دیوانی سەرۆکایەتی کەجەدە-ئەوروپا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە وتی:"فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ گوندی دیگووری سەر بە شارۆچکەی سنوونی سەر بە شەنگالی بۆردومان کرد. دەوڵەتی تورک کە سەرتاسەری کوردستان دەکاتە ئامانج، چەند جارێکی دیکە شەنگالی کردبووە ئامانج و خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ کردبوو.
دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دەیەوێت ئەو قڕکردنانەی داعش ئەنجامی نەدا، تەواوی بکات و گەلی ئێزدی قڕ بکات.
ئەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال کە دوژمنی مرۆڤایەتی، کەلتور، میژوو و بیر و بڕواکانە، ئیدانە دەکەین.
ئێمە وەکو کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازییەک ئاڕاستەی گشت گەلەکەمان دەکەین کە بە روحی یەکێتی نەتەوەیی هەڵسنە سەر پێ و خاوەنداری لە شەنگال بکەن. ئێمە وەکو کەجەدەکە-ئەوروپا و ناڤ-یەک رۆژی ١٨ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی شەنگال کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە و بۆ خاوەنداریی لە شەنگال، لە هەموو ناوچەکان چالاکی و رێپێوانی کاریگەر ساز دەکەین و بانگەوازی ئاڕاستەی گەل دەکەین کە بەشداری چالاکییەکان ببن."
ز.ش