هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە کەسایەتی مەحمسوم کۆکماز فەرماندەی گەورە کە هەنگاوی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ی شۆڕشی ژیانەوەی دەستپێکرد، بە رێز و حورمەتە یادی هەموو فەرماندە و شەڕڤانە گەریلا شەهیدەکان دەکەینەوە. فەرماندە گەورەکانی وەکو ئەنگین سینجار، ئاتاکان ماهیر و زەکی شەنگالیش کە لە مانگی ئابدا (تەباخ) شەهید بوون، بە رێز و حورمەتەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین. ئێمە جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و هەموو خۆڕاگرانی سەر شاخەکان و ناو زیندانەکان و هەموو شوێنێک، پیرۆز دەکەین.
هەنگاوی گەورەی شۆڕشگێری ١٥ی تەباخ، ئەمڕۆ لە ژێر فەرماندەیی شەهیدە خۆڕاگریەکان بە ئیرادە و بڕیارێکی گەورەوە بەردەوامە. تا ئەو رۆژەی هێزە قڕکەرەکان لەناو دەبرێن و کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنرێن، ئەم خۆڕاگریە بەردەوام دەبێت.
هەر وەک چۆن رێبەر ئاپۆش هەموو جارێک دەیگوت، هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ دەمارە وشکبووەکانی گەلی کورد، بووە بە ئاوی حەیات. داگیرکەریی قڕکەری ١٢ی ئەیلول دەیانوت، 'کۆتاییمان پێهێنان، دوایین گورزیشمان وەشاند'، بەڵام ئەوا ئیرادەی ژیان و ئازادیی گەلی کورد بوو کە گورزێکی لە رووی داگیرکەریی قڕکەر وەشاند. لە بەرامبەر داگیرکەری قڕکەر ئیرادەی تێکۆشانێکی بەهێز هاتووەتە ئاراوە. بەم شێوەیە هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە یەکەم گولەوە خۆی سپاردووە بە هێزێکی ئایدولۆجیی سەرکەوتوو و ئیرادە و بڕیارداریەوە. هەنگاوی ١٥ی تەباخ، ئەوەی داگیرکاریی قڕکەر رایدەگەیاند گوایا تەمەنی ٧٢ کاتژمێرە، بە سەرفرازیەوە گەیشتووەتە رۆژی ئەمڕۆ. ئەم هەنگاوە کە وەکو شۆڕشی ژیانەوەی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ بووە بە بناغەی شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک.
وەکو بە ئەزمونترین بزوتنەوەی گەریلا لە جیهاندا، جێگای خۆی لە مێژوودا کردەوە
هەنگاوی ١٥ی تەباخ وەکو جەنگی گەورەی گەریلاکان لە جیهان، ئەمڕۆ وەکو بە ئەزمونترین بزوتنەوەی گەریلاکان جێ خۆی دەگرێت. محمد سەڤگات، مستەفا یوندەم، ئەحمەد کاسیپ، کازم کولو، دکتور باران، خەبات دێرک، هالیل دێرک، محمد ئوزبەی، محمد ئەمین ئاسلان، سولێمان ئاسلان، بەسێ ئانوش، ئازیمە دەمیرتاش، سولتان ساوز، هێمن یاوەر کایا، گوڵناز کاراتاش، زەینەب کناجی، نودا کارکەر، شیلان کۆبانێ، ڤیان سۆران، چیچەک کچی، دەلال ئەحمەد، سۆرخوین دێرسم، چیچەک کورتالان، شەڤین بینگول، زین ئاڤاشین، عیسا دێرسم، ماهیر ئامەد، ئەنگین سینجار، عادل بلیکا، قەدری چەلیک، روستەم جودی، رەشید سەردار، عەلیشێر کۆچگری، نەعمان ئامەد، ئازاد سیسەر، ئاتاکان ماهیر، باران دێرسم، عەلی پڵنگ، سینانی سوور، قاسم ئەنگین، رووبار دیجلە، تێکۆشەر گەڤەر و چەندین فەرماندەی دیکەی شەهید کە لەسەر هێڵی محمد قەرەسونگور و مەحسوم کورکماز، ئیرادە و بڕوا و گیانێکی گەورەی گەریلایان هێنایە ئاراوە و هیچ هێزێکی شەڕکەر ناتوانێت ئەم هێزە بشکێنێت. تاکە ئامانجێک کە ئەم فەرماندەیی و ملیتانیە هەیەتی، سەرکەوتن و بونیادنانی کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیکە.
شۆڕشی کۆمەڵایەتی بونیاد ناوە
شۆڕشی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە زیاتر لە زۆربەی بزوتنەوەی گەریلاییەکان، شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەڵگیرساندووە. گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، شۆڕشی نەتەوەیی، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی دیمۆکراسی، شۆڕشی ئازادیی ژنان، شۆڕشی کلتوری، شۆڕشی ویژدان و کەسایەتی هەڵگیرساندووە. ئەو گۆڕانکاریانەی لە سەدەکاندا روودەدەن، لە ماوەی ٣٦ ساڵدا روویاندا. لەم ٣٦ ساڵەدا چەرخی مێژوو خێراتر بووە. بە دەرباسبوونی ساڵەکان، گەورەیی هەنگاوی شۆڕشگێری ١٥ی تەباخ زیاتر ئاشکرا دەبێت.
