٤ی نیسان لە شەنگال پیرۆزکرا
بە بەشداری سەدان کەس لە چیای شەنگال ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.
بە بەشداری سەدان کەس لە چیای شەنگال ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) لە باخچەی سەرۆک ئاپۆ لە گەلی کەرسێی چیای شەنگال، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.
گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان و ئاڵاکانی سەوز و سۆر و زەرد خەمڵێنران. هەروەها گەلیش بە جلوبەرگی ڕەسەن بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر سەبیحا سەبری وتەبێژی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) قسەی کرد.
سەبیحە سەبری ٤ی نیسانی لە ڕێبەرت گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد و وتی، " ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ڕۆژێکی نوێیە و ئازادیە لەسەر رووی جیهان. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە رزگاریە. شەڕڤانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئێمەیان لە فەرمانەکە رزگار کرد و رۆژێکی نوێیان بۆ ئێمە فەراهەم کرد. بە تایبەتی وەک ژنانی ئێزدی ئێمەیان فێری ئازادی و تێکۆشان کرد."
سەبیحە سەبری ئاماژەی بە ئەو دیوارە کرد کە حکومەتی عێراق لەنێوان شەنگال ڕۆژئاوای کوردستان دروستی دەکات و وتی، " ئەو دیوارە فەرمانێکی دیکەیە لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی ، ئێمە بە هیچ جۆرێک قبوڵی ناکەین. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە کۆمەڵگاکەمان هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی ناسیوە و هیچ کاتێک هەنگاوی بەرەو دواوە نانێت و سەری دانانەوێنێت. ئێمە دووبارە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین.
دواتر بەرنامەی ئاهەنگەکە بەردەوام بوو. شەڕڤانان یەبەشە و یەژەشە و گروپی شەهید حەجی قسەیان کرد و هونەرەکەیان پێشکەش کرد. گروپی شەهید ئامارگیش گۆرانی پێشکەش کرد.
ف.ق