له دوای هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه‌كه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد، به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه وه‌ك هه‌میشه په‌كه‌كه‌یان تۆمهتباز كرد و نه‌ك ته‌نها ئیدانه‌ی هێرشی توركیایان نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانیش بكه‌ن.
دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ركان و ماونان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF دوان و بانگه‌شه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌ده‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه كه ڕایانگه‌یاندبوو: «ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌یه له‌و ناوچانه.»
گوندنشینان ده‌ڵێن: ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان كراون، ته‌نها هاوڵاتیانی سیڤیلی تێدا ده‌ژین و هیچ بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی لێ نییه.
ڕۆژنامه‌وان ئامانج وه‌رتی كه دانیشتووی گوندی سه‌ركان-ه و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانه ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی توركیا ده‌كه‌ین و نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین. داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه خۆیان به ناوه‌ندی دیموكراتی ده‌زانن، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن. وه‌رتی داوای له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان كرد له دژی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن.
«ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له دژی گه‌لی كورده، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی له عه‌فرین كران، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان درێژه‌یان هه‌یه. پێویسته سنوورێك بۆ ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست دابنرێت.»
ئامانج وه‌رتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد له‌نێوببات. پێویسته ڕێ له‌م ویسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بگیرێت. له قانوونهنێونهتهوهییهكاندا شتێكی وه‌ها ڕێی پێ‌نادرێت كه بۆمبارانی هاوڵاتیانی سیڤیل بكرێت.
ناوبراو وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی دیكه ڕوونه‌دات، پێویسته گه‌لی كورد یه‌كێتیی خۆی بونیادبنێت و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساز بكات. هه‌تا ئێمه له له‌نێو خۆماندا نه‌بینه یه‌ك، ناتوانین له به‌رانبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕۆژنامه‌وان ئامانج وه‌رتی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، توركیا ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له باكور، باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌نێو ببات، به‌ڵام ئه‌م ته‌ڤگه‌ره كۆتایی پێناهێنرێت. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی واته به‌رخۆدان، ناسنامه، تێكۆشانی گه‌لی كورد.
گوندنشینێكی گوندی ماونان ده‌ڵێت: كاتژمێر ١:١٠ خولهك، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌یان كرد به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌م خانووه هی په‌كه‌كه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه له ڕاستی دووره. ئه‌وه خانووی برای منه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی گوندی ماونان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هیچ بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه لێره نییه و ته‌نها گوندنشینان لێره ده‌ژین.
s.m