ئەمڕۆ لە بنچینەی گەشەکردن و دەستکەوتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستاندا، گەورەترین دەستکەوت و گەشەگرند، ئەم هەنگاوەی ٣٦ ساڵەیە. شۆڕشی ژیانەوە، کوردی کۆکردەوە و سنووری دەوڵەتانی بێواتە کردووە. لە سایەی ئەم هەنگاوە شۆڕشگێریە، گەلی کورد بوو بە شۆڕشگێرترین و دیمۆکراتیکترین گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەلی کورد ئەمڕۆ بە کارەکتەرە کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی، لە جیهاندا بوو بە سەربەرزترین گەل. گەلی کورد خاوەنی شکۆیە و سەربەرزە. چونکە گەلی کورد گەیشتووەتە راستی گەلان بۆ ویستی ئازادی.
گەلی کورد بە پارادیگمای کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی و دیمۆکراتیک کە ئازادی ژنان دەپارێزێت، وەکو جێگرەوەی ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیک لە دەرەوەی دەوڵەتان، بووە بە هیوای هەموو گەلانی جیهان. شۆڕشی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ بووە بە شۆڕشی ژیانەوەی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گشت مرۆڤایەتی. وەکو رێبەر ئاپۆش دەڵێت، ئەوەی تا ئێستا دەکرا ئامادەکاری گەورە بوون، گەشەکردن و دەستکەوتی گەورە لە ساڵەکانی داهاتوودا بەدی دێت. چونکە هیچ سنوور و هێزێکی شەڕکەر، ناتوانێت لە بەردەم شۆڕشی ژیانەوەی سەر هێڵی ئایدۆلۆجی و سیاسیی رێبەر ئاپۆ بۆستێتەوە. وەکو چۆن لە مێژوودا ئەو شۆڕشانەی بە پێشەنگایەتی ئایین، چین و کۆمەڵاگا نەوەستێنراون، بە هەمان شێوە ئەم شۆڕشە گەورەیەش کە لەسەر پارادیگمای رێبەر ئاپۆیە، ناوەستێنرێت.
گەریلا لە حەفتانین بە لێدانی هەلهەلە لە خۆڕاگریدایە
لەم رۆژانەدا کە پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ دەکەینەوە، گەریلاکان لە حەفتانین لە سەر هێڵی مەحسوم کورکماز، بە دەیان فەرماندەی گەورە و بە دەیان هەزار شەهید و بە جۆش و خرۆشی جەژن و بە لێدانی هەلهەلە لە خۆڕاگریدان. لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، ئەوە ئاشکرا بوو کە هیچ کاتێک، رۆحی شۆڕشگێریی ١٥ی تەباخ ناشکێنرێت. سڵاومان دەنێرین بۆ ئەو خۆڕاگرانە کە گورزی کوشتندە لە هێزی فاشیستان دەدەن و پیرۆزبایی لە خۆڕاگریان دەکەین. خۆڕاگریی حەفتانین لە ٣٧هەمین ساڵی ١٥ی تەباخدا، لەسەر بناغەی خۆڕاگریی گەورە لە کوردستان بەردەوام دەبێت و هێرشکەرە قڕکەر و داگیرکەرەکان پەشیمان دەبنەوە. ئەسمەر، نورجان و رۆستەم جودی کە بوون بە سیمبولی خۆڕاگری حەفتانین، تێک نەچوون، بەڵکو ئەوانەی پشت بە تانک و تۆپەکانیان دەبەستن تێک دەچن. ئەوەی لێی دەترسن بەسەریان دێت، وەکو ٣٦ ساڵی رابردوو بەسەریان دێت.
خۆڕاگریی بە دەوری خۆڕاگریەکەی گەریلاکان بەرفراوانتر دەکەین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەکو بەر لە ٣٦ ساڵ دەیوت، 'لەناویان دەبەم'، لە باکور و باشور و رۆژئاوا هێرشی ئەنجامدا، بەڵام ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون. خۆڕاگریی گەریلا و گەلی کورد کە تا ئێستا ئەو هێرشانەیان پووچەڵ کردووەتەوە و گەشەی گەورەیان کردووە، بە هەمان شێوە دوایین هێرشەکانیشیان پووچەڵ دەکەنەوە. چونکە یاسای ئەم شۆڕشی ژیانەوەیە، دیالێکتیکی سەرکەوتنی بارودۆخی سەخت و دژوارە. تێکۆشانی ئەمڕۆشمان لە سەر هەمان هێڵ بەردەوام دەبیت. کۆتایی بە داگیرکاریی قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دێت و تێک دەشکێن، کورد و گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیش سەردەکەون.
لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤وە تا ئەمڕۆ گەریلاکان لە ماوەی ٣٦ ساڵدا بوون بە پۆڵا و لە ٣٧هەمین ساڵیشیدا لە خۆڕاگریدا دەبێت. لە ماوەی ٣٦ ساڵی رابردوودا، گەلی کورد کە لە راستیی گەلی شەڕڤان تێگەیشتووە، خۆڕاگری خۆی گەشتر دەکاتەوە و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەش تێک دەشکێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی کورد و دوستانی گەلی کورد و ئەو ژنانەی بوون بە هێزی ئازادی و دیمۆکراسیی مرۆڤایەتی، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین کە لە دەوری تێکۆشانی گەریلاکان کە بوون بە هێزی شۆڕشگێریی هەموو گەلان، تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن، ئێمە کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین."
ز.ش