ڕاگەیەنراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
"ژنانی کورد بەم بڕیارەوە سەدەی ٢١ دەکەنە سەدەی ئازادی و یەکسانی، دەکەنە سەدەی زیندووکردنەوەی بەژا مەعنەوی، ویژدانی و ئەخلاقیەکانی مرۆڤایەتی. بەم بڕیارەوە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبەن. وەک ئەوەی دەزانرێت میزۆپۆتامیا ناوەندی هەبوونی مرۆڤایەتیە. گەلی کورد یەکێک لە دێرینترین نەتەوەکانی هەرێمەکەیە. گەلی کورد، ژنانی کورد لەم خاکەدا پێشەنگایەتی بۆ مرۆڤبوونی مرۆڤایەتی دەکەن. لە خاکی میزۆپۆتامیا ککە لانکەی مرۆڤایەتیە، پێشەنگایەتی ژن بە هزر و ڕەنجی ئازاد پێشدەکەوێت و ژیانی ئاسان و جوان کردووە. بۆیەش لە سەردەمی خواوەندەکاندا پێشەنگایەتی ژن پیرۆز دەبینرا،ژیان خۆی بە خۆشەویستی دەسپارت، ڕێز و ڕەنج لە هەمانکاتدا هێزی گەورە بوو و واتادار دەبینرا.
شۆرشی کوردستان شۆڕشی ژنە. بە شێوەیەکی تر، خوڵقاندنی شۆڕشە لەناو شۆڕشدا. ژنان هیچ کاتێک بەم ئەندازەیە بەشداریان لە تێکۆشانێکی تری ئازادی گەلاندا نەبوون. لە هیچ شۆڕشێکدا بەم ئازادیە ئەرکی پێشەنگایەتی ستراتیژی بە ژنان نەدراوە. پێشەنگایەتی ئێمەی ژن لەسەر بناغەی پارادیکمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، پێشەنگایەتی کۆلەکتیفە کە خۆی دەسپێرێتە ئاوەدانکردن و رێکخستنکردنی ژیانی ئازاد و بەرخۆدانە لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا. سەرۆک ئاپۆ لە پارادیگمای ئازادی خۆیدا، بە هەڵوێستی لەبەرانبەر ژیان و بە کەسایەتی خۆی شۆڕشێکی بەرپاکرد کە جیهانی هەژاند. لە پێشکەوتنی شۆڕشی ژندا، سەرەتا لەناو ڕیزەکانی ئازادی ئێمەدا، لەدژی دەسەڵاتی سەروەری پیاو و کۆیلەکردنی ژن تێکۆشان ئەنجامدرا. ئەوانە گۆڕان و پێشەنگایەتی بۆ ئەوان بەجێ هێلرا. جەوهەری بەشداریکردنی ژنان بە شێوەیەکی فیدایی لەناو شۆڕشی کوردستاندا، لە داواکاری ئەوان بۆ خوڵقاندنی ژیانی ئازادە. بۆیەش شۆڕشێکی بەم شێوەیە کە ژنان بە شێوەیەکی گشتی بەشداریان کردووە و زانا بوون و هەستانەتە سەر پێ، چەکیان هەڵگرتووە و شەڕ دەکەن، سوپایان دامەزراندووە، فەرماندە و لیدەر دروست بوون، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەبینراوە."
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،"شۆڕشی کوردستان، تێکۆشانی شۆرشگێری ئێمەی ژن ئاشکرای کردووە کە لە دەرەوەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ژیانێکی تر هەیە. ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لێی دەترسێت، هەڵوەشاندنی پەیوەندی و مۆدێلی ژیانە کە خۆی دەسپێرێتە، کۆیلەکردنی ژنان و سەروەرکردنی دەسەڵاتی پیاو کە لە ڕێگای سیستمی دەوڵەت – نەتەوەوە بڵاوی دەکەنەوە. هۆکاری سەرەکی هێرشی بەرانبەر ڕێبەرتیمان و پەکەکە و گەلەکەمان و ژنان ئەوەی کە ئەو کەسانەی بەشداری لە شۆڕشدا دەکەن، لە سیستمی ژیانی سەروەر دادەبڕین. دابڕان لە ژیانی سیستمی کاپیتالیست گەورەترین هەنگاوە بەرەوە ژیانێکی مرۆڤانە. بزوتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستانیش لەسەر ئەم بناغەیە لە ساکینە جانسزەوە دەستپێکر و زەکیە، بێریتان، زیلان، سەما، ڤیان سۆران، شیرین عەلەمهولی، ئارین میرکان و شەهیدانی حەفتانین ئەسمەر و زەلال و نووچان و دۆغای خوڵقاند. ژنە شەهیدەکانمان خوڵقێنەری ژیانی نوێ و ئازادن لە کوردستاندا.
