گیڤارا: لە دژی داگیرکاری بڕیاری ژیانێکی نوێم دا
"بۆ تۆڵە سەندنەوەی شەهیدان و لەناوبردنی داگیرکاری من بڕیاری ژیانێکی نوێمدا. بۆ وڵامدانەوەی داگیرکاری لەسەرعەفرین ڕوومکردە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."
"بۆ تۆڵە سەندنەوەی شەهیدان و لەناوبردنی داگیرکاری من بڕیاری ژیانێکی نوێمدا. بۆ وڵامدانەوەی داگیرکاری لەسەرعەفرین ڕوومکردە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."
گەریلای هەپەگە گیڤارا کوردان سەبارەت بە بەشدار بونی خۆی بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا قسەیکرد. گەریلا گیڤارا لە باشوری کوردستان گەورە بوە، لە بەرامبەر ئەو زوڵم و زۆردارییەی لە سەرگەلی کورد بەڕێوە ئەچێت ڕو لە ڕێکخستنەکانی ئازادی ئەکات و پەکەکە ئەناسێت.
گەریلای هەپەگە گیڤارا کوردان لە هەرێمی فەرماندە هەڵمەت لە دایک بوە. بە ناسینی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕیاری بەشداربون ئەدا لە ڕیزەکانی گەریلای ئازاد. هۆکاری بەشدار بونەکەی بەم شێوەیە باس کرد: زۆرداریەکی بێ سنور لەسەر گەلی ئێمە بەڕێوە ئەچو، خاکە بە نرخەکەمان داگیر ئەکرا، ئیتر من نەمەتوانی تەماشای ئەو دیمەنە بکەم. لە سەرەتادا من ئەو پرسەم لە خۆم کرد و ئەمەش لە ژیانی من سەردەمێکی نوێی دەست پێکرد. وڵام دانەوەی ئەم پرسیارەش بەشدار بون لە ناو ڕیزەکانی گەریلا بو. ئامانجی من لەسەر خەتی بزاڤی ئازادیە، بەڕێبازی تێکۆشینی ئاپۆیی وڵامدانەوەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیە.
'بۆ وڵامدانەوەی داگیرکاری لەسەر عەفرین من ڕوم کردە ناوچە ئازادەکان'
گەریلا گیڤارا، وەک هەر گەنجێکی کورد لە بەرامبەر داگیرکاری توڕەییەکی گەورەی لە ناخدا هەیە. بە تایبەت لە سەردەمی عەفرین ئیتر ناتوانێ بێدەنگ بمێنێ و بڕیاری تێکۆشان ئەدا. هەستەکانی بەم شێوەیە باس ئەکات:"لەبەر ئەو زوڵم و زۆرداریەی کە هەیە، من خەتی ئاپۆییم هەڵبژارد. لە چوار پارچەی کوردستان لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن بەڕێوە ئەچو لەبەر ئەمەش من بڕیارم دا بەشداری ڕیزەکانی ئازادی ببم. دەوڵەتی تورکیا نە تەنها لە باکوری کوردستان بەڵکو لەهەر شوێنێ هەبونی گەلی کورد هەبێت هێرشێکی وەحشیانە ئەکاتە سەریان. لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی داگیرکاری عەفرین لەسەر گەلی ئێمە کۆمەڵکوژیان پێک هێنا، من نەمەتوانی تەنها تەماشای دیمەنی کۆمەڵکوژێکە بکەم. پیر، ژن، مناڵ و گەنج ئەکوژران. گەلەکەمان بێ تاوان ئەکوژران، پێویست بو هەنگاوی یەکەم بەرەو ئازادی بنرێت و سەرهەڵدانێک دروست بوایە لەبەر ئەوەش من ڕوومکردە ڕیزەکانی گەریلا. بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان و لەناوبردنی داگیرکاری من بڕیاری ژیانێکی نوێمدا. کاتێ ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەخوێنمەوە، زیاتر فکرێکی نەتەوەیی و ئازادی لام پێش ئەکەوێت. بۆ سەرکەوتنی هەنگاوی ئازادی من بڕیارمدا جێگای خۆم لە پزاڤی ئازادی بگرم. بەشدار بونی من لە کاتی هێرش کردنە سەر عەفرین دروست بو.
