بابەتی گرنگ

بایک: گەلی باشور دەبێت خاوەنداری لە مێژوو و بەهاکانی بکات- نوێکراوەتەوە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک ئەوەی خستەڕوو کە گەلی باشور لە بادینانەوە تا سۆران قوربانیان بەخشیوە و وتی، " پێشمەرگە بۆ ئەوە شەهیدنەبوون، کە بارزانی و پەدەکە بکەونە خزمەت دەوڵەتی تورک و باشور بکەنە ویلایەتێکی دەوڵەتی تورک".

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنە تایبەتەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لەگەڵ ئاژانسی فورات بەم جۆرەیە:

گەنجانی شۆڕشگێر لە باکور و رۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات پێشەنگایەتییان بۆ ئەم قۆناغەکرد و ئەنجامی گرنگیان بەدەستهێنا. لەگەڵ نەورۆز، هەڵبژاردن و لەم دواییەشدا سەرهەڵدانی وان مۆری خۆیان لە قۆناغەکەدا. بە گوێرەی ئێوە ئاستی بەشداربوون و چالاکبوونی گەنجانی ئاپۆگەر چۆن بوو؟

گەنجانی کورد وەک گەنجانی وڵاتانی دیکە نین. گەلی کورد لە نێوان مردن و ژیاندا تێپەڕ دەبێت. گەنجانی کوردستان گەنجانی ئەم گەلەن. لەبەر ئەوە ناتوانن وەک گەلانی دیکە بژین. هەروەها ناتوانێت لە ناو ئەو چوارچێوەدا کە رژێم پەرەی پێدەدات بژی، یان لەو سیستمەدا هەندێک ریفۆرم ئەنجام بدەن. دەبێت بەتەواوەتی لەو سیستمە بچنە دەرەوە. ئەو کاتە دەتوانن ببنە گەنجێکی گەلی کورد، دەتوانن پێشەنگایەتی بۆ گەلی کورد بکەن و بە زیندوویی رایبگرن. سیاسەتی قڕکردن بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێت. وەستانەوە دژی ئەوە ئەرکی سەرەکی گەنجانی کوردە. لەبەر ئەوەی گەنجان ئایندەی گەل دیاری دەکەن. ئەگەر گەنجان دەیانەوێت گەلی کورد بە زیندویی رابگرن پێویستە پێشەنگایەتی بکەن. ئەو کاتەیە دەتوانن خۆیان، کۆمەڵگاکەیان بە زیندوویی رابگرن. ئێمە بزوتنەوەیەکی گەنجانین. رێبەر ئاپۆ وتی، ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، ئێمە بە گەنجی دەیگەیەنینە کۆتایی. پێویستە گەنجانی کورد ئەوە بۆخۆیان بە بنەما بگرن. ئەم بزوتنەوەیە بە تەواوەتی لەسەر گەنجێتی دامەزراوە و لەسەر گەنجێتی بەڕێوەدەچێت.. بە رۆحی گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت. مێژوویەکی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشێت. گەنجانی کورد هەرگیز ناتوانن دەستبەرداری مێژووی خۆیان، هێڵی خۆیان، رۆحی خۆیان و ئامانجی خۆیان ببن. ئەوەی لەوان دەخوازرێت ئەوەیە لەسەر مێژووی خۆیان، هێی خۆیان هەنگاو بنێن. ئێستا ئێمە دەڵێین گەنجانی کورد پێویستە لە سیستمدا چۆن بجوڵنەوە، گەنجانی کورد دەبێت بە رۆحی شۆڕشگێری بجوڵێنەوە، سڵ لە هیچ لەمپەرێک لەبەردەمیان نەکەنەوە. چ دەوڵەت ئەو لەمپەرانەی سازکردبێت، چ خائینان، چ بنەماڵە