گەنجان لە چەمچەماڵ گۆشگیری و داگیرکەریان شەرمەزار کرد

گۆشەگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی زینی وەرتێ لە چەمچەماڵ شەرمەزارکران.

ئەندامانی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر و گەنجانی وڵاتپارێز لە ناوچەی چەمچەماڵی سلێمانی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی زینی وەرتێیان شەرمەزار کرد.

بەو ئامانجە لە کۆڵانەکانی ناوچەی چەمچەماڵ وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسران و لەسەر دیوارەکان 'داگیرگەری بەردەوامی گۆشەگیریە' نووسران.

ف.ق