گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی زاگرۆسی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی زاگرۆسی بڵاوکردەوە کە تێیایدا ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکدەشکێنرێت کە لە ئەنجامیدا ٧ سەرباز سزادراون کە یەکێکیان ئەفسەر و یەکێکیان کۆنترایە.
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی زاگرۆسی بڵاوکردەوە کە تێیایدا ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکدەشکێنرێت کە لە ئەنجامیدا ٧ سەرباز سزادراون کە یەکێکیان ئەفسەر و یەکێکیان کۆنترایە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەش لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١٨ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە هەرێمی زاگرۆس لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سوپای داگیرکەری تورک کەلە چوارچەلاوە بۆ ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ بەڕێکەوتبوو لە نزیک قەڕەقۆلی گەمانێ، چالاکیان ئەنجامدا.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵی دوژمن تێکشکێنرا و گەریلاکان لە کاتۆ ژیرکای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە ئەنجامی چالاکیەکدا سەربازێکی تورکیان سزادا و سەربازێکیش برینداربوو."
ف.ق