یەکێک لە نوێنەرانی بوێر و قاڕەمانی بەرخۆدان و مێژووی ئازادی ژنان، هەڤاڵ لەیلا ئاگری (فیلیز ئاسلان) بوو کە لە حوزیرانی ٢٠٢٠ دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە، خزمەکانی، گەلەکەمان و هەموو ژنان دەکەین. بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر بناغەی دڵسۆزی و یادکردنەوەی لەیلا ئاگری کە ژنێکی پێشەنگ بوو، ئێمە کوردستانێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد دەخوڵقێنین.
میلیتانێک بوو کە هاوپەیمانی ڕاستەقینەی لەگەڵ ڕێبەرتی بەستبوو
هاوڕێ لەیلا ئاگری ساڵی ١٩٧٣ لەناوچەی قەلقەلی وان لەدایک بووە. دوای ئەوەی دواناوەندی تەواو دەدات، ساڵی ١٩٩٣ بەشداری ڕێزەکانی گەریلا دەبێت. کاتێک بەشداری کرد، ناوی لەیلا قاسمی لەخۆینا و لەسەرەتاوە پیشانیدا کە وەک ژنێکی ئەوینداری ئازادی و خەباتکار تێدەکۆشێت. دوای ئەوەی بۆلای ڕێبەرتی چوو و ڕێبەرتی ناسی، عەقڵیەت و ئیرادەی بەهێزتر بوو. گەیشتە ئەو هێزەی واتا کە ڕاستی ژنی ناسی، بە متمانەبوون بە خۆی، خۆی سەرلەنوێ خوڵقاند. بووە کەسایەتیەکی پێشەنگ.
لە نیسانی ١٩٩٦دا هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ ڕێبەرتی بەم قسانە دیار کرد:"سەرۆکەکەم، تاکە داواکاری من ئەوەیە کە ببمە شایەنی ڕەنج و هەوڵدانی ڕێبەرایەتی، لەبەرانبەر ئەم ڕەنجە ڕێزدار بم و لەم چوارچێوەیەدا شەڕ بکەم." ڕێپێوانی ئازادی خۆی بە متمانەوە تاسەر برد. هاوڕێ لەیلا ئاگری لە هەموو ژیانی خۆیدا، لە ساتە هەرە سەخت و زەحمەتەکاندا هاوپەیمانی خۆی بە ڕێبەرتی بۆخۆی کردە پێوانەی ژیان و بەو شێوەیە خەباتی کرد. لە ڕێگای خوڵقاندنی ژیانی ئازاددا لە بەرانبەر سەختی و زەحمەتیەکاندا هیچ کاتێک دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت. هەموو کاتێک بە ئیرادە و عەقڵیەتێکی گەورەوە سەرەتای نوێی دەخوڵقاند. هاوڕێ لەیلا ئاگری دەیوت،؛ ئێمە لە ڕێبەرتی فێربووین کە بە بەهێزی پێشوازی لە سەختی و زەحمەتیەکان بکەین.
پێویستە مرۆڤ هەموو سەختیەک بۆ هەنگاوێکی بەهێزتر، تۆڵەیەکی گەورەتر و بڕیارێکی گشتی بگۆڕێت و هەموو کاتێک بکاتە کاتی بەرخۆدان. کاتێک مرۆڤ ئەمەی کرد، ئەو کاتە ئازاری مرۆڤەکان کەمتر و سووکتر دەبێت. بەهێز دەبین، لەبەرئەوەی بەڵێن بە گیانە جوانەکان دراوە، بەڵێن بە شەهیدەکان دراوە. هاوپەیمانیمان لەگەڵ ڕێبەرتی هەیە". بەم هەڵوێستە ڕوح و بڕیاری تێکۆشانی لە کەسایەتی خۆیدا و لە دەوروبەری بەهێز کرد. هەروەها دەیوت 'ڕەنگ و جێگای بەرخۆدان دەگۆڕێت، بەڵام بەرخۆدان هەموو کاتێک بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە' بەوەش پیشانیدا کە ژیان چۆن ژیانیکی ئازاد لەکوێ و کەی دەخوڵقێت وو خاوەنداری لێدەکات. هەڤاڵ لەیلا هەموو کاتێک بە چاوی ڕەخنەوە سەیری ژیان، پراکتیک و دەوروبەری دەکرد. ژیانی بێناکۆکی و بێشەر هیچ کاتێک بە ڕاست نەبینی و دەیوت،"گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤ ناکۆکی و پەیوەندیەکان بە هەڵوێست و تێگەیشتنێکی بەهێزی هێڵەوە پێشوازی بکات."