کە بە زۆر رێباز لەمپەر دروست دەکەن، پێویستە ئەوانە قەبوڵ نەکەن. بانگەوازم لە بنەماڵەکانیش هەیە. وڵاتپارێزی چی لە مرۆڤەکان دوێت. داوای خاوەنداری لە خۆ، لە وڵاتەکەت و لە منداڵەکانت دەکات. داوای وەستانەوە بەرامبەر بە دوژمن دەکات. بنەماڵەکان هەم خۆیان بە وڵاتپارێز بزانن، هەم رێگە لە منداڵەکانیان بگرن و سەری ئەوان بدەنە سیستەم؛ ئەمە راست نییە. ئەمە لەگەڵ وڵاتپارێزیدا یەکناگرێتەوە، ئەمە دژی وڵاتپارێزییە. بڕوانن سیستم دەیەوێت گەلی کورد لە ناو ببات، بۆ ئەوەش دەیەوێت سەرەتا لە رێگەی گەنجانەوە دەست پێبکات. زۆر شتی خراپ لەناو گەنجاندا بڵاودەکەنەوە. والی سێرت چی وت؟ وتی، لە بری ئەوەی کە بچنە ناو گەیلاوە با گیرۆدەی لەشفرۆشی بن. بە راشکاوی وتی. ئەمەیە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا. لەبەر ئەوەی دەیەوێت گەلی کورد لە ناو ببات. چۆن گەلی کورد لە ناو دەبات؟ کاتێک گەنجانیان، رۆحی ئەوانیان لەناو برد، کۆمەڵگای کوردیش لەناو دەبەن. بۆ ئەوەی گەنجان ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە گەل و وڵاتەکەیان جێبەجێ نەکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە تێکۆشاندا نەکەن، لە دژی داگیرکەری و ئاسیمیلاسیۆن نەوەستنەوە، بەرەو هەموو خراپەکاریەک ئاراستەیان دەکەن. بنەماڵەکان چی رێگەیەک دەخەنە بەردەم منداڵەکانیان؟ رێگەی سیستم دەخەنە بەردەم منداڵەکانیان، ئەو سیستمەی کە دەیەوێت ئەم گەلە لەناو ببات؟ وڵاتپاڕێزی ئەمە قەبوڵ ناکات، مرۆڤایەتی ئەمە قەبوڵ ناکات. لەبەر ئەوە بانگەوازم لە بنەماڵەکان هەیە؛ پێویستە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ رۆڵەکانیان نەکەن، خاوەنداری لە منداڵەکانیان بکەن. منداڵەکانیان لەسەر بنەمای راستی گەلی کورد پەروەردە بکەن، خاوەنداری لێبکەن،  رێگە مەدەن بکەونە ناو سیستمی دوژمن؛ سیاسەتی مادەی هۆشبەر، سیخوڕی، لەشفرۆشی، تواندنەوەی کولتوری. گەنجان لە ژێر سیاسەتی دەوڵەتی تورکدا ژیان دەکەن. دەوڵەتی تورک کولتورێکیان بۆ دادەرێژێت، ئەو کولتورە ئارابێسکە، لەو رێگەوە بە تەواوەتی رۆحی ئەوان دەکوژێت. پێویستە گەنجانی کورد ئەوە قەبوڵ نەکەن. بەتایبەتی گەنجانی ئاپۆیی پێویستە ئەوە قەبوڵ نەکەن، لە دژی ئەوە تێبکۆشن. خاوەنداری لە خۆیان و گەلەکەیان بکەن. ئەرکی مێژوویی خۆیان لەپێناو گەلەکەیان دا بەجێبگەیەنن. ئەوەی لەوان دەخوازرێت ئەوەیە. پێویستە هەم لە شوێنی خۆیان تێبکۆشن، هەمیش بەشداری لە ریزەکانی گەریلا بکەن. دەتوانن، ئەوانەی یەکتر دەناسن، پێکەوە خۆیان رێکبخەن، دەتوانن زۆر چالاکیش بکەن. ئەم بزوتنەوەیە بەم جۆرە دەستیپێکرد، بەم جۆرە پێشکەوت. گەنجانی ئەم بزوتنەوەیەک پێویستە ئەو بۆخۆیان بە بنەما بگرن.

