سزای ٦ ساڵ زیندان به‌سه‌ر نوسه‌ر ئازاد زاڵدا سه‌پێنرا

سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان به‌سه‌ر نوسه‌ر ئازاد زاڵدا سه‌پێنرا.

له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌)دا له‌ دژی نوسه‌ر و خاوه‌نی ده‌زگای چاپ و په‌خش ئازاد زاڵ (محه‌مه‌د گونگۆرموش) به‌ بانگه‌شه‌ی ‘ئه‌ندامی رێكخراوه‌‘ دۆسیه‌ كرابوه‌وه‌. دانیشتنی دۆسیه‌كه‌ له‌ هه‌شته‌م دادگای سزا قورسه‌كانی ئامه‌د ئه‌نجامدرا.

داواكاری گشتیی داوای كرد كه‌ زاڵ به‌ تاوانی ‘ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراو‘ سزا بدرێت.

ده‌سته‌ی دادگا سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانیان به‌سه‌ر نوسه‌ر ئازاد زاڵدا سه‌پاند و بڕیاریدا كه‌ هه‌ندێك له‌ مافه‌كانی ئازاد زاڵ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌.

هـ . ب