دهستپێشخهری گهلی رۆژههڵاتی كوردستان له راگەیەنراوێکدا، داوا له پێکهاتە جیاجیاكانی كۆمهڵگا دهكات به شێوهیهكی بهرفراوان له چالاكییهكانی ناڕهزایی دژ به كوشتنی ژینا ئهمینی بهشداری بكهن.
دەقی تەواوی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:
"کوشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا) لە لایەن ڕژێمی فاشیست و دژە ژنی ئێرانەوە، هەستی پاکی خەڵکی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازاردا. لێرەوە بە ناوی "دەستپێشخەری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کوشتنی "زینە ئەمینی" لەلایەن هێزە فاشیستەکانی ئێرانەوە بە توندی شەرمەزار دەکەین."
بۆ بەدیهێنانی مافە سروشتی و دیموکراسیەکان و مافی گەلەکەمان پێویستە لە چوارچێوەی مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی دیموکراتی بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەسەر بنەمای ئەرکە مرۆیی و ویژدانی و ئەخلاقی و سیاسییەکانیان رژێمی ئێران هەنگاو بنرێت. بۆیە بانگهێشتی گەلی بەپەرۆش دەکەین، بە تایبەت ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چالاکوانان، ڕۆشنبیران، لاوان، کرێکاران، مامۆستایان و کاسبکارانی بازاڕ، کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەموو شارەکاندا بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد و مافخواز بڕژێنە سەر شەقامەکان.
جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکان لە ڕێگای ئازادی و دێموکراتیزەکردندا، تاکە ڕێگایە بۆ گەلی ئێران و گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسانی و دیموکراتیک. بوونی ئێوەی گەلە بەپەرۆشەکە لە سەرانسەری شارەکاندا بێ گومان پرۆسەی دیموکراسیکردن و گۆڕانکاری بنەڕەتی بۆ ئازادیی هەموو گەلانی ستەملێکراو خێراتر دەکات و بەدڵنیاییەوە مسۆگەر دەکرێت"
ف.ق.