بە دیمەن

بایک: ئەگەر کورد لەمڕۆدا مێژوویەک دەنوسێتەوە، لە سایەی شەهیدانە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک شەهیدانی مانگی ئایاری بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "شەهیدان بناغەی ئەم تێکۆشانەن. ئەگەر گەلەکەمان لەمرۆدا لە سەر پێیە، مێژوو دەنوسێتەوە، دەبێتە هیوایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، ئەوانە لەسایەی ئەو بەهایانەوەن".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک هەڵسەنگاندنی بۆ رۆژەڤەکان کرد. لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا پرسەکانی وەک جەژنی زمانی کورد، گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی ئایاری هەڵسەنگاند.

سەبارەت بە زمانی کوردی دەتانەوێت چی بڵێن؟

بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کورد و لە مرۆڤایەتی دەکەم. بەراستیش جەژنێکی بەو جۆرە بۆ کورد پێویستە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی سیاسەتێکی تواندنەوەی کولتوری گەورە بەسەر گەلی کورددا پەیڕەو دەکرێت.  دەیانەوێت گەلی کورد لە ناو ببەن. بۆ گەلێکی گەورە، کولتور جەستەی ئەو گەلەیە. هەبوونی ئەو گەلەیە. ئەگەر گەلێک، نەتەوەیەک زمانی خۆی، کولتوری خۆی لە دەست بدات، ناتوانێت بژی. لەناو دەچێت. لەم سەردەمەدا زانست و تەکنەلۆجیا زۆر پێشکەوتووە. بەتابەتی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری داگیرکەر و قڕکەر زۆر سودی لەوە وەرگرتووە. بۆ ئەوەی ئامانجەکەی بهێنێتەدی، زیاتر راوەستە لە سەر تواندنەوەی کولتوری دەکەن. بۆ ئەوەش تەکنەلۆجیا و زانستی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە لە هەموو روویەکەوە بەکاردەهێنن. ئێستا دەوڵەتی قڕکەر داگیرکەری تورکی تابلێت بەسەر زۆر منداڵی کورددا دابەش دەکات. لە خوێندنگە سەرەتاییەکانیش هەندێک بەرنامەی لەو تابلێتانە دابەزاندووە. ئەو بەرنامانەی لەسەر ئەو تابلێتانە دابەزێندراون بۆ ئەوەن کە هەموو گەنجانی کورد، منداڵانی کورد بە تەواوەتی بکەنە تورک، بە تەواوەتی لە ناسنامە و راستی خۆیان دووربخەنەوە، بیانتوێننەوە و بتوانن کۆمەڵگەی کورد لەناوببەن. بۆیە پێویستە گەلەکەمان هەموویان خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆیان بکەن. خاوەنداری لە هەموو زاراوەکانی کوردی بکەن، نەک هەر کرمانجی. لە دوملکی (زازاکی)، لە سۆرانی لە هەموو زاراوەکان خاوەنداری بکەن، بەرەوپێشی ببەن. هەم فێرببێت، هەم بنوسێت هەم قسە بکات هەمیش بە زمان و کولتوری خۆیەوە بژی. ئێستا تادێت گەلەکەمان لە رووی زمانی کوردی، کولتوری کوردییەوە هەندێک هەنگاو دەنێت. ئەوانە باشن، بەڵام کەمن. دەبێت هەنگاوی بەهێزتر بنرێت. بۆ نمونە، ئێستا زۆر ناوی شەهیدان، ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان دادەنێن. ئەمە زۆر باشە. بەڵام کاتێک ئەو ناوانەیان لەسەر دانان، دەبێت لەبارەیانەوە قسە بۆ منداڵانیان بکەن. پێیان بڵێن ئەو ناوانە لە کوێوە هاتوون، بەلای کوردەوە بە چ واتایەکە، پێویستە لەبارەی هەموو ئەوانەوە بە وردەکارییەوە قسە لەگەڵ منداڵان بکرێت. بۆ ئەوەی منداڵانی ئەم