کەجەکە: خەونی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانى بەدی دەهێنین

هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، شێخ سەعید و ٤٩ هەڤاڵی کە ٩٣ ساڵ لەوە پێش لە ئامەد لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە لەسێدارەدران بەبیر دەهێنینەوە و خەون و خولیاکانیشان بەدی دەهێنین.

کەجەکە بە بۆنەى ساڵیادى لەسێدارەدانى شێخ سەعیدى پیران و هەڤاڵەکانى لەلایەن حکومەتى تورکیاوە لە ٣٠ى حوزەیرانى ١٩٢٥ / ٩ى پووشپەڕ و ساڵیادى چالاکییە فیداییەکەى زیلان لە دێرسیم راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى چالاکییەکە فیداییەکەى زیلانەوە، کە لە ٣٠ى حوزەیرانى ١٩٩٦ / ١٠ى پووشپەڕ لە دێرسیم لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامیدا رایگەیاندووە "لە ساڵیادى شەهادەکەتەکەیدا، لەمساڵدا دوژمن بە چاوسوورکردنەوە هێرشەکانى ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەى مرۆڤ بەرەو کردارى سەرکەوتوانە بڕوات، زۆر گرنگە لە ژیان و فەلسەفە و تێکۆشانی شەهید زیلان تێبگەین. بە دڵنیاییەوە فەلسەفەى ژیان و تێکۆشانى شەهید زیلان سەرکەوتنمان بۆ مسۆگەر دەکات و ئێمە دەگەیەنێتە کوردستانێکى ئازاد و رێبەرێکى ئازاد".

هاوسەرۆکایەتیى کەجەکە راشیگەیاندووە "کوردستانى ئازاد خەون و خولیاى شێخ سەعید و هەڤاڵەکانى بوو. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە خەون و خولیاکانیان بهێنینەدی".

لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە "بە رێز و خۆ بە قەرزار زانینەوە یادی ٩٣هەمین ساڵیادى لە سێدارەدانى شێخ سەعید و ٤٩ هەڤاڵەکانى دەکەینەوە. ئێمە بەڵێنى خۆمان دووبارە دەکەینەوە کوردستانى ئازاد، کە خەون و خولیاى ئەوان بووە بەدیی بهێنین. ئێمە هاوڕێ زیلان بە رێز و خۆ بە قەرزار زانینەوە بە یاد دەهێنینەوە، کە ٣٠ى حوزەیرانى ١٩٩٦ چالاکیى فیدایى ئەنجامدا، کە بە هەموو پێوەرێکی فیداییانە تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و دڵسۆزی و پێبەندیى بە بەهاکان گەیاندە بەرزترین ئاستی. ئێمە لەسەر هێڵى فیدایى و دڵسۆزیى رێبەر ئاپۆ تێکۆشانەکەمان گەشتر دەکەین و جارێکیتریش بەڵێن دەدەین، ئێمە کوردستانێکى ئازاد و تورکیایەکى دیموکراتیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستى بە دیموکراسیکراو بخوڵقێنین".

کەجەکە باسى ئەوەشیکردووە "لەسێدارەدانى شێخ سەعید و هەڤاڵەکانى لە سوورى ئامەد بۆ بەرخودێرانى خۆبەڕێوەبەری لە زستانى ٢٠١٥دا بوو بە بەهایەکى گەورە و ورەیەکى بەرز. شەهید چیاگەر و هاوڕێکانى لە هەموو ساتێکى بەرخۆدانەکەیاندا ئەوەیان بە بیری خۆیان هێناوەتەوە، کە شێخ سەعید و هەڤاڵەکانى پێداگربوون لە هێنانەدیى کوردستانێکى ئازاد. تاوەکو دوا هەناسەیان بە تامەزرۆیى بۆ کوردستانێکى ئازاد خۆڕاگرییان کرد. فەرماندەى گەورە چیاگەر لەبارەى ئەو تامەزرۆییەوە وتى 'ئەنجامى ئەم تێکۆشانە بە هاوتا دەبێت' لە دوا هەناسەکانیشدا مزگینى هاتنەدیى کوردستانێکى ئازادى خستەڕوو".

