جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا کرد و چاوپێکەوتنەکەی لە چەند بەشێکدا لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە بڵاوکرایەوە کە لە بەشی سێیەمدا رایگەیاندبوو، هەر چیەک دەبێت با ببێت، هیچ پارتێکی کوردی بۆی نیە ببێت بە هاوکاری دوژمنانی گەلی کورد و هاوکات جارێکی تر بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد.
بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلا بە پێشەنگایەتیی ناوچەکانی سەرحەد و بە تایبەت حەفتانین بەردەوامیی هەیە، ئێمە نازانین ئەوە پەیامەکەى چەند گەیشتووە، بەڵام لەم دواییەدا زانیاری لە سەرحەدەوەهاتووە، سەرباری ئەو هەموو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەی داگیرکەر، ئەو بەرخودانە هاوشێوەى فیلمەکانە، وەک رۆمانی بەرخودانی گەریلا پێشکەوتووە، ناوەندی پاراستنی گەلیش پیرۆزبایی لێکردن. ئێوە ئەو تێکۆشانەی گەریلا لە بەرامبەر ئەو فاشیزمە و ئەو ئاستەی دەوڵەتى داگیرکەری تورک، کە بەم ئاستەى گەیاندووە چۆن لێکدەدەنەوە، شتێکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە، کە بە تایبەتی لەمدواییانەدا ئەوە ئاشکرا بوو، ئەو سەربازانەى لە شەڕدا دەکوژرێن وەک رووداوی سروشتی و هاتوچۆ و ئەو جۆرە شتانە نیشان دەدەن، هۆکاری ئەوە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
یانی گەریلا ئەفسانە و داستان تۆمار دەکات و دەخوڵقێنێت، قارەمانییەکی گەورەیە. ئەرکی خۆی لە بەرامبەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی بە قوربانیی گەورە بەجێدەهێنێت. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگە لەسەر پێیە، یانی گەنجان، ژنان، و دیسانەوە ئەگەر هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا لەسەر پێین و تێدەکۆشن، لە بنەڕەتیاندا بۆ تێکۆشان و بەرخودانی گەریلا دەگەڕێتەوە.ئەگەر لە بنەڕەتیاندا ئەو تێکۆشان و بەرخودانە نەبێت، هیچ کەسێک ناتوانێت لە دژی فاشیزم، مەهەپە، ئەرگەنەکۆن و ئاکەپە بوەستێتەوە. ئەوە لە دوایدا ئەنجام بە دەست دەهێنێت. لەبەر چی ئاکەپە، مەهەپە و ئەرگەنەکۆن و وتەبێژەکەیان سولەیمان سۆیلو و خولولسی ئاکار هەڵدەستن و دەڵێن، ئێمە کۆتایی بە گەریلا دەهێنین، ئەوەتا تەواو بوون، ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە دەکەن. لەبەر ئەوەیە، ئەوە دەکەن، چونکە تێکۆشانی گەریلا رێگا نادات ئەوان ئامانجەکەى خۆیان بەدی بهێنن. هەر چەند توانا و دەرفەت بەکار دەهێنن و هەڵمەت پێشدەخەن ناتوانن ئەنجام بە دەست بهێنن. گەریلا رێگا نادات ئەوان سیستمەکەیان خۆیان بچەسپێنن، چونکە رێگریی لێدەکات و بۆی دەبێتە لەمپەر. نەک تەنها رێگریی لێدەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کێشەکانیش چارەسەر دەکات و ورە بەو هێزانە دەدات، کە بۆ دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری تێدەکۆشن. تاوەکو دێت لەواندا ورە و بڕوا زیاتر دەبێت. ئەوان ئەوە دەبینن، بۆیە بە رق و نفرەتەوە پەلاماری گەریلا دەدەن. هەموو تواناکانی تورکیا بۆ ئەوە بەکار دەهێنن، بۆ ئەوەى گەریلا لە ناو ببەن. تەنها بیر لەوە دەکەنەوە، چونکە تاوەکو گەریلا لە ناو نەبن ناتوانن هێزە دیموکراسییەکانیش لە ناو ببەن و ناتوانن بەو شێوەیە لە