کۆنسوڵی تورکیا سوپاسی یەکێتیى کرد

بڕیارەکەى یەکێتى لە دژی تەڤگەری ئازادی و رەژاک هەم هەڵەیە هەمیش زیان بە یەکێتى و ئەو کارانە دەگەیەنێت، بۆ یەکێتیى نەتەوەیى ئەنجام دەدرێن. گەڕانەوە لەو هەڵەیە سوودی بۆ هەموو کورد دەبێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچەکانى ژێر دەستى یەکێتى لە هەرێمی باشووری کوردستان ژمارەیەکى زۆر بارەگای تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک - RJAK) داخران. پێش هەموو کەس و لایەنێک دەوڵەتى تورکی فاشیست بەو بڕیارە دڵخۆشبوو. بەخێرایى لە ماوەیەکى کورتدا کۆنسوڵی تورک بۆ ئەو بڕیارە سوپاسی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە)ی کرد.

بێگومان هەموو کورد تامەزرۆییە بۆ ئەوەى بزانێت لەبەرچی بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی و رەژاک داخران.

دەوڵەتى تورک ماوەیەکى زۆرە گوشاری خستووەتە سەر یەنەکە بۆ ئەوەى بۆ لای خۆی راێکێشێت و لە یەکێتیى کوردان دووری بخاتەوە. بۆ ئەوەش هەندێک دەرفەت و ئیمکانیەتى پێشکەشکردووە. کردنەوەى فڕۆکەخانەى سلێمانى و گەشتکردن بۆ تورکیا، کردنەوەى هەندێک هێڵ و جموجوڵی بازرگانى، کردنەوەى نوێنەرایەتیى یەکێتى لە ئەنقەرە بەشێک لەو ئیمکانیەتانەن، کە دەوڵەتى تورک پێشکەشی یەکێتیى کردوون. دەوڵەتى تورک دەیەوێت یەنەکە بخاتە دۆخی پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە)وە. ئەوەش لە میدیاکاندا رەنگدانەوەى هەبوو و لەسەر ئەو خاڵانە بەرپرسانى یەکێتى لەگەڵ بەرپرسانى دەوڵەتى تورک چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو.

دۆخی پەدەکە

پەدەکە لە ئاستێکى باڵادا لەگەڵ دەوڵەتى کۆمارى تورکیاى فاشیستدا پەیوەندیدیی هەیە. بۆ ئەوەى رێگا بۆ پەیوەندیى ماددی بکاتەوە بێگومان پەدەکە لە ئاستى سیاسی دا هەندێک باج بە تورکیا دەدات. دەوڵەتى تورک لەمدواییانەدا ئەوەى بەسەر پەدەکەدا سەپاندووە، کە رێگری لە دروستکردنى یەکێتیى نەتەوەیى کوردان بکات و لە دژی پەکەکە بوەستێتەوە. بێگومان سازش و باجدانێکى لەو شێوەیەش لە دژی رۆژئاواى لە پەدەکە دەوێت. لە بەرامبەر ئەو داوایانەدا پێش هەموو شتێک رێگاى بازرگانیى نەوت و چەندین کار و بارزگانى تری پێشکەشی پەدەکە کردووە. ئەو پەیوەندییە ئابوورییە هەنگاو بە هەنگاو زۆر سوود دەخاتە دەستى تورکیا، کە ئەردۆغان سەرکێشیى بۆ دەکات.

دەیانەوێت هەمان کراسیش بە بەری یەکێتیدا بکەن

بەشێکی کاریگەر لە ناو یەنەکەدا دەیانەوێت هەر وەک پەدەکە هەمان ئەو سوودە بازرگانى و ماددییەیان دەستبکەوێت. باجی ئەوەش کە تاوەکو ئێستا دەبینرێت، داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی و رەژاکە. دەوڵەتى تورک رەنگە لە دوایدا داوا لە یەنەکە بکات کە رێگری لە بزووتنەوەى ئازادى بکات و ئاستەنگى بۆ دروست بکات. لە دژی رۆژئاوا هاوکاریى بکات. لەوەش بێدەنگ دەبن، کە شەنگال بەلای خۆیدا رابکێشێت و تیایدا خۆی باڵادەست بکات.