بۆیەش لەناو هەوڵەکان و تێکۆشانی ڕێبەرماندا بۆ خوڵقاندنی هێلێ ژیانی ئازاد، هەموو کاتێک بووە خاوەن ئەو هەڵوێستەی کە ببێتە نوێنەری ڕاست و شارەزای میلیتانی ژنی ئازاد.
ژنانی ئازاد و خاوەن ئیدیعا چۆن دەخوڵقێن؟ پەیوەندی بەهێزی هاوڕێیەتی چۆن دروست دەبێت؟ گەیشتن بە ئازادی و خۆڵقاندن و گەشەپێدانی رێکخستنی ژنان، لە قوڵاییدا چۆن دروست دەبێت؟ هاوڕێ لەیلا هەمیشە لەسەر ئەم بابەتانە قوڵ دەبووەوە و بوو بە یەکێک لە پێشەنگە یەکلاکەرەوە و کاریگەرەکانی شۆڕشی ئێمەی ژنان. لە دڵەوە بڕوای بە هاوڕێیەتی ژنان و جوانیی خۆشەویستی و خوڵقاندن هێنا. بە خۆشەویستیەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، تێکەڵ بە ژیان بوو. رەنج و هۆشمەندی کە بۆ ژنان زۆر گرنگە، بە چاوێکی گرنگەوە تەماشای دەکرد و لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا کردی بە یەک. بەردەوام خۆی پەروەردە کرد. بوو بە خاوەنی زانیاریەکی گرنگ لە ئاستێکی باڵادا، گەڕان بۆ کلتور-هونەر و لەگەڵ ئەمەشدا خاوەنی ئیرادە و هێزێکی پراکتیک و بەڕێوەبەردن بوو و هێزی پەروەردەکردنی چواردەوری خۆی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند. بۆ ئەوەی گەنجان پێشکەون و ببن بە خاوەنی ئیرادە و هونەر، بەردەوام لە هەوڵێکی گەورەدابوو و هەڵوێستێکی فێرکارانەی هەبوو.
چەندین ساڵ لە ناو خەباتی سەربازی، سیاسی، ئایدولۆجی و کۆمەڵایەتیی تێکۆشانی ئازادیدا جێی خۆی گرت. لە ناو گەریلادا فەرماندە و پەروەردەکارێکی باش بوو، لە ناو خەباتە کۆمەڵایەتیەکانیشدا بە تایبەتمەندیەکانی خۆی لە بواری بونیادنانی سیستمدا، پێشەنگ بوو. دوای قۆناغی پەروەردە لە گۆڕەپانی رێبەرایەتی، ساڵانێکی دوور و درێژ بوو بە فەرماندەی گەریلاکان، لە ناو یەژاستاردا ئەرکی کۆنسەی فەرماندەیی و لە ناوی خەباتە ئایدۆلۆجیەکانی پاژک و لە ناو یەژا و کەژەکەدا و لە ناو خەباتی کۆردۆناسیۆندا، لەسەر ئاستێکی باڵا ئەرکی پێسپێردرا. لە سەر ئاستی کۆمەڵایەتیشدا، بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەریی پێی سپێردرا.
هەڤاڵ لەیلا ئاگری لە سەر هەموو ئاستێک بە بەرپرسیارێتیەکی جددی ئەرکی پێ سپێردرا. هەوڵیدا هەموو بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە بێ کەموکورتی جێبەجێ بکات، نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی کرد. لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە بێ هیچ جیاوازیەک، بە داواکاریەکی بەهێز، یەکێتی گەلی کوردستان و ژنانی لە ناو هەوڵ و خەباتەکانیدا جێی کردبووەوە. لە هەموو پارچەکانی کوردستان و لە گەڵ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە یەک. بەم هەڵوێستەی بوو بە سەرچاوەی خۆشەویستی و هێز. هەموو خەباتەکانی بە دیسیپلینێکی گەورەوە بەڕێوە دەبرد و خەباتەکانی هزر و بیری ژنان و بەرێکسختنکردنی، بە بڕوایەکی گەورەوە بەڕێوە برد.
