کەمپەینی پشتیوانی بۆ کشاناک و تونجەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستیپێکرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ پشتیوانیکردن لە هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد، سەباحەت تونجەلی و گوڵتان کشاناک کەمپەینێکی پشتیوانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستپێکرد.
تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ پشتیوانیکردن لە هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد، سەباحەت تونجەلی و گوڵتان کشاناک کەمپەینێکی پشتیوانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستپێکرد.
دوای ئەوەی هەریەک لە سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە و گوڵتان کشاناک هاوشارەوانی پێشووی شاری گەورەی ئامەد سزایان بۆ بڕایەوە، دووبارە هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد دادگایی دەکرێنەوە.
بڕیاروایە دانیشتنی دادگاییکردنی هەردوو ژنە سیاسەتمەدار لە ڕۆژی دووشەممە لە یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی مەلاتیە بەڕێوەبچێت.
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە لەسەر پێگەی تویتەر هاشتاگی" #GültanVeSabahataÖzgürlük " بڵاوکردووەتەوە، وەکو دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد.
ب.ش