'ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت'

شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین شەرمەزار کرا و پەیامی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" درا.

جیهان_نازم

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١٩ی  کانوونی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین شەهید کران. ئەم کۆمەڵکوژییە لە گەلێک ناوەند شەرمەزار کرا.

لە ناوەندی ڕحا و ناوچەکانی سەرێکانی، سێوەرگ، پیرسوس، جورنی ڕەش، بەرەجوک و خەلفەتی ڕاگەیاندراو بڵاو کرایەوە.

نوێنەرانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)، گەلێک  پارتی سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارییان لە چالاکییەدا کرد کە لە بەردەم بینای دەم پارتی بەڕێوەچوو.

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عەمروڵا ئاجار گوتی:  "ئەوان هەمیشە دەنگی حەقیقەت بوون، تا دوا ساتەکانیان بوونە دەنگی ڕۆژئاوا، هەرچی دەبێت با ببێت قەڵەم و کامێراکەیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین".

چالاکوانی  تەژەئا عەدلە فیدان گوتی: "بانگەواز لە هەموو کەسێکی هەستیار دەکەین دەنگیان بڵند بکەنەوە دژی ئەم تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بێدەنگ ناکرێت" کۆتایی هات.

لە ڕحا ناڕەزایەتی

لە بەردەم بینای دەم پارتی لە ڕحا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا. چالاکییەکان پەیامی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" درا.

جولەمێرگ

لە ناوچەی گەڤەری لە جولەمێرگ ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو و ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە. گەلێک سیاسەتمەدار و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد. ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی تا ناوەندی بازاڕ بەڕێوەچوو، بێ پچڕان دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژائاوا" و "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" وترا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی فیلیز سەیگی، قسەی کرد و وتی: "ڕەنجدەرانی ڕاگەیاندنی ئازاد، کە تشرین  بە ڕۆژان لە ژێر هێرشدا بوو دواین پێشهاتەکانیان ڕادەگەیاند. میدیای لایەنگری دوژمن کە ڕاستیەکان دەشێوێنێت، بۆ ئەوەی گەل بێ زانیاری نەبێت ، سەرەڕای هەموو مەترسیەکان درێژەیان بە خەباتی خۆیان دا".