یەکینەکانی تۆڵە: بەرخۆدانی گشتی فراوان دەکەین

یەکینەکانی تۆڵە ڕایگەیاند، مێژوو پێمان دەڵێت کە بەرخۆدان ڕادیکاڵ نەبێت فاشیزم هەڵناوەشێت و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدانی چالاکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی یەکینەکانی تۆڵەدا بە گرنگیەوە باسی ' هەنگاوی تۆڵەی سوور' کراوە و ئاماژە بەوەکراوە،"ئێمە وەک هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری فراوانکردنی بەرخۆدان دەدەین و ڕایدەگەیەنین کە بڕیارەکەمان بە لەناوبردنی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە پیشان دەدەین."

هەروەها هاتووە،"ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کوردەوە هەبێت کردووەتە ئامانج. لە لایەکی تر هەڕشەکانی سەر ڕۆژئاوا و هێرشی داگیرکەری سەر باشووری کوردستان بەردەوامە، لە لایەکی تر هەر جۆرە فاشیزم، فشار و تیرۆر بەڕێوە دەبەن. هێرشی سەر حەفتانین، مەخموور و شەنگال و خواکورکیان زیاد کردووە. بە دەیان خەڵکی مەدەنی، منداڵ، گەنج و بەتەمنیان کۆمەڵکوژ کرد. ئەوەش تێریان ناکات، لە باکووری هەموو ڕۆژیک هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە دەیان کەس دەستگیر دەکەن. لە زیندانەکان فشار و ئەشکەنجەی وەک ١٢ی ئەیلول بەڕێوە دەبەن."

یەکینەکانی تٶڵە باسی لەوەشکردووە کە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ژنان و منداڵان  و دەستدرێژی وەک 'ئیستسمار' لەقەڵەم دەدەن و بەم شێوەیە دەیانەوێت بە کۆمەڵگای بە قبوڵکردن بدەن بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاندووە کە دەستدرێژی سەر منداڵان دەتوانێت ببێتە هۆکای هەڵگیرسانی چەندین شۆڕش.

وڵامی بەجێیان دەدەینەوە

یەکینەکانی تۆڵە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کردووە و رایگەیاندووە کە گەلەکەمان لە هەر جێگایەک بێت وڵامی هێرشەکانی سەر ڕێبەرکەی و بەهاکانمان دەداتەوە و مافی ڕەوای خۆی بەکاردەهێنێت. فاشیزمی تورک و نۆکەرانیان دەبێت باش بزانن کە گەلەکەمان لەدژی هێرشەکان و گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەیان وڵامی بەجێیان دەدەنەوە.

'بە تێکۆشانێکی گشتگیر دەتوانین سەربکەوین'

یەکینەکانی تۆڵە باسی ئەوەشیان کرد کە بە تێکۆشانێک کە پراکتیکی لەگەڵدا نەبێت ناتوانرێت لەدژی فاشیزم ئەنجام بەدەستبهێنرێت. ئەگەر لە گۆڕەپانەکان لەدژی فاشیزم تێکۆشان نەکرێت، سەرناکەوین. بەتەنها بە قسەکردن مرۆڤ ناتوانێت لەدژی فاشیزم سەربکەوێت. تێکۆشان لەدژی فاشیزم لە هەموو کۆڵان و گەڕەکێک پێویستە بدرێت. لە هەموو جێگایەک پێویستی بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی هەیە. هێزە دیموکراتەکان لەگەڵ گەل و لەپێش گەل پێویستە لەناو تێکۆشاندا بن. تێکۆشانێک کە لە کۆڵانەکان جیاببێتەوە، نابێتە خاوەن کارەکتەرێکی دیموکرات. لە گەڕەک و کۆڵانەکان ئازادی دەڕوێت.

پێویستە گەنجان ببنە زیلان

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئێدی هەموو ڕۆژێک، ڕۆژی بەرخۆدان و دیموکراسیە. چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان. فاشیستەکانی ناو دەولەت و سیخۆڕەکانی ناو کوردستان هەمووان دەبنە ئامانجی رەوای هەموو وڵاتپارێزێک. ئەوانەی بە شێوەیەکی ئەکتیف خزمەتی دوژمن دکەن، ئەوانەی بە کردەوەکانیان لەدژی کۆمەڵگا کار دەکەن، وەک دوژمن دەبینرێن و وڵامی پێویستیان دەدرێتەوە.

پێویستە هەموو گەنج و ژنێکی کوردستان لەم سەردەمەدا ببێتە زیلانێک و تۆڕەییەکەی لەناو مێشکی دوژمندا بتەقێنێتەوە."

ف.ق