'خەتی پەکەکە بە ڕێبازی تێکۆشانی ئاپۆیی وڵامدانەوەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیە'
گەریلای هەپەگە گیڤارا کوردان لە بەردەوامی قسەکانیا سەرنجی خستە سەر سیستەمی داگیرکاری و وتی،" سیستەمی سەردەست لەسەر گەلی کورد هێرشێکی زۆر وەحشیانە بەڕێوە ئەبات و زۆر بە ئاشکرا دیارە. چاوپۆشی کردن لەم ڕاستیە بێویژدانیە. بەڕاستی ئەو کەسانەی بە ناوی کوردەوە ئەژین چۆن ئەتوانن چاوپۆشی لە هێرشەکانی تورکیا بکەن و بە ئاسودەیی بخەون. زوڵم و زۆرداری لەسەر نەتەوەی کورد بەڕێوە ئەچێت، خاکی هەرە بە نرخ داگیر ئەکرێت، ئەو چاوانەی تەنها تەماشای ئەم دیمەنە بکات پێویستە یەکسەر بەشداری ڕێکخستنەکانی بزاڤ بێت. لە سەرەتادا من ئەم پرسەم لە خۆم کرد و لە ژیانی مندا بۆیە هۆی سەر ژیانیکی نوێ بۆ من. وڵامی ئەم پرسیارەش بەشدار بونی ناو گەریلا بو. ئامانجی من: لەسەر خەتی بزاڤی ئازادیە، بە ڕێبازی تێکۆشینی ئاپۆیی وڵامدانەوەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیە. بە سەدان ساڵە گەلەکەمان ڕوبەڕوی هێرشکردن ئەبنەوە، پێویستە ئێمەش بە تێکۆشانی ئازادی دوژمن لەناو ببەین. لەبەر ئەمە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوم. لە ژیانی گەریلاییدا بینیمان سیستەمی سەردەست هەوڵ ئەدەن کۆمەڵگا دوور بکەنەوە لە کلتور خۆیان. لە هەمو شوێنێ گەلی کورد ئەکوژرا، خاکەکەمان داگیر ئەکرا بەڵام هەستی کورد بون لەناو کۆمەڵگای ئێمە لە لایەن سیستەمەوە لاواز کرابوو. لەبەر ئەمە ئەو ڕاستیەی کە هەیە نە ئەبینرا. کاریگەری سیاسەتی دوژمن کە لەسەر ئێمە بەڕێوە ئەچو زۆر قوڵ بو، بێگومان تەنها بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤ ئەتوانێ لە کاریگەری دوژمن ڕزگاری ببێ وبگەڕێتەوە جەوهەری خۆی. مرۆڤ کاتێک لەگەڵ ڕاستینەی خۆی بژێت ئەو کات سیاسەتی لەناوبردن و داگیرکاری بە ئاشکرا ئەتوانێ ببینێت. لەبەر ئەوەی داگیرکاری لە ئاستێکی بەرز لەسەر ئەخلاق، چاند و نەتەوە بەڕێوە ئەچێت."
'پێویستە گەلەکەمان لە باشور لە ناو ڕیزەکانی ئازادی جێ بگرن'
داگیرکاری لەسەر خاکی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر ئەبێت، ئەو هێزانەی کە ئامانجیان لاناوبردنی گەلی کورد یەک ئەگرن. گەریلا گیڤارا بانگەوازی ڕاپەڕین ئەکات و ئەڵێ: سیاسەتی دوژمنداری کە لەسەر گەلی ئێمە بەڕێوە ئەچێت پێویستە بەڕێکخستن بونێکی بەهێز وڵام بدرێنەوە. کاتێک مرۆڤ سیاسەتی دوژمن تێ ئەگا و لەناو بیرکردنەوەدا بێت بە دڵنیایەوە ئەتوانێ وڵامی دوژمن بداتەوە. وڵامی هەری بەهێز بەشدار بونە لە ناو تەڤگەری ئاپۆیی، ئەتوانی سیستەم پوچ بکەی. چونکە مرۆڤ لەناو گەڕان بۆ ئازادی دەتوانێ بگاتە جەوهەری خۆی. لە ناو ڕیزەکانی بزاڤی ئازادی هەستی نەتەوایەتی زۆر بەرزە لێرە دوور لە بەرژەوەندی تاکە کەسی بۆ ڕزگاری گەلان تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە ئەچێت. سیستەمی سەردەست بە پێی خۆیان شێوە ئەدەنە کۆمەڵگا بەڵام کاتێک جەوهەری خۆمان ببینین، هەستی نەتەوایەتی پێش ئەکەوێت، نەک بۆ خۆیان بەڵکو بۆ کۆمەڵگا ئەژین."