'ئەگەر ئەو قوربانیانە نەبوونایە ئەم تێکۆشانەى ئێستاى ئازادی لە گۆڕێ نەدەبوو'

شێخ سەعید و هەڤاڵەکانى لە دژى سیاسەتى داگیرکەر و پاکتاوکار بوون بە ویژدان، ئەخلاق، تامەزرۆیى و نوێنەرى کوردان. ئەگەر لەو کاتەدا لە دژى داگیرکەری و پاکتاوکارى نەوەستانایەتەوە، قوربانیان نەدایە، ئەوا تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسیش لە دایک نەدەبوو. کەموکوڕییان لە رووی رێکخستن و رێبەرایەتییەوە هەر چییەک بێت، بەڵام لە رووی مێژووییەوە خاوەنى رۆڵێکى گرنگ و گەورە بوون. هەزاران جار ئەوەیان هەق کردووە، کە ببنە پێشەوای خاوەن کەرامەتى کوردان. شێخ سەعید، ئێحسان نوری پاشا، پیر سەید رەزا، وەک پێشەواکانى کەرامەتى کوردان ئەوەیان خستەڕوو، کە دەبێت کورد چ هەڵوێستێکیان هەبێت. گەلی کورد زۆر قەرزدارى ئەوانە. رۆڵەکانى ئەوانیش دەبنە خاوەنى هەڵوێستەکانى ئەوان و بە کەرامەتەوە خەون و خولیاکانیان بەشێویەکى مسۆگەرانە دەهێننە دی.

'شەهید زیلان لە ساتە زۆر قورس و دژوارەکاندا بوو بە رێبەر'

هاوڕێ شەهید زەینەب کناجی-یش سەلماندى لە ساتە زۆر قورس و دژوارەکاندا دەبێت هەڵوێستێکى چۆن بخرێتەڕوو. هەر وەک بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز، رێبازی شۆڕشی کوردستانى بۆ گەل و هاووڕێکانیان نەخشەڕێژکرد، بۆیە دەبێت شەهید زیلان وەک رێبەرى ساتە زۆر قورس و دژوارەکان بزانین و رێبازى تێکۆشانەکەی لە هەموو شوێن و ئاستێکدا دەهێنرێتە دی.

شەهید زیلان وەک سیمبولی دڵسۆزریى رێبەرایەتى و قۆناغە زۆر قورس و دژوارەکان، یەکێکە لە بەها بنەڕەتییەکانى تێکۆشانەکەمان. هاوڕێ زیلان بە باشترین شێوەیە ماناى بەخشییە فەلسەفەى ژیان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و لەسەر ئەو بنەمایەش کرداری سەرکەوتوانەى خستەڕوو و سەلماندی.

لە ساڵیادی شەهادەتەکەیدا، ئەمساڵ دوژمن بە چاوسوورکردنەوە هێرش ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەى مرۆڤ ببێتە خاوەنى کردارى سەرکەوتوانە، زۆر گرنگە کە لە ژیان و فەلسەفەی تێکۆشانى شەهید زیلان تێبگەین. فەلسەفەى ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەبات و دەیکەینە بناغەى کوردستانێکى ئازاد و رێبەرێکى ئازاد.

ئێمە داوا لە هەموو هاوڕێیان، شەڕڤانان و گەلەکەمان دەکەین، کە لەسەر هێڵى تێکۆشان، تامەزرۆیى و هەستی شێخ سەعید و ٤٩ هەڤاڵەکەى و شەهید زیلان، تێکۆشانەکەمان گەش بکەین و کوردستان ئازاد بکەین و تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دیموکراتیک بکەین".

ر.م