کۆمەڵگەیە لە راستی خۆیان، لە ریشەی خۆیانەوە دوور نەکەونەوە، بتوانن لە گەڵ راستی خۆیان بژین. دەوڵەتی تورکی قڕکەر بۆ ئەوەی کوردان لەناوببات، لە زمان و لە کولتورەوە دەستیپێکردووە. لە بنەڕەتدا لێرەدا قڕکردن ئەنجام دەدات. لە رووی دیکەشەوە قڕکردن ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر بیانەوێت گەلێک لەناو ببەن زمان و کولتورەکەی لەناو دەبەن. ئەو کاتە ئەو گەلە ناتوانێت بژی. لەبەر ئەوە گەلەکەمان، گەنجانمان هەمووان دەبێت خاوەنداری لە زمان، کولتوری خۆیان واتە ئایندەیان بکەن، لەپێناو خۆیان تێبکۆشن و بژین. ئەوە وەک تێکۆشانێکی ئازادی بۆ خۆی بە بنەما بگرێت. لەبەر ئەوەی خاوەنداری لە کولتور و زمانی خۆیان خاوەندارییە لە پێوانەکانی ئازادی. ئەو تێکۆشانە وەک تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، سەربازی، هزری، لە هەموو روویەکەوە ئەو تێکۆشانەش تێکۆشانێکی گەورەیە. ئەگەر گەلەکەمان نایەوێت لە ژێر تواندنەوەی کولتوریدا بێت، دەبێت لە دژی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوەی کولتوری خاوەنداری لە خۆی بکات و لەوپێناوەدا تێبکۆشێت، منداڵانی بە زمانی کوردی، بە کولتوری کوردی، بە ژیانی کوردی گەورە بکات. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی من بۆ هەموو گەلەکەمان ئەوەیە کە لە کوێ دەبن با ببن، لە ماڵەکانیان، لە دەرەوە بە تەواوەتی لە ژیاندا کوردایەتی، کولتوری کوردایەتی بۆ خۆیان بە بنەما بگرن. لە سەر ئەو بنەمایە ژنانی خۆیان پێکبهێنن.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٣٨ مانگە لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیری دژواردایە. بەڵام وەزیری دەوڵەتی تورک وتی، لەوێ هیچ گۆشەگیرییەک لە ئارادا نییە، هەموو شتێک ئاساییە، مافی خۆیان بەکاردەهێنن. هۆکاری ئەو ئەشکەنجە دژوارە و ئەو لێدوانانە چییە، لەبەرامبەر ئەوەدا دەبێت چی بکرێت؟

لەسەر رێبەر ئاپۆ سیاسەتێک کە بەڕێوەدەبرێت سیاسەتی قرکردنە. سیاسەتێکە کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا پەیڕەو دەکرێت. دەزانرێت رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی کێشەکان بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکات چووە ئەوروپا. تەنانەت لە ئەوروپا لەپێناو چارەسەری پرسی کورددا ٨ خاڵی راگەیاند. بەڵام لە ئەوروپا چی روویدا؟ پیلانگێری. ئەو هەڵسوکەوتەی ئەوروپا، هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵ کۆمەڵگەی کورد و پرسی کورد. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا مامەڵە و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر گەلی کورد دەربڕی. ئەگەر ئەوروپا بیویستایە پرسی کورد بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکات، هەرگیز ئەو مامەڵەیەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ نەدەکرد. ئەمە راستیەکە. ئەگەر لەمرۆدا گۆشەگیرییەکی رەها و ئەشکەنجەیەکی بێ سنوور لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەبرێت، لەمەدا تەنیا هەر دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیار نین. لەمەدا ئەوەی پیلانگێری کرد، ناتۆ، ئەوروپا پێکەوە بەرپرسیارن. سی پی تی بریارەکانی ئەوان بە کردەوە جێبەجێ دەکات. ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی ئەوروپا، ناتۆ وەریگرتوون، سی پی تی بە کردەوە جێبەجێیان دەکات. ئەویش لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا جێبەجێیان دەکات. ئەوروپا زۆر باسی یاسا، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ دەکات. ئەوانە هەموویان درۆن. لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت هەم راستی دەوڵەتی تورکیا، هەم راستی دەسەڵاتداری تورکیا، راستی ئەوروپا نیشان دەدات. ئەوەتا هەموو کەس دەیبینێت. هیج یاسایەک لەئارادا نییە، دادپەروەری نییە، مافەکانی مرۆڤ لە ئارادا نین. هەموو شتێکیان خستووەتەژێر پێوە. بە تەواوەتی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیان بە بنەما دەگرن. گەلی کورد دەکەنە قوربانی بۆ ئەوە. ئەمە روونە و لە بەرچاوە. یاسای ئەوروپا و دادپەروەری ئەوان مایەپووچ بووە. لە بری یاسا، دادپەروەری یاساکانی گلادیۆ پەیڕەو دەکەن. لە یاساکانی گلادیۆدا هەرگیز یاسا بوونی نییە، هەڕەمەکی هەیە، مردن هەیە، کۆمەڵکوژی هەیە. ئەگەر لە جیهاندا ئەوەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەکرێت، بە سەر هەندێکی دیکەدا بهاتایە، قیامەتیان هەڵدەستاند. بەڵام ئەمرۆ دەبینین کە کەڕ و لاڵن. ئێستا وەزیری دادی تورکیا وتی، گۆشەگیری بوونی نییە هەموو شت بەشێوەی بێهاوتا بەرێوەدەچێت. لە تەلەڤزیۆندا درۆی گەورەی بەو جۆرەی کرد. ئەو بوێریە لە کوێوە دەهێنێت؟ لە ئەوروپا، ناتۆ لەوانەی پیلانگێری نێونەتەوەییان ئەنجامدا، وەریدەگرێت. ئەگەر ئەوان بەو رادەیە بوێریان پێنەدایە، نەیدەتوانی بەو جۆرە قسە بکات. ئەمە ئاشکرایە. ئێستا وەیسی ئاکتاش ٣٠ ساڵی خۆی تەواو کردووە. بەڵام چییان کرد؟ ساڵێکیان بۆ درێژ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئازادی نەکەن. لەمەدا یاسا لە کوێیە، دادپەروەری لە کوێدایە؟ بەتەواوەتی هەڕەمەکییە، بەجێگەیاندنی یاسای گلادیۆیە. بۆجی مرۆڤێک کە ٣٠ ساڵ ژیانی لەزینداندا بووە، ٣٠ ساڵی خۆی تەواو کردووە ئازاد ناکرێت؟ کەواتە لەو زیندانەدا هەندێک شت روودەدەن، بۆ ئەوەی لە دەرەوە کەس بەوانە نەزانێت، بۆیەش ساڵێکیان بۆ وەیسی ئاکتاش درێژکردەوە تا ئازاد نەکرێت. ئەمە هەمووشت ئاشکرا دەکات کە لە ئیمراڵی سیستمێک کە پیلانگێرییان بۆکرد، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی، خائینە کوردەکان ئەنجامیاندا، ئەو سیستمە لەئارادایە. لەبەر ئەوەش پێویستە گەلەکەمان لە دژی ئەو گوڕ بە تێکۆشان بدەن. دوبارە و چەند بارە رێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە، بە قووڵی لە پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ تێبگەن، بە گوێرەی ئەوەش گوڕ بە تێکۆشان بدەن. تەنیا ئەگەر گەلەکەمان، دۆستانمان کە تێکۆشان بکەن و گوشار دروست بکەن، ئەو کاتەیە ناچار دەبن دەست لەو سیاسەتەیان هەڵبگرن. ئەگەر بەو جۆرە نەبێت دەیانەوێت بە پێداگرییەوە درێژە بەو سیاسەتە بدەن. لێرەدا بانگەوازێکم بۆ پارێزەران هەیە، دەبێت