بە ڤیدیۆ؛ گەریلا سیستمی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەری لە ئاڤاشین تێکشکاند
کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین داینابوو، لەلایەن گەریلاکانەوە تێکشکێنرا. گەریلاکان سات بە ساتی چالاکییەکەیان تۆمار کردووە.
کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین داینابوو، لەلایەن گەریلاکانەوە تێکشکێنرا. گەریلاکان سات بە ساتی چالاکییەکەیان تۆمار کردووە.
لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ سوپای تورک هێرشی داگیرکاریی لە دژی هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکرد. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی شەڕی داگیرکاری چالاکی ئەنجام دەدەن. سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین کامێرای چاودێریی دانابوو و دەیانخواست لە رێگەى ئەو کامێرانەوە چاودێریی گەریلاکان بکەن، بەڵام ئەو کامێرانە لەلایەن گەریلاکانەوە کرانە ئامانج و تێکشکێنران.
پشتیان بە کامێرا چاودێرییەکانیان بەستووە!
گەریلاکان بەتۆمارکردنی چالاکییەکانیان هەواڵی ساختە و درۆزنانەى میدیاکانی تورکیان پووچ کردەوە. دوو گەریلا بە ناوەکانی ڕێڤان و چالاک لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین چالاکییەکیان لە دژی کامێراکانی چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا.
چالاک و ڕێڤان بۆ کامێرای گەریلایەکی دیکە قسەیان کرد و وتیان، بۆ ئەنجامدانی چالاکی هاتوون بۆ ناو ئەو سەنگەرانە، کە سوپای تورک داگیری کردوون.
گەریلاکان ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەر ناتوانێت بەرگەی گەریلا بگرێت و شوێنەکەی خۆی جێهێشتووە و ڕایکردووە و دەشڵێن: "ناتوانن شەڕ بکەن، لەبەر ئەوەش هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی گەورە و پێشکەوتوو لە دژی ئێمە بەکاردەهێنن. ئێمەش لە دژی ئەو تەکنیک و تەکنەلۆژیایەى دوژمن شەڕ دەکەین. ئێمە لە چەند ساتێکی دیکەدا لێرەدا کامێرا چاودێرییەکەیان تێکدەشکێنین".
بونەتە دیلی تەکنەلۆژیاکەی خۆیان
گەریلا چالاک و ڕێڤان پاش ئەنجامدانی چالاکییەکەیان بە سەلامەتی گەڕانەوە و ڕایانگەیاند، سەربازانی سوپای تورک ئیرادەیان نەماوە، تەنها لە دوورەوە بە تۆپ و هاوەن و چەکی قورس و هێرشی ئاسمانی شەڕ بکەن.
تێکشکاندنی ئەو کامێرایانە لەلایەن گەریلاکانەوە جارێکیتر ئەوە دەسەلمێنن، کە سوپای تورک ناتوانێت لە دژی گەریلا شەڕ بکات و بووەتە دیلی تەکنەلۆژیا.
ژ.ت