مۆدێلی بادینان و عەفرین

ئەوەى لەسەرەوە باسمان کرد، رەنگە لە قۆناغی یەکەم و سەرەتادا ئەنجام بدرێن. بەپێى نەریتى کارەکانى دەوڵەتى تورک هەر ئەوەندە سازشێکى بۆ کرا خۆی زیاتر دەسەپێنێت بۆ ئەوەى ئەوەى سەر بەوەى بەرامبەری بچەمێنێت و بیبەستێتەوە بە خۆیەوە. بۆ ئەوەش هیچ دەرفەتێک بۆ هاوکاریکردنى ناهێڵێتەوە تاوەکو نەتوانێت خۆی بجوڵێنى و جوڵەى لێدەبڕێت. بەو رۆڵەى کە لە عەفرین بە ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردانى سوریا (ئەنەکەسە - ENKS)ی دا و بەو رۆڵەى لە بادینان بە پەدەکەى دا ئەوە بە باشی دەبینرێت کە دەوڵەتى تورک چۆن بەکاریان دەهێنێت تاوەکو داگیرکەریى خۆی هەمیشەیى بکات. دەوڵەتى تورک هەوڵ دەدات ئەو کوردانەى کە لەو ئارادایە ماونەتەوە رادەست و تەسلیمى خۆیى بکات. دەوڵەتى تورک ئەو کوردانەى، کە نەیتوانیوە رادەستى خۆیانى بکات و نەیتوانیوە گوشاریان بخاتە سەر و لە راستیى خۆیانى دووریان بخاتەوە، قبوڵ ناکات.

لە ئیتحاد و تەرەقییەوە تاوەکو رژێمى کەمالیست و بەڕێوەبەریى فاشیستیى ئیسلامیى – تورکی ئەمڕۆ، دەوڵەتى تورک کوردی "مردوو"ى دەوێت. کوردان لە باشووری کوردستان لە کاتى ریفراندۆم و سەرلەنوێ داگیرکردنەوەى کەرکووک دا، کوردان لە رۆژئاوا بە داگیرکردنى عەفرین و گۆڕینى باری دیموگرافی و باری دانیشتوانەکەى و کوردان لە باکوور بە خاپوورکردن و کاولکردنى شارەکانى کوردستان و دڕندەیى ژێرزەمینەکانى جزیر بۆ جارێکیتر ئەو راستییەیان بۆ دەرکەوت.

باشە سوودی بۆ یەکێتى دەبێت؟

یەنەکە، تاوەکو ئێستا کەم و زۆر لە ناو یەکێتیى نەتەوەیى کورد دایە و کوردانیش ئەوە دەزانن. یەکێک لە بەها گرنگەکانى کوردان مام جەلالە، کە لەو چوارچێوەیەدا کاریکردووە، بۆیە پێویست بە نووسینەوە ناکات. هەروەها نەوشیروان مستەفا کە بۆ ماوەى چەندین ساڵ یەکێک لە پێشەنگەکانى یەنەکە بوو و دواتر بزووتنەوەى گۆڕانى دامەزراند، ئەویش کەسێکى لەو جۆرە بوو. ئەگەر یەنەکە لە کەلەپور و میراتێکى لەو جۆرە دوور بکەوێتەوە، باشە بە ڕاستى شتێکى دەست دەکەوێت؟ پەیوەندى لەگەڵ دەوڵەتى تورک کە لە دژی ئێران بەکاردەهێنرێت، باشە چ کاریگەرییەک لە پەیوەندییەکانى ئێران و یەنەکە دەکات. لەو رووەوە دەکرێت زۆر بابەت دەستنیشان بکرێن.

بڕیاری یەنەکە لە دژی تەڤگەری ئازادی و رەژاک هەم هەڵەیە و هەمیش لە هەموو کەس زیاتر زیانى بۆ یەنەکە دەبێت. بڕیارەکەى یەکێتى لە دژی تەڤگەری ئازادی و رەژاک هەم هەڵەیە هەمیش زیان بە یەکێتى و ئەو کارانە دەگەیەنێت، بۆ یەکێتیى نەتەوەیى ئەنجام دەدرێن.

ئەو رێگایە رێگایەکى هەڵەیە

راستەقینەترین رێگا ئەوەیە، ئەو بزووتنەوانەى لە کوردستان خاوەنی بیر و هۆشن لەو هەڵوێستانە دوور بکەنەوە، کە زیان بە یەکێتیى نەتەوەیى دەگەیەنێت. هەموو کەس مافی ئەوەى هەیە بۆچوون و سیاسەتى هەندێکی تر جێبەجێ نەکات. بەڵام لە بریى گوشار و گەمارۆدان و سزادان، لەسەر بنەماى رێبازی رەخنەگرتن، کە سەردەمیانەترین کارە دەکرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

دەبێت ئەو هەڵەیە رابوەستێنرێت

لە هەموو جیهاندا کورد لە هەموو کەس زیاتر پێویستى بە دیموکراسییە. دێموکراسی زۆر بۆ کوردان پێویستە. لە دۆخێکى لەمجۆرەدا گوشار و زۆرداریى بزووتنەوەیەکى کورد لە دژی رێکخستنێکى کورد و داخستنى بارەگاکانى قبوڵ ناکرێت. ئەرکی هەموو دیموکراسیخواز و وڵاتپارێزێکە کە کار بۆ راستکردنەوەى ئەو هەڵەیە بکات. گەڕانەوە لەو هەڵەیە و دەستبەرداربوون لەو هەڵەیە سوودی بۆ هەموو کوردان دەبێت.

ر.م