زیاتر پەرە بە تێکۆشانی یاسایی بدەن. نەڵێن هەندێک هەنگاومان نا بەڵام نەگەیشتینە ئەنجام. دەبێت لە رووی یاساییەوە تێکۆشان فراوان بکرێت، لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش مافناس بوونیان هەیە. دەتوانن لەگەڵ ئەوان ئەم تێکۆشانە بکەن. ئەمەش تێکۆشانێکە. دەبێت بەم جۆرە لێی تێبگەن. ئەگەر بەم جۆرە لێی تێبگەن، لە رووی یاساییەوە تێکۆشان بەهێز دەکرێت و ئەوە هەم ناتۆ، هەم تورکیا، هەم یەکێتی ئەوروپا، هەمیش سی پی تەنگەتاو دەکات. هەندێک تێکۆشان هاتە ئاراوە، تەنگەتاو بوون و ناچاربوون قسە بکەن. سەرۆکی سی پی تی لە قسەکانیدا دانی بە هەموو شتێکدا نا کە چ سیاسەتێک بەڕێوەدەچێت. ئەوە روونە.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد' ٨ مانگی پڕکردەوە و لە قۆناغی دووەمدایە. ئێوە لەبارەی ئاستی هەنوکەیی هەڵمەتەکە و ئەو شتانەی لەئێستا بەدواوە دەکرێن دەتانەوێت چی بڵێن؟

بۆ ئەم هەڵمەتە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا گەلێک هەڤاڵ و وڵاتپارێز تێکۆشان بەڕێوەدەبن. ئەمە تێکۆشانێکی بە شکۆیە. چی دەڵێن؟ وتییان، مادام گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، ئێمەیش دەمانەوێت بە هەمان شێوە ژیان بکەین، ئێوە ناتوانن لە ڕێبەر ئاپۆمان دابڕن. ئێوە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو مافەکانی دابڕێنن. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا چاوپێکەوتن بکات، ئێمەیش لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکانماندا چاوپێکەوتن ئەنجام نادەین، ناچینە دادگاکانی ئێوە. ئێمە ناچینە تەندروستی. ئێوە شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن، ئێمەیش ئەمە قبوڵ ناکەین. یانی لێرەدا هەڵمەتێکی لەم جۆرەیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆییان کرد بە بنەمای بەرخۆدانی خۆیان. دیسان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا گەلێک ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمی، سیاسەتمەداران، یاساناسانیش بۆ سی پی تی نامەیان نارد. داوایان لە سی پی تی کرد ئەو ڕاپۆرتەی لە سەر ئیمراڵی ئامادەییان کردووە ئاشکرای بکەن. هەروەها ڕاستەخۆ بچنە ئیمراڵی. یانی ڕێبەر ئاپۆ لەوێیە یان نا. ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ چۆنە و چیە؟ بۆچی ناهێڵن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت؟ ئێمە لە گومانداین. ڕاگەیاندراو درا، نامە نێردرا. وە هەر ڕۆژە و ڕاگەیاندراوێک دەدەن. دیسان گەلەکەمان بە تایبەت لە ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک چالاکی دەکەن. لە بەشەکانی تر چالاکی هەیە، نامە نارد هەیە، ڕاگەیاندراو هەیە. شەرمەزارکردن هەیە. بۆیە سڵاو و حورمەتی خۆم بۆ ئەم چالاکیانە دەرەبڕم. ڕاستە هەنگاوەکەمان دەستپێکردووە. هەنگاوی هەڵەمەتی یەکەم وێڕای کەم و کوڕییەکانی بە سەرکەوتووی بە کۆتایهات. ڕۆژەڤێکی دروستکرد، لەسەر ئەو بنەمایە دەستمان بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە کردووە و بەردەوامە. هەندێک چالاکی ئەنجام درا، بەڵام وەک پێویست نیە و کەمە، پێویستە