گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی خانتووری بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی خانتووری بڵاوکردەوە کە لە ٥ی ئابدا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ئەنجامدرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە ٥ی ئاب لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا.

هێزەکانمان کاتژمێر ١٤:٣٠ چالاکیان لەبەرانبەر داگیرکەران لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان لە خانتوور ئەنجامدا. بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردەکە درا و پەناگەکە لەناوبرا. لە چالاکیەکەدا ٤ سەربازی دوژمن سزادران."

ف.ق