کوردستاندا ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەو تەکنەلۆژیا و ئەو هەموو چەکە لەبەر ئەوە بەکار دەهێنن، بەڵام چەند ئەوانە بەکار دەهێنن، دیسانەوە ناتوانن ئەنجام وەربگرن. گەریلا لە هەموو شوێنێکدا گورزی گەورەیان لێدەدا و قارەمانیی گەورە دەئافرێنێت. بەو بۆنەیەوە من پیرۆزبایی لە گەریلا و شەڕڤانانی ئازادی دەکەم. ئەوان کارێکی زۆر پیرۆز ئەنجام دەدەن. رەنگە ناڕەحەتی و زەحمەتی بکێشن و قوربانیی گەورە بدەن، بەڵام ئەنجامی گەورەش بەدەست دەهێنن. تاوەکو دێت ئەوە زیاتر روون دەبێتەوە. لەو ئێستاش بە دواوە، ئەنجامەکان باشتر روون دەبنەوە. بۆ ئەوەش لەو بڕوایەدام کە لە ئێستا بە دواوە گەریلا تێکۆشانی خۆی گەورەتر پێشدەخات، لە دژی تەکنیک، هەواڵگری و سیخوڕی و هەموو دامودەزگاکانیان رۆڵی خۆی دەگێڕێت و ئەو هیوا و ئومێدەى لە کۆمەڵگەى کورد، تورکیا و مرۆڤایەتی دا بونیاتی ناوە گەورەتری دەکات. لەبەر ئەوە گەریلاکانی کوردستان نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ مرۆڤایەتی تێکۆشانی ئازادی پێشدەخەن. چونکە لە مێژوودا گەریلا بە بەردەوامی بۆ گەلان و هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی هێزی ئازادییە. سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دەیەوێت گەریلا لە پێشەنگایەتیی ئەو هێز و هیوایە بخات، لەبەر ئەوەیە، کە پەکەکە نوێنەرایەتیی گەریلا و هیوای ئازادی دەکات، بۆیە دەکرێتە ئامانجێکی زۆر گەورە. لەبەر ئەوەیە تێکۆشان، قوربانییەکانی و ئەنجامێک کە بە دەستی دەهێنێت، گەورەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بەو شێوەیە ببینێت. بۆیە با وا نەڵێت، کە ئەوە هێزی منە و من بە هێزی خۆم تێکۆشان دەکەم. ئەگەر گەریلا نەبێت، هێزێکی وەها و تێکۆشانێک کە بیکات بوونی نابێت. ئەگەر دەوڵەت حسابیان بۆ دەکات لەبەر پەکەکە و گەریلایە حسابیان بۆ دەکات. راستییەکە ئەوەیە و پێویستە هیچ کەسێک هەرگیز ئەوە لە مێشک و هۆشی خۆی نەکاتە دەرەوە، دەبێت بیکاتە گوارە و بیکاتە گوێی خۆی. دەوڵەتی تورک شەڕێکی دەروونی و سایکۆلۆژی و تایبەت بەڕێوەدەبات. هەر خۆی لەسەر ئەوە دامەزراوە. لەبەر ئەوەشە نەک تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو پێشتریش ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەکوژران و کوشتنەکەیانی دەشاردەوە. ئێستاش کوشتنەکانیان دەشارێتەوە. ئەوە شتێکی نوێ نییە. ئێستاش کە ژمارەیەکی زۆر دەکوژرێن دەڵێت، یەکێک کوژراوە. یانی دەڵێت، بەهۆی رووداوێکەوە کوژراوە، بۆ نمونە دەڵێت، لە رووداوی هاتووچۆدا، لە کاتی راهێنانی سەربازیدا، لە کاتی پاککردنەوەى چەکەکەیدا، یان لە کاتی رێکردندا مردووە. واتە پاساوێکی زۆر دەهێنێتەوە و روونکردنەوەى رووکەش دەهێنێتەوە و بەو شێوەیە هەوڵ دەدات، کە گەل بەو شێوەیە کە خۆی دەیڵێت، بڕوای پێ بکەن. بەڵام گەل ئەوە دەزانێت، بە تایبەتی گەلی کورد ئەوە دەزانێت و ساڵەهای ساڵیشە ئەوە دەزانێت، چونکە ساڵەهای ساڵە خۆی ئەوە بە چاوی خۆی دەبینێت، تیایاندا دەژی و بە چاوی خۆی زۆر شت دەبینێت و بە بەرچاوییەوە زۆر شت روودەدەن. دەبینێت، کە دەوڵەت یان ئاشکرای ناکات، یان کاتێک ئاشکرای کرد، دەڵێت، بەهۆی رووداوێکەوە بووە، بەو شێوەیە بڵاوی دەکاتەوە، بەڵام گەل بڕوای پێناکات".