چالاکیەکان بە هێزتر و فراوانتر بکرێن. گەر چالاکیەکانمان بە هێزتر نەکەین، گوشارێکی زۆر لەسەر داگیرکەری تورک، سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا دروست نەکەین، ئەوا ئەم سیاسەتەی کە بەڕێوەی دەبەن لەسەری بەردەوام دەبن، جەختکردنەوەشیان لە پایی کەموکوڕییەکانی چالاکیەکانی ئێمەوە دەکەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت. لە گۆڕەپانی نەتەوەی و نێونەتەوەیدا خوێندنەوەی بەرگری نامەکانی  ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد. کارێکی زۆر گرنگ بوو. بۆیە پێویستە لە ئێستاشدا بەردەوام بێت. بەڵام بەهێزتری بکەین، هەنگاوی زیاتر بنێین. بەرگری نامەکان بخوێنیەنەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین. بەم شێوەیە بەرگری نامەکان بگەیەنین بە هەموو کەسێک. ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ وتی، بەرگرینامەکانم بگات بە هەر شوێنێک ئەوا من لەو شوێنەم. کەواتا ئەرکمانە بەرگری نامەکان بگەیەنین بە هەموو جێگەیەک. ئەرکی هەموو کەسێکە، ئەرکی دۆستانی گەلی کوردیشە. گەر ئەم ئەرکە پێکبهێنین، هەموو کەسێک بەرنامەی بەرگری نامەکان بداتە پێشی خۆی، پێویستە هەم خوێندن، نوسین هەم گفتوگۆکردن، گەلێک سیمیار، خەباتی هاوبەش ئەنجام بدرێن. ئەو چالاکیانەی کە تەواوکەری یەکتر گەر تەواویان نەکەین، پارچە پارچە دروستەبن. پێویستە لە ناوەندێک هەموو ئەمانە ڕێکبخریت و چالاکیەکان تەواوکەری یەکتربن و هێزی کاریگەییان دەرکەوێت. گەلێک چالاکی ئەنجام دەدرێت بەڵام تەواوکەری یەکترنەبوون. لەبەر ئەوە چالاکیەکان ئەنجامێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا نەهێنا. بۆیە پێویستە بۆ ڕێبەر ئاپۆ کۆمیتەی یاسایی دروستبکرێت، ئەو کۆمیتەیەش خاوەنداری لە مافەکانی ئاپۆ بکات، تێکۆشانێکی هەموو کەسێک لەسەر ئەو بنەمایە بجوڵێتەوە. گەر لەم چوارچێوەیەدا کارەکان بکرێت ئەوە هەڵمەتی دووەم دەگات بە ئامانجەکانی. ئامانجی هەڵەمەتی دووهەمین چیە؟ ئازادی جەستەی ڕێبە ئاپۆیە. کۆتایهێنان بێت بە سیاسەتی قڕکردنی سەر کوردان. پێکهێنانی ئازادی گەلی کورد. لەبەرئەوە هەنگاوێکی ستراتیژییە. پێویستە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایە لە دەڤەرێک ئەرکی خۆی بزانێت و پێکبیبهێنیت. داخوازیم لە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایەیە.

لە ڕۆژ و مانگی شەهیدانداین. گرنگی شەهیدانی مانگی گوڵان لە تێکۆشانی ئەمڕۆماندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

مانگی گوڵانمان کرد بە بە مانگی شەهیدان. ١٨ گوڵانیشمان کرد بە رۆژی شەهیدان. ئەوەتا پێویستە ئەم باش ڕوونبێتەوە. بۆ ئێمە نەک بە تەنها مانگی گوڵان مانگی شەهیدانە، ١٨ی گوڵان ڕۆژی شەهیدانە. ئێمە تەڤگەری شەهیدانین. لە سەر ڕێچکەی شەهیدانین. لە سەر ئامانجی شەهیدان هەنگاو دەنێین. هەموو ڕۆژ و مانگێک شەهید دەدەین. ئەمە حەقیقەتێکە. بەم شێوەیە بەهاکان دروست دەکەین، بەهاکان گەورەتر دەکەین و دەیپارێزین. ئەوەتا بەم شێوەیە گەلمان زیندکردەوە، بە پێشمان برد، گەیشتە ئاستی نێونەتەوەی ئیدی مرۆڤایەتی داوای هاوکاری لە گەلەکەمان