ڕاگەیاندراوی پژاک لە یادی شەهید نەوزاد کۆماردا
لە ٢١ ـەمین ساڵیادی شەهید نەوزاد کۆماردا، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ٢١ ـەمین ساڵیادی شەهید نەوزاد کۆماردا، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە ٢١ـەمین ساڵیادی شەهید نەوزاد کۆماردا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "شەهید نەوزاد کۆمار، شەهیدی ڕێی ژیانی ئازاد و سیمبولی تێکۆشانی پارتەکەمان پژاکە".
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پژاک وەهایە:
شەهیدانی پارتەکەمان پژاک بوونەتە ڕۆشنکەری ڕێمان و یادیان بە وەدیهاتنی هاتنی ئازادیی، بەرز ڕادەگرین. لە بیست و یەکەمەین ساڵیادی شەهید نەوزاند کۆمار، یەکەم شەهیدی پارتەکەمان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) یاد و یادەوری ئەو و تەواوی شەهیدانی ڕێی ئازادیخوازی بە ڕێز و پێزانینەوە دەکەینەوە.
شەهید نەوزاد کۆمار، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ لە ناوچەی پێنجوێنی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمن شەهیدبوو و وەک سیمبولی تێکۆشانی پژاک و یەکەم شەهیدی پارتەکەمان ناوی لێنرا. ئەو هێرشەی کە لە ئەنجامیدا شەهید نەوزاد بە دەستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی تێیدا شەهید بوو، هێرشێکی تەواو بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو لەلایەن دەوڵەتی سەرکوتکەری سەردەم ڕژێمەوە بوو کە لە هێڵی سنووریدا و لە ناوجەرگەی خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
بێگومان لەگەڵ دامەزراندنی پارتەکەمان پژاک، هەمیشە چارەسەری پرسی کورد کاری لەپێشینەی تێکۆشانەکەمان بووە و دەبێت، بەڵام سیستەمی ئێران بە خستنەگەڕی توندوتیژیی دەوڵەتی هەمیشە خواستوویەتی تێکۆشانەکەمان بخاتە چوارچێوەیەکی ئەمنییەوە. ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شەهید کۆماردا تێدەپەڕێت. لەم ماوەیەدا، گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیخوازییەکەی ڕووبەڕووی توندترین سەرکوتکردنەکان بووەوە بەڵام سەلمێنرا کە سیاستی جینۆسایدی کلتووری و شەڕخوازی و سەرکوتکردن، ڕێکارێک نییە کە سیستەمی کۆماری وەلایی ئێران بتوانێت لەڕێگەیەوە چۆک بە خەڵکی کورد و بزوتنەوەکەیدابدات. بەپێچەوانەوە، ئەم سیستەمە ئەمڕۆ بە قۆناغێکی تەمەنی خۆی گەیشتووە کە لە لێواری داڕماندایە و ڕەوایی تێکۆشانی نەتەوەکانی ئێران زیاتر لە جاران سەلمێنراوە. بۆیە خوێنی شەهیدانمان و شەهید کۆمار بەهەدەر نەچووە و ئازادیی تەواو نزیکە. بێگومان سیاسەتی پاراستنی ڕەوای پژاک ئەمڕۆ بوونی خۆی دژی سیستەمی ستەمکاریی بەباشی نیشاندەدات. لە ئێستادا کە ڕژێمی ئێران لە قۆناغی قەیرانی بەردەوامەوە چووەتە نێو دۆخی جەنگ و لاوازی، ڕێی ئازادی کە لەلایەن شەهیدان بە فیداکردنی گیانیان کردوویانەتەوە، لە هەموو کات بەهێزترە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهید نەوزاد کۆمار وەک یەکەمین شەهیدی پارتەکەمان و بە یادێک لە تەواوی شەهیدانی ڕێی ئازادیخوازی، بەتایبەتی هاوڕێیانمان ئارارات باوەڕ (نەهار ئاڤجی)، ئاسترا سیسەر (سەودا کۆسەن) تارا هورام(کیژان موعزی)، کە لە بەرواری ٣ـی ٧ـی ٢٠٢٤ شەهیدبوون، موکوڕانە ڕێی شەهیدان تا بەدیهێنانی ئازادی تەواوی خەڵکی کورد، بەردەوامی پێدەدات. پارتەکەمان پژاک بەو شەهیدانەی پێشکەشی کردووە، پێداگری لەسەر سیاسەتی خەباتی دیموکراسی خۆی دەکات و سوورە لەسەر ئەوەی کە تێکۆشان بەڕێگای دیموکراتیک بگەیەنێتە ئەنجام. مانیفێستی تێکۆشانمان شەهیدان بە خوێنی خۆیان نوسیویانە و بوونەتە ڕووناککەرەوەی ڕێگامان.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٦ـی ٧ـی ٢٠٢٥