بەرێوبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە راگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کارمەندێکی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی باڵا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەوە لە کاتێک دایە بڕیار بوو ئەمرۆ ڕۆژی سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەرنامە بۆ چۆنیەتی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دابڕێژن.
هێمن مامەندی ڕۆژنامەنوس بەداوداچونی بۆ ئەو هەواڵەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان کردوە و ڕەتی دەکاتەوە هێچ کەسێک لە پەرلەمانی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، پێشی وایە ڕاگەیاندنی توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەیە پەرلەمان کۆ نەبێتەوە.
بەپێ ئەو زانیاریانەی ئەو ڕۆژنامەنوسە کە لە لاپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت بانگێشتی پەرلەمان بکرێت و لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێت بە هۆی پێنەدانی موچەی فەرمانبەران.
ز.ش