بکات. بەم شێوەیە هەموو بە تێکۆشانی شەهیدانەوە دروست بوو. بناغەی ئەم تەفگەرە شەهیدانە. تێکۆشانی شەهیدانە. هەموویمان لە تێکۆشانی شەهیدانەوە دەستکەوتووە، ئێمە قەرزداری شەهیدانین. دەمانەوێت قەرزەکانمان بدەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە تێدەکۆشین. هێز و سەرچاوەمان بە تەواوی لە شەهیدانەوەیە. بە خەونی ئەوان، بە هەستی ئەوان، بە تێکۆشانی ئەوان، بە بەهایانەی بونیاتییان ناوە خۆمان دروستدەکەین، خۆمان پێش دەخەین. هێزێمان لێرەدایە. لەبەر ئەمەیە ئەم تەڤگەرە بووە بە تەفگەری ئازادی. بووە بە هیوایەکی مەزن بۆ هەموو مرۆڤایەتی. گەر هێڵی شەهیدانمان کردووە بە بنەمای خۆمان ئەوا لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەشتووین. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ خواستی بۆ گەلەکەمان بەها بێنێتە ئاراوە. چونکە هەموو بەهایەک لە گەلی کورد وەرگیرابووە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەمە تێکۆشانێکی مەزنی کرد. بەم شێوەیە بە شەهیدانی کرد. لەبەرئەوە هەر شەهیدێکی کرد بە ئەڵقەیەک بۆ ئەوەی تێکۆشان مەزن بکات، بۆئەوەی بۆ گەلی کورد بەها بونیاتبنیت. ئەو کاتەی ئەم بەهایە هاتە ئاراوە، گەلی کورد زیندبووەوە، پێشکەوت، بووە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی. گەر گەلی کورد بەها بۆخۆی بونیات نەنێت، بەهای ئازادی بەهێز نەکا، بە پێش ناکەوێ و گەل ناتوانێت ژیان بکات. گەر لەمرۆدا گەلمان لەسەر پێیە، مێژوو دەنوسێتەوە، بووە بە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی. ئەوا لەسەر ئەم بنەمایە. گەر ڕۆژی ١٨ی گوڵانمان کرد بە ڕۆژی شەهیدان، هۆکارەکەی ئەوەیە لەو ڕۆژەدا حەقی کارەر کوژراوە. هەڤاڵ حەقی کارەر کورد نەبوو، خەڵکی کوردستانیش نەبوو. خەڵکی تورکیا بوو. هەڤاڵ حەقی کارەر خاوەنداری لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد. لە دژی سیستەمی دەوڵەتی تورکی قڕکەر دەرکەوت. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ستراتیژێک بەڕێوەدەبات کە کورد تەنها بکات بە تەنهایی بیهێڵێتەوە. هەڤاڵ حەقی کارەر لەبەر ئەمە ڕاستەوخۆ بەشداری ناو تەڤگەر بوو. هەر لەبەر ئەمەش بوو کوژرا. لەم مانگەدا بەتەنها ئێمە شەهیدی زۆرمان نەداوە. گەلی توکیاش شەهیدی زۆری داوە. گەلی عەربیش شەهیدی زۆری داوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان بەرەپێشچووە. لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا گەلێک شەهید دروستبوو. لە تورکیا دەنیز گەزمیش، حوسەین ئینان، یوسف ئاسلان، سینان جەمگیل، ئیبراهیم کایپاککایە، ئولاش. چەندی تریش کە دەتوانین بیان ژمێرین. لە کانگای کانزای سۆمای . وە لە ڕۆژهەڵات چوار شۆڕشگێڕی کورد لە سێدارەدران. سلێمان موعینی کوژرا. لەیلا قاسم، هەروەها لە قامیشلۆش شەهید هەبوو. یانی لە تەواوی کوردستان و تورکیاشدا شەهیدی زۆر هەیە. بۆ پەکەکەیش محمەد کاراسوونگوور، هەڤاڵ مزگین، قاسم ئەنگین و چەندانی تر. شەهیدانمان لە هەولێر، کە بارزانییەکان کۆمڵکوژییەکی گەورەییان کرد. بەم بۆنەیەوە بەڕێز و پێزانینەوە حورمەتی خۆمان بۆ شەهیدان دەربