گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکییەکەى هێزی گەریلای لە چەلێ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکییەکەى رۆژی ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ی هێزەکانى گەریلای لە دژی سوپاى داگیرکەری تورکیا لە چەلێ بڵاوکردەوە، کە ٤ سەربازی تورکیاى تیادا کوژرابوون.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکییەکەى رۆژی ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ی هێزەکانى گەریلای لە دژی سوپاى داگیرکەری تورکیا لە چەلێ بڵاوکردەوە، کە ٤ سەربازی تورکیاى تیادا کوژرابوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییەکی هێزی گەریلا لە چەلێ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"هێزەکانمان رۆژی ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا لە دژی سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە نێوان شاخی کۆردینە و شاخی پەترۆت لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا.
چالاکییەکە لە دژی ئەو هێزەى سوپاى تورکیاى داگیرکەربوو کە سەرقاڵی دروستبوونی رێگاى سەربازی بوون.
لەو چالاکییەدا حەفارەیەک و ئۆتۆمبێلێکى سەربازی گورزیان لێدرا و تێکشکێنران. ئەوەندەى بۆ هیزى گەریلا روون بووەتەوە لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی دوژمن کوژراون".
ر.م