واتە ئێوە دەڵێن، چارەنووسی چیلەر و ئاغار چاوەڕێی ئەردۆغان و ئەوانیشە؟
راستە من دەمخواست ئەوە بڵێم، یانی ئێستا دەوڵەتی تورک یانی دەسەڵاتی ئێستا هەڵدەستێت و دادەنیشێت و دەڵێت، ئەوەتا ئێمە پەکەکە و گەریلامان تەواو کرد.هەم ئەوە دەڵێت، هەم هەموو رۆژێک دەڵێت، ئێمە کۆتاییان پێدەهێنین. هەموو رۆژێک دەڵێت، لە فڵان شوێن هەیە، رۆیشتووە بۆ فڵان شوێن. ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە دەکات. ئەوە چی روون دەکاتەوە؟ ئەوە روون دەکاتەوە، کە تاوەکو چەند لە ناو سەختی و زەحمەتیدان. ئەگەر قسەکانیان لە جێی خۆیدا بوایە، پێویست نەبوو هەموو رۆژێک ئەو قسانە دووبارە بکەنەوە. زۆرێک بوون ئەو جۆرە قسانەیان زۆر زۆر دەکرد، بەڵام کۆتاییەکەیان چی بوو. کێ وتی، ئێمە کۆتایی بە پەکەکە و گەریلا دەهێنین، ئەو خۆی کۆتایی پێهات. نە حکومەتێک وای وت، نە ١٠ حکومەت، نە سەرۆک ئەرکانێکی سوپا، بەڵکو چەندینیان ئەوانەیان دەوت. هەر کە ئەوانە زۆر دەڵێنەوە، خۆیان بەرەو نوشستی دەڕۆن، یانی کۆتاییان پێهاتووە، ئەوان هەر چییەک بکەن ناتوانن خۆیان رزگار بکەن. ئێمە، گەلی ئێمە و تورکیا و هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان قازانج دەکەین و سەردەکەوین. ناتوانن پێش بەوە بگرن.
هەر چەند لە راگەیاندنەکانی تورکیادا باسیشی لەسەر نەکرێت، چونکە ئێمە دەزانین راگەیاندن بووەتە راگەیاندنی حکومەتى فاشیست. یەکەکانی تۆڵەی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) و یەکینەکانى پاراستنى سڤیڵ (یەپەسە - YPS) هەر وەک گەریلا، کە لە چیاکاندا بەرخودان دەکەن، ئەوانیش لە شارەکاندا چالاکی دەکەن و فاشیزم تەنگاو دەکەن. ئێوە ئەو چالاکییانە چۆن دەبینن، باشە ئەوانە وەک پێویستن، ئاستی تێکۆشانیان چۆنە، یان دەبێت چۆن بێت؟
من پیرۆزبایی لە هەبەدەهە و یەپەسە دەکەم. هەروەها چالاکییەکانیان پیرۆز دەکەم. ئەو چالاکییانەى کە ئەنجامی دەدەن، باشن، بەڵام کەمن. پێویستە زیاتر و بەهێزتر پێشیان بخەن، قوڵ و بەرفراوانیان بکەن. ئەوە دەخوازرێت ئەوەیە و هیوای هەموانیش لەسەر ئەو بنەمایەیە. هەر خۆشیان راگەیاندراوی وەها بڵاودەکەنەوە و دەڵێن، ئێمە لە ئێستا بە دواوە زۆر زیاتر و باشتر رۆڵی خۆمان دەگێڕین و ئێمە چالاکییەکانی خۆمان پێشدەخەین. لەو بڕوایەدام، کە لە ئێستا بە دواوە دەتوانن، چونکە ئێستا ئەو دەرفەتەیان زۆر زیاتر بۆ رەخساوە. چالاکییەکانی خۆیان بە شێوەیى بەهێزتر ئەنجام دەدەن. ئەو