یەکیک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی هەوڵێر گیانی لە دەست دا

یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی بنەسڵاوەی هەولێر، بەناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران- ی ڕۆژەڵاتی کوردستان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئادار/ ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاوڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "سەلاح و سەباح ڕەحمانی" خەڵکی شاری کامیاران، لە گەڕەکی بنەسڵاوەی شاری هەولێر کرانە ئامانجی بۆمبێک و بە توندی بریندار بوون.
ئەو بۆمبە بە ئۆتۆمبێلی سەلاح ڕەحمانی باوکی سەباحی ڕەحمانی  لکێندرابوو و پاش هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە بۆمبەکە ئەەقیوەتەوە ولە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا ناوبراوان بریندار ئەبن، سەباح ڕەحمانی ک بە هوی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.