لەم رووەوە، لە خەباتەکانی بونیادنانی کۆمەڵایەتیی بزوتنەوەی ژنانی کورددا، لەگەڵ تیۆر و ئیدیعاکانی خۆی، بە ئەزمونە پراکتیکیەکانی، پێشەنگایەتی ژنانی کرد. هاوڕێ لەیلا ئاگری بۆ ئەوەی ژنانی کورد لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک خۆیان بەرێکخستن بکەن، لە رووی بونیادنانی سیستمدا، خاوەنی پێشەنگایەتیەکی گەورە بوو. لە ناو کەسایەتی خۆیدا تایبەتمەندیی ژنی ئازادی بونیادنا و رۆڵی ژنانی پێشەنگی بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەڕێوە برد.
بڕوای بەوە هێنابوو کە دەبێت ژنان لەسەر هێڵی پەروەردە و خۆپاراستن، خۆیان بەرێکخستن بکەن و بتوانن ژیانی ئازاد بونیاد بنێن. لەگەڵ ئەوەی گرنگیەکی زۆریدا بە رەنج و ماندووبوون، لەگەڵ ژنان تێکەڵ بوو. لە سەر هەموو ئاستەکانی ژیان، چاونەترس بوو بۆ پێشەنگایەتی و فیداکاریی خۆی، هەمیشە دەخستەروو.
کچە راپەڕیوەکەی سەرحەد، بوو بە عاشقی شاخەکان
لەیلا ئاگری، کچی سەربەرز و راپەڕیوی سەرحەد، لە تێکۆشانی خۆیدا خۆڕاگری و وڵاتپارێزی و ئازادی کرد بە بنەما. لە ماوەی ٢٧ ساڵی ژیانی شۆڕشگێریی خۆیدا، کەسایەت و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆی، بۆ خۆی کرد بە بنەما. لە ناو بزوتنەوەی ژناندا بوو بە یەکێک لە پێشەنگە نموونەیەکان. لە کەسایەتی خۆیدا پیشانیدا کە دەبێت تێکۆشانی ئازادی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بە چی شێوازێک بەڕێوە دەچێت.
هەڤاڵ لەیلا ئاگری لە ساکینە جانسزەوە تا ئێستا، هێڵی خۆڕاگری و ئازادیی ژنانی ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا بە شێوەیەکی چالاک، خستەروو. بە رۆحی میلیتانی خۆی بوو بە نوێنەری پێشەنگایەتی ئازادیی مێژووی تێکۆشانی ژنان و نهێنیی ئازادیی (ژن، ژیان و ئازادی).
لە سایەتی شەهیدانی وەکو لەیلا ئاگری، ژنانی کورد و گەلی کورد بە رەنج و خۆڕاگریەکی گەورەوە، دۆزی بە هەیبەتی ئازادیان خوڵقاند. لەگەڵ گەل و بڕواکانی، گەڕان بە دوای تێکۆشاندا، لە ناو خۆیدا بەهیز کرد. ئەمڕۆ خۆڕاگریی ژنانی کورد و هەڵوێستی ئازادیی ژنانی کورد، بۆ هەموو جیهان بووە بە نمونە. بە رەنج و هەڵوێستی هەموو ژنانی شەهید و گشت شەهیدانی کوردستان، ئەم واتایە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش وەکو رۆژی رۆناک، بووە بە رۆناکی.
لەسەر ئەم بنەمایە، لە کەسایەتی هاوڕێ لەیلا ئاگریدا، جارێکی تر بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ژنانی پەکەکە-یی و پاژک-ی و هەموو ئەو ژنانەی بڕوایان بە هێڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ هەیە و گشت گەلەکەمان و بە بیر و بڕواکان، لەسەر رێگای ئازادی بە بڕوایەکی گەورەوە رێدەکەین. قڕکەر و داگیرکەرانی کوردستان، لە زێدی خۆمان وەدەر دەنێین. بە پێشەنگایەتی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازاد دەبین و خۆمان بەرێخستن دەکەین و بە یەکێتی بڕواکانی گەلان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە دیمۆکراتیک و ئازادا دەکەین. لەسەر هێڵی سەرفرازی موتلەق، لەسەر ئەم خاکە ژیانی ئازادی و سەربەرز بونیاد دەنێین و سەردەکەوین."
ف.ق / ز.ش