یادی مام زەکی لەسەر مەزارەکەی کرایەوە

یادی مام زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لەسەر مەزارەکەی کرایەوە.

مام زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لەسەر مەزارەکەی، لە مەزارگەی شەهیدان بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە شەنگال و لە مەراسیمێکی جەماوەری بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان بەبیرهێنرایەوە.

مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن و مەراسیمی سەربازی دەستپێکرد و فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە لەسەر مام زەکی قسەیان کرد، هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە پێکەوە لەسەر مەزارەکەی تاجەگوڵێنەیان دانا و لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: هزر و ڕامانێک کە مام زەکی لەناو کۆمەڵگای ئێمە و لە خەکەکەمانی چاندووە، پێشدەکەوێت و بڵاو دەبێتەوە، لە دووەم ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا، بەڵێن دەدەین؛ میراتێک کە مام زەکی بەجێهێشتووە، بەرەو پێش بەرین، ئامانجەکانی پێکبێنین و بیگەینینە سەرکەوتن، هەموو شەهیدانی قارەمانمان لە شەنگال لە کەسایەتی مام زەکی بە قەرزداری بەبیردێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لە بەرامبەریان دادەنوێنین و بەڵێنی سەرخستن و شوێنکەوتوویی دۆزەکەیان دەدەین.