'من لە ڕێگەی فکر و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ ڕێگای ژیانی جەوهەریم بینی'
گەریلای ئازادی بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز ئەبن و بۆ گەورە کردنی تێکۆشانی ئازادی بانگەوازی لە گەلی کورد ئەکەن. گەریلا گیڤارا وەک گەریلایەکی هەپەگە بڕیاردانی خۆی بۆ سەرکەوتن بەم شێوەیە باس کرد: بۆ ئازادی گەلان ئێمە بەردەوام تێبکۆشین، لەبەرامبەر زۆرداری وڵامێکی بەهێز بدەین. وەک کوردێک و گەریلایەک بانگەوازی لە گەلی باشور ئەکەم کە لەناو ڕێکخستنەکانی ئازادی جێ بگرن. ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و فاشیست بەڕێوەی ئەبا جێگای قبوڵ کردن نیە. هەر کاتێ ئێمە بێدەنگ بین بەرامبەر داگیرکاری، ئەوانش داگیرکاری فراوانتر ئەکەن.
'هیچ هێزێک ناتوانێ پێش لە ئیرادەی خەڵک بگرێ، بۆیە چارەسەر سەرهەڵدانە'
لە لایەک هێرشی داگیرکەر بەردەوامە و لە لایەکیش گەریلای کوردستان بە شێوەیەکی چالاک بەشداری ئەم پێواژووە ئەبن. گەریلا گیڤارا لە کۆتاییدا باسی لە گرینگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کرد و وتی: هەتا گەلی ئێمە لە باشوری کوردستان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەر بێدەنگ بمێنن کۆمەڵکوژی گەورە لە ناومان ئەنجام ئەدەن. هەتا پێش لە داگیرکاری نەگیرێ، گەلی ئێمە بەرەو ئازادی هەنگاو نەنێن، لە بەرامبەر خیانەت نەوەستنەوە ئەوە لە ماوەی داهاتودا بۆ لەناو بردنیان زۆر درەنگ ئەبێ. ئێستا کات کاتی سەرکەوتنە، کات کاتی ڕاپەڕینە، ڕازی نەبونی بندەستیە. گەلی ئێمە بە تایبەت گەنجی باشور لە بەرامبەر زوڵم و داگیرکاری بە هاوکاری خیانەتکردن بەڕێوە ئەچێ، ڕۆژ بە ڕۆژ خاکی باشوری کوردستان ئەفرۆشرێت پێویستە ڕاپەڕین بکەن، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن. پێویستە هەر کوردێک، بە تایبەتی گەنجی کورد وڵامێکی بەهێز بدەن لەبەرامبەر داگیرکاری، پێویستە ئێمە شەهید بونی هەڤاڵ هەڵمەت بێ وڵام نەهێڵینەوە. ئێمە وڵامێکی وا بدەین ئیتر دوژمن نەتوانێ هەنگاوێک لە ناو خاکی ئێمەدا بنێت. بە دەستی (پەدەکە) زۆر جێگای کوردستان پێشکەشی دوژمنی داگیرکەر کراوە. گەلی ئێمەش باش ئەزانن کێ پشتگیری گەلی کورد ئەکا و کێ لەگەڵ دوژمن ڕێکەوتنی هەیە. یەک گەریلاش بمێنێ هەتا کۆتا دڵۆپی خوێنمان لەگەڵ گەلەکەمان تێکۆشان ئەکەین. ئەبینە وڵامدەرەوە لە بەرامبەر داگیرکاری. لە شێلادزێ، بناری قەندیل، خواکورک گەلی ئێمە شەهید ئەکەن بەڵام دەسەڵاتی باشوری کوردستان بێدەنگە. لەبەر ئەمەش پێویستە گەل و گەریلا پێکەوە وڵامی ئەو هێرشانە بدەن. چارەسەری سەرهەڵدانی گەلە. هیچ هێزێک ناتوانێ پێش لە ئیرادەی گەل بگرێ. پێویستە ڕاپەڕین دروست ببێ. مرۆڤی خاوەن ویژدان ئەبێت بە هەستی نەتەوەیی وڵام بدەن. بە یەکێتی گەلان هیوای ئازادی سەرئەکەوێ، دوژمن لەناو خاکی کوردستان لەناو ئەبرێت. "
ک-ش