کۆمیتەی شەهید عاکیف لە بۆکان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان و دامەزراندنی پەژاکیان پیرۆز کرد

لاوانی کۆمیتەی شەهید عاکیف لە شاری بۆکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک، چالاکیێکیان ئەنجامدا.

 

کۆمیتەی شەهید عاکیف لە شاری بۆکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١هەمین ساڵی دامەزراندنی پەژاک، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

 لاوانی ئاپۆچی لە بەرزاییەکانی بۆکان کۆبونەوە وبە هەڵگرتنی ئاڵاکانی پەژاک، کۆدار و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، بەیاننامێکیان لەم بارەیەوە خوێندەوە.

لە بەشێک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێمە وەک لاوانی ئاپۆچی کۆمیتەی شەهیدان-ی شەهید عاکیف لە شاری بۆکان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەژاک و ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بە ڕۆحی بەرخۆدانی مێژوویی عەفرین پیرۆز دەکەین.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: دوژمنانی گەلی زاگرۆس و ناحەزانى رامانى ڕێبەر ئاپۆ با باش بزانن، کە خۆڕاگریی کاوەی ئاسنگەر، شەهید عاکیف، مانی، زیلان پەپولە، زانا، خۆشمێر، تەوار، رۆناهی و سەدان شەهیدی دیکە لە نێو جەستەی یەک بە یەکماندایە و بەڵێن دەدەین تاگەیشتن  ئامانجەکانمان درێژە بە ڕێگاى شەهیدان بدەین.

لاوانى ئاپۆیى لە بۆکان راشیانگەیاندووە "رامان و هزری ڕێبەرێک، کە لەسەر بنەمانى کۆمەڵگەیەکى ئەخلاقی – سیاسی و لەسەر بونیاتنانى ژیانی ئازادى کۆمەڵگە و نەتەوە دیموکراتیک رەگى داکوتابێت، بێگومان بۆ ئێمە دەبێتە ڕۆشنکەرەوەى ڕێگاى تێکۆشان و هاتنەدیى ئامانجەکانمان".

لە کۆتایى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "٦٩هەمین ساڵڕۆژى لەدایکبوونى ڕێبەر ئاپۆ و ١٤هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى پەژاک لە هەموو ئازادیخوازان و بە تایبەتى گەلی کورد پیرۆز دەکەین و ئەمساڵ دەکەین بە ساڵى لەناوبردنى پاشماوەکانى عوسمانیگەری و سەفەوى گەری".

ک.ش

ر.م