گەنجانی کورد بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا دەکەن

گەنجانی کورد کە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە ڕایانگەیاند، بە بەشداریکردنیان وڵامێکی بەجێیان بە سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکداوە.

دەوڵەتی تورک و ڕاگەیاندنەکەی بۆ ئەوەی گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا نەکەن، رێگری زۆر دروست دەکەن.

هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکرا کە لەم ساڵانەی دواییدا بەشداریکردن لەناو هێزەکانی گەریلا کەمی کردووە و ژمارەی گەریلاکان ڕۆژ بە ڕۆژ کەم دەبێتەوەم لەبەرانبەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک و میدیاکەی گەنجانی کورد بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا دەکەن.

عەگید چیا و پیرۆ چیا کە لە ئامەدەوە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

'شاخەیان گەورەترین خەیاڵ و هیوای من بوون'

گەریلا عەگید چیا: ناوم عەگید چیایە. بۆچی چیا؟ لەبەرئەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک سیاسەتێکی تایبەت لەسەر گەنجانی کورد بەڕێوەدەبات و بە کاری نائەخلاقی و مادەی هۆشبەر دەیەوێت بەشداریکردنیان لەناو ڕیزەکانی گەریلادا ئاستەنگ بکات کە گەورەترین وڵامە. شاخەکان هەموو کاتێک بۆ من هیوا و خەیاڵێکی گەورەبوون. ژیان لە شاخەکان، ژیانی ئەو کەسانەی لە شاخەکان دەژین، بۆیەش ناوم خۆم نا عەگید چیا.

لەم دواییانەدا سیاسەتێکی تایبەت لەسەر گەنجانی کورد بەڕێوەدەبریت. دەیانەویت ڕیگری لە بەشداریکردن گەنجانی کورد بگرن. سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی فاشیست بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەس بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا ناکات، ژمارەی گەریلاکان کەمە. ئەوە هەمووی درۆیە. بە بەشداریکردنمان لەناو ڕیزەکانی گەریلا پیشانماندا کە بانگەشەکانی درۆن. لەم دواییانەدا هەڤاڵ موراد قەڕەیلان بۆ بەشداریکردن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ شیکردنەوەیەکی کرد. بەشداری ئێمەش لەسەر ئەو بناغەیەیە. بۆ ئەوەی ئێمە بەشداری نەکەن، دوژمن فشارێکی گەورە دروست دەکات. ئێمە لەبەرانبەر فشارەکانی دوژمن سەرمان دانەنەواند و لە ئێستادا بەشداریمان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە."

'وەک شاخەکان وڵامی دوژمن دەدەمەوە'

گەریلا پیرۆ چیا: ناوم پیرۆ چیایە. لەبەر خۆشەویستیم بۆ شاخەکان، ناوم ناوە پیرۆ چیا. متمانەم بە خۆم هەیە کە وەک چیاکان لەبەرانبەر دوژمن دەجەنگم.

دوژمن هەرچەند ڕێگری لە بەشداریکردنی ئێمەی کردبێت، ئێمە لەسەر هێڵی بەشداریکردنی پرۆفیشناڵی هەڤاڵ موراد قەڕەیلان قوڵ بووینەوە و خۆمان گەیاندە گۆڕەپانە ئازادەکان و هەڤاڵانمان و زێد و چیاکانمان. ئێمە بەختەورین. هەموو رێگریەکانی دوژمن بە بەشداریکردنی ئێمە پووچەڵ بوونەوە.

بە تەنها ئێمە بەشداریم نەکردبووە. ئێمە لە ئامەدەوە هاتین و داواکاری بەشداریکردنی گەنجان هەیە و ئەوەش دڵخۆشمان دەکات. بانگەوازیمان بۆ گەنجانی کورد و کوردستان ئەوەی کە هەرچەندە ئاستەنگیەکانی دوژمن زۆریش بن، دەرفەت هەیە و گرنگ ئەوەیە بە گرنگیەوە لێی بڕوانی و دەست بە پراکتیک بکەیت."

ف.ق