کۆگایەکی پلاستیک و باڵەخانەیەک و کەشتیەک سووتێندران
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەنتاڵیا و ئیزمیر کەشتیەکی گەشتیاری و کۆگایەکی پلاستیک و باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی فاشیستەکانیان سووتاند.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەنتاڵیا و ئیزمیر کەشتیەکی گەشتیاری و کۆگایەکی پلاستیک و باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی فاشیستەکانیان سووتاند.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"دەستپێشخەریەکەمان لە دەریاچەیەکی ناوچەی کۆنیائالتی شاری ئەنتالیا کەشتیەکی گەشتیاریان سووتاند و لە ماوەیەکی کورتدا کەشتیەکە بە تەواوەتی لە ناو چوو و بوو بە خۆڵەمێش.
لە لایەکی دیکەوە دەستپێشخەریەکەمان هەمان رۆژ کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی ماناڤگاتی ئەنتالیا کۆگایەکی پلاستیکیان سووتاند و کۆگاکە بە تەواوەتی سووتا و بوو بە خۆڵەمێش. ئاگرەکە کە چەندین کاتژمێر بەردەوامی خایاند، ترسێکی گەورەی لە ناوچەکە دروست کرد.
هاوکات دەستپێشخەریەکەمان لە هەمان بەرواردا لە ناوچەی بایراکلیی شاری ئیزمیریش باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمیان سووتاند کە شوێنی مانەوەی ئەندامانی دەوڵەت و داگیرکەران بوو. ئاگرەکە ترسێکی گەورەی لە ناوچەکە دروست کرد و چەندین کەسیش بە هۆی دووکەڵەکەیەوە نەخۆش کەوتن.
فاشیزم و جێبەجێکارانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و گەلی تورک با ئەوە باش بزانن کە هەر هێرشێک لە کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ هێرشکرنە سەر شارەکانیان، ماڵەکانیان، شوێنی کارەکانیان، خوێندنگەکانیان و نەخۆشخانەکانیان و هتد... لە هەموو جیگایەک کە لێی دەژین ئاگری تۆڵەسەی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت. هەر هێرشێکی دەوڵەتی تورک کە لە دژی ئیرادەی ئازادی گەلی کوردستان ئەنجامی بدات، بێبەش نامێنێت لە ئاگری تۆڵەسەندنەوەمان."
ز.ش