لەباکور بە تایبەتی لەسەر ژنان و کوڕانی گەنج هەروەها لەسەر منداڵان شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت. لەبەرامبەر ئەوەشدا گەنجان لەهەوڵدان. بەرای ئێوە لە دژی ئەو شەڕە تایبەتە دەتوانرێت چی بکرێت؟

ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لەسەر گەنجان، ژنان، منداڵان راوەستە دەکات هۆکارێکی هەیە. لەبەر ئەوەی هەموو ئایندەی گەلی کورد وێنا دەکەن. هەروەها رێبەر ئاپۆ هەم گەنجان و هەم ژنانی کردە پێشەنگی گەل. دەوڵەتی فاسیستی داگیرکەری قڕکەر دەیەوێت گەلی کورد، کوردستان لەناو ببات. بەناوی کورد و کوردستانەوە هیچ شتێک لە ئارادا نەمێنێت. ئەو سیاسەتەی کە بەرێوەی دەبات لەسەر ئەو بنەمایەیە. بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەی خۆی بێنێتەدی، پێویستە لە کوێوە دەستپێبکات؟ لە گەنجان، ژنان و منداڵەوە دەبێت دەستپێبکات. کاتێک لێرەوە دەستپێبکات دەتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت. ئەگەر ئێستا بەو رادەیە لەسەر ژنان، گەنجان و منداڵان راوەستە دەکات، کە هەموو رۆژێک لە شوێنێک منداڵێک بە زرێپۆش دەکوژێت، لە تورکیا شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە، تەنیا لە کوردستان هەیە. ئەمە بە ئاشکرا دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان نیشان دەدات. هەموو رۆژێک لە شەقامەکاندا ناهێڵێت کە منداڵان بژین، بجوڵێنەوە، بە زرێپۆش دەچێتە سەریان. ئەمە بۆ ئەوەیە. دەیەوێت هەموو منداڵانی کورد بترسێنێت و چۆکیان پێدابدات و بەوەش چۆک بە گەلی کورد دابدات و لەناوی ببات. دەچێتە سەر ژنان و گەنجان. چۆن دەچێتە سەریان؟ بە ئارابێسک، بە لەشفرۆشی، بە ماددەی هۆشبەر، بە سیخوڕی، بە کۆجبەری و بە تواندنەوەی کولتوری. واتە لە هەموو لایەکەوە ژنان و گەنجان بێ رۆح دەکات. ئەوان لە راستی دوور دەخاتەوە، بێ رۆحیان دەکات، بۆئەوەی لە تێکۆشان و خاوەنداری لە خۆیان دووریان بخاتەوە و خاوەنداری لەگەل و وڵاتەکەیان نەکەن. بۆ ئەوەش سیاسەتێک پەیڕەو دەکات. لە خوێندنگەکان بەرێوەی دەبات، لە شەقامەکان بەڕێوەی دەبات، لە هەموو شوێنێک بەڕێوەی دەبات. بۆ نمونە زنجیرە دراما دروست دەکات، تەواوی ئەو فیلمانە لە دژی کۆمەڵگەی کورد، لە دژی ژانن و گەنجانی کوردن. دەیانەووێت لە رێگەی ئەو فیلمانەوە پەرە بە تورکبوون بدەن، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە ریشە، وڵات و مرۆڤبوونەوە دووریان بخەنەوە و بیانخەنە خزمەت دەوڵەتی تورکەوە. بۆ ئەوە دەیکات. ئێستا فێستیڤاڵ ساز دەکەن. کولتور، زمان، مێژووی خۆیان، هەموو شتێک بەرەوپێش دەبەن. ئەوەی خزمەت بە کوردان بکات، خزمەت بە وڵاتپاڕێزی، شۆڕشگێری بکات، هەر چییەک هەیە لەناوی دەبەن، قەدەغەی دەکەن. ناهێڵن کە شانۆی کوردی پێشبکەوێت، ناهێڵێت کە موزیکی کوردی، زمانی کوردی پێش بکەوێت. بۆ ئەوەی زمانی کورد، کولتوری کورد، ناسنامەی کورد لەناو ببەن، هەموو شتک دەکەن. بە شێوەیەکی بێسنوور ئەوە دەکەن. پێویستە ژنان و گەنجان خاوەنداری لە خۆیان، کۆمەڵگاکەیان و وڵاتەکەیان بکەن. لە دژی داگیرکەری و قڕکاری بەهموو جۆرێک بوەستنەوە و تێبکۆشن. لە زمان، ناسنامە، کولتور، وڵاتەکەیان و لە هەموو شتێکی خۆیان خاوەنداری بکەن. پێشەناگیەتی بۆ گەلەکەیان بکەن. لە دژی سیاسەتێک کە دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات بوەستنەوە، گەل پەروەردە بکەن، تێیبگەیەنن، گەل رێکبخەن بۆ ئەوەی بتوانێت لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا خۆی بپارێزێت. بۆ ئەوەی بتوانن ئازادی خۆیان بە دەستبهێنن. ئەوەی لەوان دەخوازرێت ئەوەیە.

