ئەندامانی یەکینەکانی ژنانی گەنجی ئێزدی و یەکینەکانی گەنجانی ئێزدی لە گەلی شیلۆ بە ڕێپێوانێک یادی مام زەکی شەنگالی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیان کردەوە کە لە گەلی شیلۆ لە ١٥ی تەباخی ٢٠١٨دا شەهید بوو.
گەنجان بە دروشمی ' بە ڕوحی ١٥ی تەباخ تۆڵەی مام زەکی و ماهیر دەکەینەوە و کاتژمێر ١٥:٣٠ دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم تا ئەو شوێنەی کە مام زەکی تێیایدا شەهید بوو بەردەوام بوو.
دواتر ئەیاد خەیری لەسەر ناوی گەنجانی ئێزدی قسەی کرد و ئاماژەی بە تێکۆشان و ڕەنجی مام زەکی بۆ کۆمەڵگای ئێزدی و زیندووکردنەوەی شەنگال و ئێزیدخان کرد و وتی، ئەوان وەک گەنجان درێژەپێدەری ڕێچکەی مام زەکی دەبن.
دوای ڕاگەیەنراوەکەدا بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی تێکۆشانی شەهید زەکی شەنگالی و ماهیر و بمرێت خیانەت، کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا.
ف.ق