کەجەدە یادی کورتای، ئانیک، زەنگین و ئونەری کردەوە

کەجەدە یادی فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئونەری کردەوە و رایگەیاند، "بۆ ڕزگارکردنی ئابڕوی مرۆڤایەتی ئەوان لەشی خۆیان کردە قەڵغان." کەجەدە بۆ ژیانێکی ئابرۆمەندانە داوای یەکێتی و بەرخۆدان کرد.

لە شەوی ١٧ و ١٨ی ئایاردا لە زیندانی ئامەدی ژمارە ٥ دا شۆرشگێرانی تێکۆشانی ئازادی کورد فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئونەر لەدژی ئەشکەنجە و توندوتیژی ئاگریان لە جەستەیان بەردا و کردەوەکانی زیندانەکەیان شەرمەزار کرد.

لە ساڵیادی چالاکیەکەدا کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)  یادی فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئونەری کردەوە.

کەجەدە لە پەیامی یادکردنەوەکەیدا باسی ئەوەی کرد، "بەرخۆدان لەدژی فاشیزم لە کوێی جیهان بێت، بە ئەندازەی بەهای پاراستنی ئابرۆی مرۆڤایەتیە. کوردان لە زینداندا لەدژی ئەشکەنجەی کودەتای ئەڤرەن، بۆ ئابرۆی مرۆڤایەتی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. سەرچاوەی شەڕی ئەمڕۆ، ئەفسەرە فاشیتەکان و نەژادپەرستاکەن کە زیندانیان پڕ کرد و لە زیندانەکاندا پیر و گەنجی کوردیان ئەشکەنجە کرد. گەلی کورد هەموو کاتێک لەدژی کودەتا باجی گەورەیدا. بەڵام هیچ کاتێک دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرت. داواکاری گەنجانی کورد لەو ڕۆژەدا، داواکاری ئەمڕۆی گەلی کوردە. ئەمڕۆش داواکاری گەلی کورد ئەوەیە کە ببێتە خاوەن پێگە و بە ژیانی ئازاد و دیموکراتی گەلان بگات.

گەلی کورد هەموو کاتێک لەدژی هەموو جۆرە کودەتایەک بەرخۆدان دەکات."

ف.ق