ئیکۆلۆژیش کۆڵەکەیەکی سەرەی پارادایمی ئێوەیە. دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و کوردستانیش زیاتر لە دژی ژینگە و تاڵانکردنی ئیکۆلۆژی دەردەکەوێت. هۆکاری ئەوەی ئێوە بەو رادەیە ئیکۆلۆژی بە بنەما دەگرن و دوژمنیش بەو رادەیە هێرشی دەکاتە سەر چییە؟

بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ئازادی ژنەوە، لە رێگەی زانابوونی تێکۆشانی ئیکۆلۆژیکەوە مسۆگەر دەبێت، ئەگەر تۆ هەم ژن، هەم ئیکۆلۆژی بە بنەما وەرنەگریت، زانابوونی ئەو، رێکخستنبوونی ئەو، تێکۆشانی ئەو بەرەوپێش نەبەیت، تۆ ناتوانیت کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد بنێینت. تۆ ناتوانیت ئامانجی ئازادی و دیموکراسی ئەو بێنیتەدی. گەلی کورد گەلێکە کەلەگەڵ ژینگەدا دەژی. راستی ئەوەیە. گەلی کورد بەوەوە دەژی، تێدەکۆشێت. بە بنەما گرتنی ژینگە بە بنەماوەرگرتنی ژیانی ئازادە. ئەوەی ژینگە بە بنەما وەرنەگرێت، خاوەنداری لێنەکات ناتوانێت بژی. ناتوانێت ئازاد بێت. دەوڵەتی تورکیا بێ سنوور تاڵانێکی گەورە لە کوردستان ئەنجام دەدات. بواری ژیان لە ناو دەبات. بۆ ئەوەی بتوانێت گەلی کورد لەناو ببات، جوگرافیای کوردان تاڵان دەکات، هەموو شوێنێک بە ناوی کانەبەردەکانەوە سروشت و ژینگە تێکدەدەن، ئەگەر دار و درەختی کوردستان دەبڕێتەوە، ئەگەر لە رێگەی بەنداوەوە زۆر شوێن دەخاتە ژێر ئاوەوە، ئەگەر کارەبا لەسەر رحا و مێردین دەپچڕێنێت بۆ ئەوەی نەتوانن کشتوکاڵ بکەن، نەتوانن بژین، لەبەر ئەوەی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵە، کاتێک ئەو دەرفەتەی لێسەندنەوە و نەتوانن ژیان بکەن، کۆچبەریان دەکات. بۆ ئەوەی کوردستان چۆڵ بکەن، ژیان لە کوردان بستێننەوە، دیموگرافیای کوردستان بگۆرن، تاڵانکارییەکی بێ هەژمار و بێ سنور دەکەن. بۆ نمونە ئەو شتانەی لە ئیلیچ روویاندا هەموو کەس دەزانێت. لە شڕنەخ، لە گابار، لە جۆلەمێرگ، لە دێرسیم ئەو تاڵانکارییە لەئارادایە بێ سنوورە. ئێستا لە جۆلەمێرگ لە مارینۆس گەل لە دژی تاڵانکاری وەستاوەتەوە. پیرۆزباییان لێدەکەم. پێویستە لە هەموو شوێنێک گەل وەک گوندنشینانی مارینۆس خاوەنداری لە زەویەکانیان، لە جوگرافیای خۆیان، لە بەهاکانیان، لە ژیانی خۆیان بکەن. رێگەنادات کە داگیرکەر بەم جۆرە تاڵانکاری بکات. رەنگە هەندێک لەو رووەوە هەنگاویان نابێت، بەڵام ئەمە کەمە. دەبێت بەشێوەیەکی بەهێزتر هەمووان لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە ژیان و داهاتووی خۆیان بکەن. چونکە ئەوەی ئەنجامدەدرێت، لەناوبردنی ژیانی گەلی کوردە. بۆ نمونە کانەبەردەکان دروست دەکات و بۆ ئەوەس ژەهر بەکاردەهێنێت. رووبارەکان هەموو تێکدەچن. کەشوهەوا تێکدەچێت. ناتوانن کشتوکاڵ بکەن. دارەکان وشک دەبن. زیانێکی گەورە بە ژیانی مرۆڤ باری دەرەونی مرۆڤ دەگات. ئەگەر تۆ زانابوونی ئیدۆلۆژیک پێشنەخەیت، کە ئایدۆلۆژیاکە خۆی لە خۆیدا پێشخستنی ژیانێکی ئیکۆلۆژیکە، ئەگەر ئەوە نەکەیت بە رێکخستن، نەیگۆریت بە تێکۆشان تۆ ناتوانیت بەر بە تاڵان، قڕکردن بگریت. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کوردستان بکاتە بەشێک لە نیشتمانی خۆی. بۆ ئەوەش دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات، بە زۆر رێباز، تواندنەوەی کولتوری، کۆچبەری، سەندنەوەی دەرفەتی ژیان، بەم جۆرە دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت. پێویست گەلی کورد خاوەنداری لە ئاو زەوی، دار و درەختی خۆی بکات. ئەمە خاوەندارییە لە خۆیان، خاوەندارییە لە ئازادی خۆیان. واتە کاتێک بەو رادەیە زیان بگەیەندرێت تۆ ناتوانیت لە کوردستان بژی، ئەگەر دەتەوێت بژیت تۆ لەگەڵ وڵاتەکەت، لەگەڵ جوگرافیاکەت بژی. تۆ رێگە مەدە دوژمن جوگرافیاکەت لەناو ببات، دەرفەتی ژیانی تۆ لەناو ببات. گەلی کورد لەگەڵ جوگرافیای خۆی دەژی و لە سەر پێیە. ئەگەر ئەوە لەدەست بچێت ئەو کاتە ناتوانێت بژی. بۆ نمونە، چی دەڵێن؟ دەڵێن شڕنەخ لە سەر ئاستی تورکیا ئەو ناوچەیە کە کەشوهەوای تێکچووە. پیسی و پاشەڕۆ لە هەموو شوێنێکە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی دار و درەختیان نەهێشتووە. بەناوی نەوتەوە ئەو ناوچەیە پیس دەکەن. لێرەدا دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی رەوایەتی بەو تاڵانە بدات کە لە کوردستان دەیکات، سیاسەت بەڕێوەدەبات. پرۆپاگەندەی چی دەکات؟ دەڵێت تائێستا پەکەکە نەیهێشتووە کە کانزاکان دەربهێندرێن، ئەو سامانە دەردەهێندرێت، دەیخەینە خزمەت ئێمە و ئێوە. لە بنەڕەتدا ئەمە هەندێک دەوڵەت دەیکەن کە نایانەوێت تورکیا دەوڵەمەند بێت و بەرەوپێش بچێت. واتە دەڵێن 'هەندێک دەوڵەتی بیانی لە پشت پەکەکەوە هەن، ئەوان هاوکاری پەکەکە دەکەن کە پەکەکە نەهێڵێت ئێمە سامان و دەوڵەمەندی بە دەستبهێنین'. بەم جۆرە دەیانەوێت کۆمەڵگەی تورکیا لە دژی پەکەکە و لە دژی کوردان هان بدەن. بەم جۆرە دەیەوێت رەوایەتی بەو قڕکردنەی سەر گەلی کورد و ئەو کۆمەڵکوژیە بدات کە لە دژی پەکەکە ئەنجامی دەدات. واتە بۆ ئەوەی هاوکاری گەلی تورکیا بەدەستبهێنێت، لە تورکیا پەرە بە شۆڤێنیزم دەدات و بەم جۆرە بتوانێت سیاسەتی خۆی بۆ قڕکردن لە کوردستان بەرەوپێش ببات و بیگەیەنێتە ئەنجام، ئەوە دەکات. دەبێت گەلی تورکیا لەوە تێبگات. لە تورکیا برسێتی هەیە. کێشەی زۆر گەورە و جدی هەیە. ئەوە دەرەنجامی چییە؟ دەرەنجامی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیایە لەسەر کوردان. تاڵانکاری دەکات، شەڕ دەکات. هەموو شتێک دەخاتە خزمەتی شەڕ و تاڵانکاری. چونکە هیچی بە کۆمەڵگای تورکیا نەداوە، ئەگەر لە تورکیا برسێتی هەیە، ئەوە دەرەنجامی ئەوەیە. پێویستە گەلی تورکیاش ئەوە ببینێت. تادێت بۆی دەردەکەوێت، بەڵام دەبێت هەندێک زووتر و باشتر بە قووڵی ئەوە ببینێت. ئەگەر دەیەوێت لە برسێتی رزگاری بێت، رێگەی ئەوە بە کوێدا تێپەڕ دەبێت، ئەو سیاسەتەیە کە لەسەر کوردەکان بەڕێوەی دەبات، دەبێت لە دژی ئەو سیاسەتە بوەستێتەوە. ئەو کاتەیە کە ئەو برسێتیە لەناو دەچێت. راستیەکە ئەمەیە. دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی تاڵانکاری بشارێتەوە، دەیەوێت ئەو بزوتنەوە ئیکۆلۆژیکە پەلکێشی هێڵی دەوڵەت بکات. لەم رووەشەوە زۆر کار دەکات. هەربۆیە نابێت کەس بکەوێتە ئەو داوەوە. دەبێت کەس چاوەڕێی ئەوە لە دەوڵەت نەبێت، نەڵێت با دەوڵەت دژی ماددەی هۆشبەر، لەشفرۆشی، سیخوڕی، کۆچبەری، برسێتی بوەستێتەوە. دەوڵەت خۆی ئەوانە دەکات. هەم بۆ ئەوەی کوردان لەناو ببات، هەمیش بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی تورکیا بە تەواوەتی بە خۆیەوە ببسەتێتەوە، بۆ ئەوەیە ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات. با کەس نەڵێت کە دەوڵت رێوشوێن بگرێتەبەر. دەوڵەت خۆی ئەمە دەکات. چۆن دەوڵەت بەر بەو شتانە دەگرێت. ئەستەمە. هەروەها ئەوەی دەمی دەکاتەوە دەڵێت، دەوڵەت پێویستە ئەمە بە ئێمە بدات، ئەوە بکات، رێوشوێن بگرێتەبەر، ئەمە بەتایبەتی بۆ کوردان عەیب و شورەییە. هیچ شتێک نییە تا لە دەوڵەتی داوا بکەن. ئەمە روونە و ئاشکرایە کە دەوڵەت هەموو رۆژێک کوردان دەکوژێت، دەیەوێت رۆژێک زووتر کوردەکان لەناو ببات. چۆن دەکرێت مرۆڤێکی کورد چاوەڕوانی هەندێک شتیان لەو دەوڵەتە هەبێت. پێویستە پێویستە بۆ خۆی داوای چی بکات تێکۆشانی خۆی بەهێز بکات، بەرەوپێشی ببات. چی بە دەستبهێنێت، بە تێکۆشان بەدەستی دەهێنێت. ئەمە راستیەکەیە. هەربۆیە نابێت داوای هیچ شتێک لە دەوڵەت بکات، بەتایبەتی داوای ئەوەی 'با دەوڵەت رێگری لە لەشفرۆشی، دزی، گەندەڵی بکات'. نابێت هەرگیز داوای ئەوەیان لێبکات. لەبەر ئەوەی دەوڵەت لە کوردستان ئەو سیاسەتە بە مەبەست ئەنجام دەدات.

هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان جارێکی دیکە دواخرانەوە. هۆکاری ئەوەی پەدەکە یاخود بنەماڵەی بارزانی بەو رادەیە دژی هەڵبژاردنن، چییە؟ ئەو سیاسەتە مەترسی چۆن لە سەر باشووری کوردستان و عێراق دروست دەکات؟

بارزانییەکان لە هەموو شوێنێک پرۆپاگەندە دەکەن. دەڵێن 'پەکەکە قەوارەی باشوور لەناو دەبەن'. ئەمە لە کاتێکدایە ئەوەی قەوارەی باشوور لەناو دەبات خودی بارزانییە. بارزانییەکان بە تەواوەتی چارەنوسی خۆیان بە ئاکەپەوە بەستووەتەوە، بە مەهەپەوە بەستووەتەوە. ئەگەر بارزانییەکان خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنن، ئەمە هۆکاری خۆی هەیە. یەکەم، ئەوەی خیانەتی لە کوردان کردووە، هۆکارەکەی ئەوەیە. لەبەر ئەوەی لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەر دەجوڵێنەوە ودوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دەکەن. نەک هەر لە دژی پەکەکە دەیکەن. دوژمنایەتی بەرامبەر پەکەکە و تەواوی گەلی کورد دەکەن. ئەو سیاسەتەی کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک پەیڕەویان کرد بە تەواوەتی راستی ئەوانی نیشاندا، هەموان لەوە گەیشتن. لەناو گەلی کورددا رسوابوون. هۆکارێک ئەمەیە. دووەم؛ ئاکەپە لە تورکیا لە هەڵبژاردندا گورزی گەورەی بەرکەوت. گورزی گەورەتر لەوەی بەرئاکەپە کەوت، بەر بارزانییەکان کەوت. لاواز بوو. هۆکارێکیش ئەمەیە. بۆیەشە دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن. چونکە هەڵبژاردن بکرێت، خۆیشیان دەزانن کە وەک ئەردۆغان دەیدۆڕێنن. لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنی تورکیادا گەیشتنە ئەو ئەنجامە. دەبینن کە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت دەیدۆڕێنن، ناتوانن لە حکومەتدا بمێننەوە، زۆر شت لە دەست دەدەن. نایانەوێت ئەو دەرفەتانەی بە دەستیانەوەیە لە دەستی بدەن. حکومەتی باشوور لە ئارادا نییە. بە ناوی حکومەتی ماڵی بارزانیەوە حوکم دەکرێت. هەموو شتێکیان خستووەتە خزمەت خۆیانەوە. تاڵانکاری گەورە دەکەن. وەک چۆن ئاکەپە لە باکور، لە تورکیا تاڵانکاری دەکات، خۆی دەوڵەمەند دەکات بارزانیش تاڵانکارییەکی گەورە دەکات. چەندین ملیار پارەیان هەیە. لە ئەمریکا، لە کەنداو جێگەیان هەیە، ڤێلایان هەیە، لە بانکەکاندا چەندین ملیار پارەیان هەیە. ئەوەتا هەندێکیش باسی دەکەن. ئێستا لە باشوور گەل برسییە، برسێتی زیاد دەبێت، بەڵام ماڵی بارزانی تا دێت دەوڵەمەند دەبن. چونکە حکومەتێک بوونی نییە، دەسەڵاتدارییەک بوونی نییە، بە تەواوەتی دەسەڵاتداری بارزانییە. بە دڵی خۆیان چییان بوێت دەیکەن. نە یاسا هەیە، نە دەستور، نە دادپەروەری. بە دڵی خۆیان چییان بوێت دەیکەن، ئەنجامی دەدەن. بۆچی دەڵێن با هەڵبژاردن دوابخرێت. ئەگەر راستە ئەوان بۆ کوردایەتی تێدەکۆشن، بۆ گەلی باشوور تێدەکۆشن، دیموکراتن، ئازادیخوازن کەواتە بۆجی دوای دەخەن، لە جی دەترسن؟ دیارە ترسیان هەیە. شتی شاراوەیان هەیە. نایانەوێت ئەوانە ئاشکرا بن، نایانەوێت ئەو دەرفەتانەی بەدەستیانەوەیە لە دەستی بدەن. بۆیە دەیانەوێت دوای بخەن. یەک لەو خاڵانەی دەبێت مرۆڤ سەرنجی بدات چییە؟ ناڵێن با هەڵبژاردن نەکرێت، دەڵێن با دوابخرێت. دەڵێن تا کۆتایی ئەمساڵ. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەردۆغان چی دەڵێت؟ دەڵێت لە باشوور ئێمە زیاتر بڵاودەبینەوە. بە ئاشکرا ئەمە دەڵێت. دیارە کە پێکەوە پلانێک جێبەجێ دەکەن. چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی سەربازانی تورکیان لە باشوور. سەربازانی تورک زیاتر بڵاوببنەوە و بکەونە ناو باشوور و ئەو کاتە دەرفەتی هەڵبژاردن لە ئارادا نامێنێت، ئەوانیش لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە و درێژە بە دیکتاتۆریەتی خۆیان دەدەن.

