یەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، شەڤڕەش قامشلۆ ئەندامی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکدا و هۆزان پەیانش'یش بە هۆی نەخۆشیەوە، شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، شەڤڕەش قامشلۆ ئەندامی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکدا و هۆزان پەیانش'یش بە هۆی نەخۆشیەوە، شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"هەڤاڵمان شەڤڕەش قامشلۆ ئەندامی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە هەنگاوی دێرزۆر لە دژی شانە نووستووەکانی داعش کە هێزەکانمان دەستیان پێکردووە، بریندار ببو و ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ شەهید بوو. هەڤاڵمان هۆزان پەیانش'یش لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری حەسەکە شەهید بوو.
هاوڕێ شەڤڕەش لە شاری قامشلۆ لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. بە هۆی کاریگەری تێکۆشانمان لە دژی داگیرکاری و دواکەوتوویی، بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا کرد. لە ئۆپڕاسیۆن و هەنگاوەکانمان لە دژی شانە نووستووەکانی داعشدا، هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و بە بڕدارداریەوە بەشداری چالاکیەکان بوو. هاوڕێ شەڤڕەش ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی با باشترین شێواز جێبەجێ کرد.
هاوڕێ هۆزان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. هاوڕێ هۆزان بە رۆحێکی ئامادە، لە دژی هێرشەکانی بەرامبەر شۆڕشی رۆژئاوا و باکوری سوریا کە ناوەستێت و گەورەتر دەبێت، بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا کرد. هاوڕێ هۆزان هاوکات کەمئەندامی سەنگەریش بوو لە ناو تێکۆشانی رزگاریدا. بڕوای بە تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی گەلان هەبوو، سات بە سات لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک، تێکۆشا و بەشداری لە جەنگی خۆڕاگریماندا بوو.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: شەڤڕەش قامشلۆ
ناوی تەواو:عەلی عەلی
ناوی دایک: شەرین
ناوی باوک: محمد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: دێرزۆر – ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
***
نازناو: هۆزان پەیانش
ناوی تەواو: عومەر دینچەر
ناوی دایک: سیاسەت
ناوی باوک: ڤەیسی
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: حەسەکە – ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ شەڤڕەش قامشلۆ و هۆزان پەیانشدا بە رێز و حورمەتەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە. هاوکات سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین."
ز.ش