چالاکییانەى کە ئەوان پێشیدەخەن گورز لە فاشیزم دەدات، واتە گەل و گەریلاش لێرەدا رۆڵێک پێکدەهێنن و ئەوان یەکتر تەواو دەکەن. ئەگەر بەهێزتر پێشیبخەن ئەوا کاریگەریی خۆی لەسەر گەریلا، کۆمەڵگە و ئەو هێزانە دەکات، کە لە دژی فاشیزم دەوەستنەوە. ئەوانە تێکۆشانی دیموکراسی زیاتر و بەهێزتر لە دژی فاشیزم ئەنجام دەدەن. دەبێت ئەوە بەو شێوەیە ببینن و لێی تێبگەن. مەزەندە دەکەم، بەو شێوەیەش دەیبینن. نابێت هیچ کەسێک بە شێوەیەکی تەنگ لەو رێکخستنانە نزیک ببێتەوە. هەر کەس ئەو رێکخستنانە بە هی خۆی بزانێت. لەسەر بنەمای ئەوەى، کە چۆن دەتوانێت رۆڵی خۆی تیادا بگێڕێت هاوکاری و پشتیوانییان لێ بکات. پێویستە هەم گەلی کوردمان هەمیش تورکیا و هەموو هێزە دیموکراسییەکان ئەوە بزانن، کە تێکۆشان یەکلایەنە نابێت. دەبێت مرۆڤ لە زۆر رووەوە تێکۆشان بکات. بەوەش هەموو تێکۆشان بەرفراوان دەبێت و هەمیش قوڵتر دەبێتەوە. لەو کاتەدا تێکۆشان ئەنجام بەدەست دەهێنێت. مەزەندە دەکەم، تاوەکو دێت تێگەیشتن لەوە زیاتر دەبێت و زیاتر ئەوە پێشدەکەوێت. ئەوە باشە، بەڵام پێویستە ئەوە زۆر قوڵتر پێشبخرێت. واتە چارەنووسی گەلان لە تورکیا و کوردستان بەیەکەوە بەستراونەتەوە. چارەنووسی هێزە سۆسیالیستەکان، دیموکراسی و ئازادییەکانیش دیسانەوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە. بۆ ئەوەش پێویستە هەموو کەسێک ئەو هەڵمەتە، کە هەبەدەهە دەستیپێکردووە، بە باشی بیبینن. ئەوە هەڵمەتێکی گرنگە و بۆ دیموکراسی و ئازادییە. ئەوانەی دیموکراسی و ئازادییان دەوێت، دەبێت بەشداری لەو هەڵمەتدا بکەن و یارمەتیی بدەن تاوەکو بەهێز ببێت و بتوانێت رۆڵێ خۆی بگێڕێت. هەروەها تاوەکو بتوانێت لە تورکیا کۆتایی بە فاشیزم بهێنێت و کۆمارێکی دیموکراتیک لە تورکیا پێشبکەوێت. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو کەس یارمەتیی جەنگاوەرانی هەبەدەهە بدەن. یەپەسش دیارە، کە زۆر زیاتر لە دژی فاشیتەکان، ئەوانەى لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر بڵاودەکەنەوە سیخوڕی دەکەن، چالاکی ئەنجام دەدات. ئەوە باشە، ئەوە کورد دەپارێزێت. پاراستنی گەلی کورد و تورکیاشە. واتە ئەو رۆڵەى کە یەپەسە دەیگێڕێت وەک ئەوەى هەبەدەهەیە. یەکتر تەواو دەکەن. ئەوە تێکۆشانی پێکەوەیی بەهێز دەکات و زۆر لەمپەر و رێگری بۆ فاشیزم دروست دەکات. ئەگەر هەر کەسێک ئەوە بەهێز بکات ئەوا دەتوانێت لە رێگەیەوە و بەو شێوەیە کۆتایی بە فاشیزم