باشووری کوردستان بە بەفر سپی پۆش بوو

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سەرتاسەری باشوری کوردستان، لە دوێنێوە لە زۆرێک لە ناوچەکان ژیان راوەستاوە.

لە باشوری کوردستان لە شەوی ڕابردووە بەفربارین دەستی پێکردووە تا ئێستاش بە بەردەوامی دەبارێت. ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر هاوڵاتیان و کرێکاران دروستکردووە و ژیان راوەستاوە.

هەولێر، سلێمانی، زاخۆ و دهۆک و چەندین شار و شارۆچکە و ناوچەى باشوری کوردستان بەهۆی بەفربارینەوە سپی پۆش بوون.

بەهۆی بەفرەوە دەوامی قوتابخانەکان کراوە بە پشوو.

هەروەها تا ئێستا بەهۆی پاکنەکردنەوەی ڕێگاکان و دابین نەکردنی سووتەمەنی لەو ناوچانەدا، کە بەفری زۆریان تیادا باریوە گوزەرانی هاووڵاتییان قورستر بووە.

پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەفرێکی زۆر لە ناوەندی شارەکەدا هەیە و دەبێت شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

ماوەیەکی زۆرە بەفرێکی زۆری لەو شێوەیە لە سلێمانی و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی تری کوردستان نەباریوە.

ژ.ت