فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک لە باشوور تیرۆر کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی مارس/١٦ی ڕەشەممە، فەرماندەیەکی سەربازیی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک، بە ناوی قادر قادری کە خەڵکی شاری پیرانشاری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ناوچەی بالیسانی بە ھەرێمی ڕاپەڕین لە لایەن کەسانێكی نەناسراوەوە تێرۆر کرا.

بەرپرسانی حدک لە باشووری کوردستان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایانگەیاند: لێکۆڵینەوەکان لەو بابەتە دەستی پێکردووە و دەربارەی چۆنیەتی ڕوودانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە.