٥ ساڵە تەرمی شەهیدێک بە خانەوادەکەی نادرێتەوە

تەرمی نەڤین دینچ کە لە گەڤەر لە بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەریدا شەهید بوو، ٥ ساڵە بە خانەوادەکەی نادرێتەوە. مەەبیا – دەر ناڕەزایی بەرانبەر ئەم کردەوەیە پیشاندا.

کۆمەڵەی پشتگیری یەکێتی و کەلتوری خانەوادە و خزمانی ئەو کەسانەی لە لانەکەی شارستانیدا گیانیان بەخت کردووە (مەبیا دەر) بۆ وەرگرتنی تەرمی نەڤین دینچ کە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی ئاسری یەنیکوی ناوچەی رەزانی ئامەد کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

خانەوادەی دینچ و ئەندامانی مەبیا دەر بەشداریان لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا کرد. هاوسەرۆکی مەبیا دەر شێخمووس کاراگاغ لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەدا قسەی کرد و وتی، "تەرمی دینچ بۆ ئەرزەرۆم دەبەن. دوای ٣ مانگ داوای تێستی دی ئێن ئەی دەکەن. خانەوادەکە دەچێتە ئەرزەرۆم و تێست دەکات. دوای دوو مانگ ئەنجامی تێستەکە بە ئەندامانی خانەوادەکە رادەگەیەنرێت. لەگەڵ ئەوەی ٥ ساڵە تێست کراوە، بەڵام تەرمەکە رادەست ناکەنەوە."

سەباحەد دینچ دایکی نەڤین دینچ ناڕەزایی لەبەرانبەر دۆخەکە پیشاندا و داوای کرد تەرمی کچەکەی رادەست بکرێتەوە. دایە سەباحەد رایگەیاند، بە ئەنقەست تەرمی کچەکەی رادەست ناکرێتەوە و وتی: " ئێمە دەمانەوێت تەرمی کچەکەمان رادەست بکەنەوە. ئەوەی دەکرێت ناحەقیە. خۆیان لەبەرئەوەش ناگرن کە تەرمی منداڵەکانیشمان ببینین. ئەمە زوڵمە و ئێدی بەسە بۆ ئەم زوڵمە."

ف.ق