بانگه‌وازی مه‌د-ده‌ر بۆ ئاهه‌نگی زمانی زگماكی
مه‌د-ده‌ر به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگێك كه له چوارچێوه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماكی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بانگه‌وازێكی راگه‌یاند و داوای كرد هه‌موو كه‌س به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ببن.
مه‌د-ده‌ر به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگێك كه له چوارچێوه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماكی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بانگه‌وازێكی راگه‌یاند و داوای كرد هه‌موو كه‌س به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ببن.
كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمان و كو‌لتور میزۆپۆتامیا (مه‌د-ده‌ر)، به بۆنه‌ی ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی زگماكی له هۆڵی ده‌میرۆكی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیری ئامه‌د ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات. كۆمه‌ڵه‌كه بانگه‌وازی له هه‌موو كه‌سێك كرد به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگه بكه‌ن.
'زمانی من ناسنامه‌یه له ده‌می مندایه'
مه‌د-ده‌ر له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئێمه به بۆنه‌ی ٢١ی شوبات 'رۆژی جیهانی زمانی دایك' به دروشمی 'زمانی من ناسنامه‌یه له ده‌می مندایه' ئاهه‌نگێك ساز ده‌كه‌ین. به‌تایبه‌تی دایك و باوك، رێكخراوه مه‌ده‌نی و دیموكراتیكه‌كان، گه‌لی هۆگر و دڵسوزمان بۆ زمانی كورد له حه‌وت ساڵه‌وه تا حه‌فتا ساڵ بانگهێشتكراون بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌مان".
هـ . ب