یەکینەی تۆڵەسەندنەوە بۆ یادی شەهید قاسم ئەنگین چالاکیەکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤگات (بەدران) بۆ یادی شەهید قاسم ئەنگین چالاکیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، "هێزە خائینەکان و هێزەکانی دەوڵەت هەمیشە دەبنە ئامانجی هێرشەکانمان."

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤگات (بەدران) بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە چالاکیەکی ئەنجامدا و لەم بارەیەوە رایگەیاند:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک بە پشتیوانی کوردە خائینەکان بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گەریلاکانی ئازادی. دواجاریش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە قاسم ئەنگینیان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە هێرشێکی ئاسمانی شەهید کرد. دەوڵەتی فاشیست و کوردە خائینەکان کە هاوڕی قاسمیان شەهید کرد، با ئەوە باش بزانن کە هیچ کاتێک ناتوانن ئەم تێکۆشانە لەناو بەرن. رێبەر ئاپۆ بە خۆڕاگریە بێوێنەکەی لە ئیمرالی، پێشەنگایەتی بۆ ئەم تێکۆشانە دەکات.

بۆ ئەوەی ئێمەش شایەنی بیرەوەریەکانی شەهیدانمان و تێکۆشان بین، ئێمەش بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبین لە تێۆشاندا و لەم چوارچێوەیەشدا هۆشداری دەدەینە هێڵی خیانەت و دەڵێین، ئەو دەستانەتان بکێشنەوە کە سوورن بە خوێن! هەر هێزێکی خائین و خودی دەوڵەت، کە دەستی بە خوێنی شەهیدانمان سوورە، دەبنە ئامانجی ئێرشەکانمان.

باڵەخانەی رێکخراوێکی دەوڵەت سووتێنرا

٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی چناری شاری ئامەد لە دژی ناوەندێکی دابەشکاری و باڵەخانەی رێکخراوێکی دەوڵەت، چالاکیەک ئەنجامدار. بە چەکی سووک هێرش کرایە سەر ناوەندەکە و ئەو هێزە ئەمنیەی لە بەردەم باڵەخانەکە بوون، رایانکرد. یەکینەکەمان دواتر باڵەخانەکە و ئەو ناوەندەیان تەقاندەوە و سووتاندیان. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زیانێکی زۆری مادی بەر شوێنەکە کەوت."

ز.ش