٤ی نیسان لە کەرکوک بە چالاکی نەمام چاندن پیرۆزکرا
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوک بە چاندنی نەمام ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆزکرد.
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوک بە چاندنی نەمام ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆزکرد.
ئێوارەی ئەمرۆ پێنج-شەممە لە باخچەیەکی گشتی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوە لە ژنان و هاووڵاتیانی شارەکە، رۆژی ٤ی نیسان کە بەمانای "جەژنی ژیانەوەی گەلی کوردە " پیرۆزکرا.
سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان لە چوارچیوەی چالاکییەکەدا بۆ پیرۆزکردنی ٧٥هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان، ٧٥ نەمام چاندرا کە ئاماژەن بۆ تەمەنی ٧٥ ساڵەی ڕێبەر ئۆجالان، وە ئامادەبووانی چالاکییەکە ڕایانگەیاند، "تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامن لە تێکۆشان."ە میانەی مەراسیمەکە، هەڵمەت گەرمیانی ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوک ٤ی نیسانی لە ڕێبەر ئۆجالان و ئامادەبووانی چالاکییەکە و تەواوی گەلی کورد پیرۆز کرد. ، هەروەها وتی: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەم رۆژە پیرۆزەدا هەستاین بە چاندنی نەمام بەبۆنەی "جەژنی ژیانەوە" کە دەکاتە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، سەرەتا ئەم رۆژە پیرۆزە لە ژنان، گەنجانی کورد، گەلی کورد و تەواوی دۆستانی خۆمان پیرۆز دەکەین، لەدایکبوونی سەڕۆک ئاپۆ بۆ ئێمە مانایەکی پڕ واتایە و مزگێنی ژیانی ئازادە، ئەم رۆژە دەکەینە سەرکەوتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گەڵی کورد تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبن لە تێکوشان."
هەروەها هەڵمەت گەرمیانی سەبارەت بە چاندنی نەمام لەم رۆژەدا ووتی: "چاندنی نەمام لەم رۆژەدا بەمانای دەستپێکردنەوەی ژیان دێت، هەروەکو چۆن لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەیە بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بۆ گەلی کورد، گەلی کورد و بزوتنەوەی ئاپۆچێتی بزوتنەوەیەکی گرێدراوی سروشت و ژینگەیە بۆیە چاندنی نەمام مانایەکی تایبەتی هەیە بۆ ئێمە".
پاشان، ئامادەبووان بە دروشمەکانی(بژی سەرۆک ئاپۆ، ژن ژیان ئازادی، بێ سەرۆک ژیان نابێ) درێژەیان بە مەراسیمەکەدا.