"بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین"

گەریلای هەپەگە ئاگر قامیشلۆ ڕایگەیاند، ئەو ڕەنجەی بۆ ئازادی لەلایەن گەریلاکانەوە ئافرێنراوە ناتوانرێت لە ناوببرێت و وتیشی: "بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین. ئەگەر ئەمساڵیش نەبێت ساڵی داهاتوو، بەڵام بێگومان ئێمە لێپرسینەوە دەکەین".

ئاگر قامیشلۆ یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگەیە، کە بۆ پاراستنی کوردستان لە تونێلەکانی شەڕ لە زاپ دەجەنگێت.

گەریلای ئازادیی کوردستان ئاگر قامیشلۆ کەمێک پێش دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئاگر قامیشلۆ باسی لە ئەزموونی گەریلاکان لە ساڵی ٢٠٢١ کرد و ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژیانە دەکەنەوە، کە سوپای داگیرکەر لە چیاکانی کوردستان بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات.

گەریلا ئاگر قامیشلۆ وتی: "بەرخۆدانی فیدایی لە مام ڕەشۆ، شەهید سەردار، ئاریس - فارس، جیلۆی بچووک، شاخە سوور، وەرخەل، ساندورا ئەنجامدرا. ئەو بەرخودانە ئەزمون و بەرچاو ڕوونی زۆری بە ئێمە بەخشی، کە نرخ و قوربانیدانەکەى هەر چییەک بێت نابێت دوژمن لە کوردستان بمێنێتەوە، بەرخۆدانی هەڤاڵانمان هێزێکی زۆر مەزن و پڕ لە ورە بوو بۆ ئێمە".

ئاگر قامیشلۆ تیشکی خستە سەر شەهادەتی گەریلاکان لە ساڵی ڕابردوو و وتی: "بێگومان شەهیدبوونی هەڤاڵانمان شتێکی ئاسایی نەبوو. بەکارهێنانی شێوازی دڕندانەی بەدەر لە مرۆڤایەتی و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەرخودانی گەورە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بووە هۆی ئەوە ئێمە زیاتر تیایاندا قوڵ بینەوە، بووە هۆی ئەوە هەموو ئەونەى بە خۆیان دەڵین، "من مرۆڤم" لێپرسینەوەیەکی جدی لەسەر هێرشە داگیرکارییەکان ئەنجام بدات".

گەریلا ئاگر قامیشلۆ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاسانی خاکی کوردستان داگیر بکات و وتی: "هەرچییەک ڕووبدات، لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییانە دەکەین، کە ئەنجامیان داوە. تەنانەت ئەگەر ئەمساڵیش ڕوو نەدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەکەمان بەردەوام دەبێت. هەڤاڵانمان بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لەوە دەکەین. تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە. هەموو گەریلایەکی ئەم چیایانە ٢٤ کاتژمێر هەوڵی تێکشکاندنی دوژمن دەدات".

ئاگر قامیشلۆ ڕاشیگەیاند، گەریلاکان هەمیشە لە دژی شێوازە نامرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک داهێنەرن و وتی: "گەریلاکان ئەزموون و تێکۆشانی گەورەیان هەیە. دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی بێیت و ڕەنجی گەریلاکان بۆ ئازادی تێکبشکێنێت. ئێمە بە دڵنیاییەوە  لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین. ئەگەر ئەمساڵیش نەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو لێپرسینەوە لە دوژمن دەکرێت".

ژ.ت