کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، لە بارەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنەکەی بە خزمەتکردن بە دیکتاتۆریی ئەردۆغان زانی.
پاش ئەوەی شەوی ٢٤ی شوبات/٥ی ڕەشەمە، ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکرا، ئەمڕۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کەنەکە ڕایگەیاند: ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ هێرشه له‌شكرییه‌كانیدا، هێرشی دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تیش چڕده‌كاته‌وه، گرتنی به‌ڕێز سالح موسلیم یاسایی نییه! ناحه‌ق و زاڵمانه‌یه، به‌داخه‌وه، ئه‌نته‌رپۆل و ده‌وڵه‌تی چیكیش ده‌بنه شه‌ریكی ئه‌م ناحه‌قییه.
کەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە: ئه‌و ٣٨ رۆژه كه هێرشه‌كانی تورکیا بەردەوامە، تا ئێستا به سه‌دان مرۆڤی مه‌ده‌نی كوژراون و به سه‌دانی تریش بریندارن، زۆرینەیان له منداڵ و ژن پێكهاتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه یەپەگە به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگربه‌ستی په‌سه‌ند و قه‌بوڵكرد، به‌ڵام له‌شكری ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامن، تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی جیهانی سه‌رده‌ست هه‌ر بێ ده‌نگن! گومانی تێدا نییه ئه‌م هه‌لوێسته له خزمه‌تی فاشیزمیه‌تی ئه‌ردۆغان دایه، گرتنی به‌ڕێز موسلیم به‌شێكی ئه‌م كۆنسه‌پته و ئه‌م بێده‌نگییه یه، ئه‌م دۆخه جێگای قه‌بووڵ نییە یه و ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی ئه‌م هێرش و زوڵم لێكردنانه ده‌وه‌ستینه‌وه.
کەنەکە هەروەها بانگەوازیی حکومەتی چیکی کردووە، کە بە زوترین کات ساڵح موسلیم ئازادبکات و هاوبەش نەبێت لە تاوانەکانی حکومەتی تورک‌دا، هەروەها بانگەوازیی یەکێتی ئەوروپاشی کردووە و ڕایگەیاندووە، کە یەکێتی ئەوروپا لە بارەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمدا بەرپرسیارە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە؛ وه‌كو هه‌موو جارێك، بانگی گه‌لی خۆڕاگر و به‌رخۆدێری كوردستان ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یێنین: با ئێمه خۆمان زیاتر رێكبخه‌ینه‌وه و ئیراده‌ی خۆمان به‌هێزتركه‌ین و له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشه‌كان راوه‌ستین، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه رێبه‌ره‌كانمان ئازاد بكه‌ین، بێ كۆڵدان به جۆش و خرۆشتر له هه‌ر شوێنێك بێت له سه‌نگه‌ره‌كانی تێكۆشاندا بین.