بهێنێت. بۆ ئەوەش پێویستە چالاکییەکانی هەبەدەهە و یەپەسە پێشبخرێت، بە هەموو شوێنێکدا بڵاوەیان پێ بکرێت و زۆر بەهێزتر بکرێن. هەموو دامودەزگاکانی فاشیزم و ئەوانەى خزمەتی فاشیزم دەکەن بیانکەنە ئامانج، پێویستە لە ئامانجدا بن. لەبەر ئەوە ئەگەر فاشیزم، ئەو دامودەزگانە، کە خزمەتی دەکەن، بکرێنە ئامانج، ئەوا لەو کاتەدا دەتوانن گورزی گەورە لە فاشیزم بدەن و کۆتایی پێ بهێنن. ئەو ئامانجانە زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا هەن. پێویستە بەوشێوەیە ئامانجەکان زیاد بکەن. هەروەها ئەگەر ئامانج لە رووی چۆنیەتییەوە بەهێز بکەن، ئەوا لەوکاتەدا کۆمەڵگە زۆر زیاتر لە دژی فاشیزم دەخەنە جوڵە. ئێستا لە هەموو شوێنێکدا ژمارەیەکی زۆر گەنج هەیە، هەزاران و سەدان هەزار گەنج هەیە، دەتوان لە گەڕەک و شەقام و کۆڵانەکانی خۆیاندا خۆیان بە رێکخستن بکەن، ئەوانەى بڕوایان بە یەکتر هەیە و یەکتر دەناسن دەتوانن خۆیان بە یەکتر بگەیەنن و خۆیان بکەن بە دەستەیەک و بەو شێوەیە چالاکی پێشبخەن. ئەگەر گەنجان لە هەموو گەڕەک و شەقامەکاندا بەو شێوەیە خۆیان رێکبخەن و چالاکی ئەنجام بدەن، ئەو دەوڵەتە فاشیستەش چەند بە میت، ئاسایش، جەندرمە و سەرەک چەتە و مافیاکانی دەوڵەتی تورک (MOBS) کار دەکەن با بیکەن، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی بکات و رێگا لەوە بگرێت. تاوەکو دێت، ئەوان ئەو سیستمە بەرەو رووخان و لەبەر یەکهەڵوەشان دەبەن. پێشکەوتنیش لەسەر ئەو بنەمایە دروست دەبێت. بڕوام بەوەهەیە، کە ئەوان لەوەدا بە هێزتر دەردەکەون و رۆژێک زووتر کۆتایی بە فاشیزم دەهێنن. چونکە ئیدی لە کێشەدا دەژی، کۆتایی هاتووە و شۆک بوون و تووشی ترسی ئەوە بوون، کە ئاخۆ خۆیان چۆن لە دادگا و زیندان رزگار بکەن، لەبەر ئەوەیە ئەو هەموو هەوڵ و رێوشوێنانە پێشدەخەن، بەڵام چەند دەیانەوێت پێشی بخەن چونکە زیاتر بەرەو لەناوچوون دەڕۆن. لەبەر ئەوەیە پێویستە، کە ئێمە تێکۆشان گەورەتر و بەهێزتر بکەین تاوەکو ئێمە رۆژێک زووتر بتوانین، خۆمان، گەلەکەمان و مرۆڤایەتی لەو فاشیزمە رزگار بکەین. لەسەر ئەو بنەمایانە جارێکیتر من ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، جەژنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە رێبەر ئاپۆ، جەنگاوەرانی پەکەکە و ئەوانەی بۆ پەکەکە کار دەکەن و خەباتکاری پەکەکەن، گەلانی کوردستان و لە مرۆڤایەتی و دۆستانی پەکەکە و گەلی کرد پیرۆز دەکەم.
ژ.ت