە بکەن کە کودەتای ١٢ی ئەیلول رێگە بۆ دەرفەتی کاری سیاسی بدات. وەکو ئەنجام لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٢، FKBDC وای لێهات کە نەیتوانی ئیدی خەبات بکات و پارچەبوونی تێکەوت. بەڵام تا ساڵی ١٩٨٤ لە ئەوروپا گوتوبێژەکان بەردەوام بوون. پەیوەندیەکان بەردەوام بوون. یەکتریان رەخنە دەکرد. ئاشکرا بوو کە لە پشت کارە تێکدەرانەکانی سەمیریش، گروپی تانەر ئاکچام هەیە. ئەوان کاریان بۆ بونیادنانی بەرەیەک بۆ خۆڕاگری لە دژی فاشیزم نەدەکرد، ئاشکرا بوو کە کاریان بۆ ئەوە دەکرد، پەکەکە کە لە گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لوبنان-فەڵەستین لە پەروەردەی سەربازیدا بوو، خۆشی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوەی وڵات، دەرباسی ئەوروپای بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن ناتۆوە ئەرکیان پێسپێردرابوو. ئاشکرا بوو کە تانەر ئاکچام راسپێردراو و ئەرکدارێکی ناتۆیە و لە لایەن دەزگای هەواڵگریی ئەلمانیاوە پەروەردە کراوە و ئەرکی پێسپێردراوە. ئەو کەسەی بە ناوی سەمیریش کە لە ناو پەکەکەدا ویستی لەسەر ئەم هێڵە بڕوات، ئەو کاتە بەرەو هێڵی ئەوان رۆیشت.

بەم شێوەیە FKBDC لە رووی پراکتیکەوە هێندە بەکەڵک نەدەهات. وەکو بەرەی خۆڕاگریی یەکگرتوو لە دژی فاشیزم، تەنها پەکەکە نەبوو کە بۆ خۆڕاگریی چەکداری لە دژی فاشیزم گەڕایەوە کوردستان و تورکیا، بەڵکو گروپێک لە بزوتنەوەی رێگای شۆڕشگێریش بە شێوەی چەکدار گەڕایەوە تورکیا. خۆیان گەیاندە ئارتڤین. بەڵام زۆربەیان یان شەهید بوون، یان دەستگیر کران یان تەسفیە کران. جگە لەوان هیچ کەسێکی تر نەگەڕایەوە. هەندێک گروپیش ئەگەر چی جەوهەری خۆیان پاراستبوو، بەڵام دەینامۆی شۆڕشگێریان مردبوو. بیریان لە خۆڕاگریی چەکداری نەدەکردەوە. هەندێکیشان لە پەنابەریدا، لە ئەنجامی پەیوەندیکردن بە دەزگا هەواڵگریەکانەوە، لەناو بران. بوون بە جاسووس، بوون بە پەنابەر. لە قۆناغی دەستپێکردنی هەنگاوی ١٥ی تەباخدا جگە لە پەکەکە هیچ رێکخستنێک نەگەڕایەوە کوردستان و تورکیا.

لە راستیدا بە هەنگاوی ١٥ی تەباخ رووی راستەقینەی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا بوو. لەم رووەوە ١٥ی تەباخ بوو بە کاغەزی تورنوسول (Litmus). چەندین کەسایەت و گروپی شۆڕشگێر لە ناو خۆیاندا دڵخۆش و بێدەنگ مانەوە. بەڵام زۆربەیان پەنابەر بوون، بوون بە جاسووس. چونکە زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی لە دژی هەنگاوی ١٥ی تەباخ وەستانەوە، ئەو رێکخستنانە بوون کە لەناو چووبوون. هێرشیان کردە سەر هەنگاوی ١٥ی تەباخ، وەکو بەسەرهاتێک تەماشایان کرد، ئەو سەردەمە کەمال بورکای پێی دەوت، 'تیرۆر'. ٤٠-٥٠ رێکخستن کۆبوونەوە و لێدوانێکی هاوبەشیاندا و تێیدا ئیدیعای ئەوەیان کرد کە هەنگاوی ١٥ی تەباخ، چالاکیەکی شۆڕشگێری نیە. وەکو تێکدەر و یاریەک بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد، شیرۆڤەیان کرد. بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی کودەتاکەی کەنان ئەڤرەن کرد و پێی وتن، 'دەرفەتمان بدەنێ، ئێمە ئاپۆجیەکان باش دەناسین، لە دژی ئاپۆجیەکان لە پێشتانەوە دەبین و هاوکاریتان دەکەین'. واتە پیشانیاندا کە هێندە بوونەتە دوژمنی شۆڕشگێری و کۆتاییان پێهاتووە. بۆیە لە دەرەوەی وڵات لە دژی پەکەکە زۆر هەوڵیاندا. هەوڵێکی زۆریاندا کە پەکەکە نەتوانێت لەگەڵ هێز و رێکخستنە جیاوازەکان پەیوەندی و رێکەوتن دروست بکات.

ز.ش

****