وەک چۆن لە تورکیا وەزیری داد وتی لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە، هەموو شتێک بێ هاوتا و ئاساییە. ئێستا بارزانیش دەڵێن لە باشوور هەمووشت بێ کەموکوڕی بەڕێوەدەچێت. هیچ رۆژنامەنووسێک لە زینداندا نییە. دەڵێن هیچ شتێکی ئەوتۆ نییە. ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک لە زیندانن کەس ناتوانێت بیانبینێت. پارێزەریش ناتوانێت چاوی پێیان بکەوێت.واتە ستەمێکی گەورە لە گەل دەکەن. دەمەوێت ئەوەش بڵێم. گەلەکەمان لە باشوور لە بادینان و لە سۆرانیش قوربانی زۆریان دا. بە هەزاران پێشمەرگە شەهیدبوون. بەخشینی ئەو شەهیدانە بۆ ئەوە نەبوو کە سەدام لەناو ببەن و لە بری ئەو دەوڵەتی تورکیا بێت و لە باشوور ببێتە فەرمانڕەوا. بۆ ئەوەیان نەکرد. ئەگەر گەلی باشوورمان تێکۆشانی کرد، بەهەزاران پێشمەرگە شەهیدبوون، کیمیاباران کران، بۆ ئەوەبوو خۆیان لە دیکتاتۆریەت رزگاربکەن، لە دیموکراسیدا بژین، هەموو ئەوانەیان کرد. ئێستا دەبینین ماڵی بارزانی جی دەکەن، ئەمجارەیان دەوڵەتی تورک دەهێنن بۆ باشوور. لە بری سەدام دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان جێگیر دەکات. ئەمە چ پەیوەندی بە کوردایەتیەوە هەیە. گەلەکەمان لە باشوور بۆجی ئەوە قەبوڵ دەکات؟ گەلەکەمان لە باشوور گەلێکی وڵاتپارێزە. گەلێکی تێکۆشەرە، گەلێکە شەهیدی بەخشیوە. گەلێکی لەم جۆرەیە. ناتوانێت داگیرکەری بەو جۆرەی دەوڵەتی تورک قەبوڵ بکات. لەو بڕوایەدام گەلەکەمان لە باشوور، لە بادینانیش ناڕازین لەم دەسەڵاتداری و دیکتاتۆریەتەی بارزانییەکان. دەیانەوێت رۆژێک زووتر بە ئازادی و دیموکراسییەوە بژین. پێویستە خاوەنداری لە مێژووی خۆیان بکەن، خاوەنداری لە بەهاکانی خۆیان بکەن، خاوەنداری لە قەوارەی خۆیان بکەن. لەبەر ئەوەی بارزانی دەیەوێت لە رێگەی دەوڵەتی تورکەوە قەوارەی باشوور لەناوببات. ئەوەی پاڕێزگاری لەم قەوارەیە دەکات پەکەکەیە. پەکەکە لەو پێناوەدا قوربانی دەدات. نەک هەر بۆ باشوور لە پێناوی سەرتاسەری عێراقدا قوربانی زۆریداوە. هەموان بەوە دەزانن. هەندێک هەن دەڵێن بارزانی خائین نییە. ئەو هەموو شەهیدەیان هەیە. پێشمەرگەکان بۆ ئەوە شەهید نەبوون کە بارزانی و پەدەکە بکەونە خزمەتی تورکیا، باشووریش ببێتە ویلایەتێکی تورکیا. پێویستە باش ئەوە بزانرێت. لە بری بارزانییەکان هەر کەسی تر بوایە دەیانگوت خیانەت دەکەن. بەڵام هەندێک لەبارەی ئەوانەوە واناڵێن، لەبەر ئەوەی پارە لە بارزانییەکانەوە وەردەگرن. لەبەر ئەوە دەبێت گەلەکەمان لەم خاڵەدا هەستیار بێت. ئەوەی خاوەنداری لە ئازادی رێبەر ئاپۆ نەکات، ئەوەی خاوەنداری لە کوردستان نەکات، لە دژی دەوڵەتی تورکیا نەوەستێتەوە، لە دژی خیانەت نەوەستێتەوە، نابێتە وڵاتپاڕێز. لەسەر ناوی وڵاتپارێزی مرۆڤ ناتوانێت لەوان نزیک بێتەوە، لەگەڵ ئەوان پەیوەندی دروست بکات. دەبێت کورد پێوان و پرەنسیپی هەبێت. پێوانەکانیشی پێوانی وڵاتپارێزین. وڵاتپارێزیش لە دژی داگیرکەری، لە دژی سیاسەتی ئەوان، لە دژی کردەوەکانیان، لە دژی خیانەت دەوەستێتەوە. بانگەوازمان بۆ هەموو وڵاتپارێزان لە سەر ئەو بنەمایەیە.

هـ . ب