یاساناسان: ڕاپۆرتی (سی پی تی) پشتڕاستکردنەوەی گۆشەگیریە
یاساناسان ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایانگەیاند، بە راپۆرتی (سی پی تی) گۆشەگیری ئیمڕالی پشتڕاست بووەتەوە.
یاساناسان ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایانگەیاند، بە راپۆرتی (سی پی تی) گۆشەگیری ئیمڕالی پشتڕاست بووەتەوە.
تا ئێستاش گۆشەگیریەکی قوڕس و ڕەها لە ئیمڕالی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەیە. گۆشگیری کە ٢١ ساڵە بەردەوامە لەم ساڵانەی دواییدا قوڕستر کراوە.
کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەروپا ( سی پی تی) لە راپۆرتەکەیدا لەبارەی دۆخی زیندانەکانی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە دۆخی ئیمڕالی، گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە. بە ڕاپۆرتەکەی ( سی پی تی) لێدوان و ڕاگەیەنراوی کوردستانیان لەبارەی گۆشەگیری پشتڕاتکرایەوە کە چەندین ساڵە کوردستانیان ئاماژەی پێدەکەن.
فەیزی چەلید ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ و مەدەنی گور بەڕێوەبەری لقی وانی پلاتفۆرمی یاساناسانی ئازاد ( ئۆ هە دە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دۆخی گۆشگیریان شیکردەوە. یاساناسان ڕایانگەیاند، لێکۆلینەوەی (سی پی تی) لەبارەی ئەشکەنجەی ناو زیندانەکان گرنگە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕاپۆرتەکە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە، بەڵگەیەکی گرنگە.
گور: لە ئاستێکی باڵادا مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکرێت
مەدەنی گور بەڕێوەبەری لقی وانی پلاتفۆرمی یاساناسانی ئازاد ( ئۆ هە دە) وەبیریهێنایەوە کە ٢٢ ساڵە بە شێوەیەک کە لە هیچ وڵاتێکی تر نەبینراوە، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ڕژێمی سزا گۆشگیر کراوە. دوایین جار لە سەرەتای مانگی ئازاردا خانەوادەکەی لەگەڵ ئۆجالان قسەیان کرد و پارێزەرانیش دوایین جار لە مانگی ئابی ٢٠١٩ توانیان ئۆجالان ببینن. گور وتی،" ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران بە تەناش بێت پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ گۆشەگیری نییە. بە پێی 'بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی و سەردانی زیندانی و سزادراوان' پێویستە هەفتەیەک بە شێوەیەکی کراوە و هەفتەیەکیش بە شێوەیەکی داخراو چاوپێکەوتن ئەنجام بدریت."
'ڕاپۆرتی سی پی تی زۆر گرنگە'
گور باسی ئەوەشی کرد کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی راپۆرتەکەی (سی پی تی) ئەوەیە کە دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر لە ئیمڕالی وەک گۆشەگیری لەقەڵەمدراوە و وتی،" (سی پی تی) بەم پێناسە پێمان دەڵێت کە سیستمی ڕژێمی ئینفاز لە ئیمڕالی لەنا ڕژێمی ئینفازدا 'سیستمی گۆشەگیریە' کە ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە نابێت بەردەوامی بە گۆشەگیری بدرێت."
گور ڕایگەیاند، لەم بارەیەوە کە بە شێوەیەکی فەرمی گۆشەگیری باس کراوە، ئەگەر دەوڵەت بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ نەکات، ئەو کاتە لە ڕووی یاساییەوە تاوانبار دەبێت.
چەلیک: ڕاپۆرتی سی پی تی دۆخە خراپەکەی خستووەتەڕوو
فەیزی چەلیک ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵیش وەبیریهێنایەوە کە هۆکاری هەبوونی (سی پی تی) قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و کردەوە خراپەکانە. هەروەها بارودۆخی زیندانەکانیش لە چوارچێوەی ئەشکەنجە و کردەوە خراپەکاندا لەقەڵەمدراوە و تورکیاش پەیمانی سی پی تی واژۆ کردووە و وتی،"ڕاپۆرتەکە دیارکەرە. رێگریکردن کە چاوپێکەوتنی ئۆجالان و سزادراوانی تر لە ئیمڕالی وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەقەڵەمدراوە. ئەو یاسایانە لە ناو یاسای تورکیاشدا هەیە. بە ئاشکرایی یاسا پێشێل دەکرێت. سی پی تی خۆی خاوەن هێزی بڕیاردانە. پێشێلکاریەکان بە کۆنسەی ئەوروپا ڕادەگەیەنرێن. کۆنسەی ئەوروپاش لەم بارەیەوە دەتوانێت هۆشداری بە تورکیا بدات. وەک سزاش دەتوانێت دەرکردنی تورکیا لە کۆنسەی ئەوروپاش بکاتە ڕۆژەڤی خۆی. هەروەها بەرپرسانی تورکیا کە ئەم دۆخەیان خوڵقاندووە دەتوانرێت دادگایی بکرێن. سکاڵا لەدژی بەرپرسان دەتوانرێت تۆمار بکرێت. دۆخی پەتای کۆرۆنا نابێت وەک رێگرێک لەبەرانبەر بەڕێوەچوونی میکانیزمی یاسایی ببینرێت. ڕاپۆرتی (سی پی تی) بە تەنها لەبارەی ئیمڕالیەوە نییە. باسی یاسای گشتی دەکات، ئاماژە بە دۆخە خراپەکە دەکات."
ف.ق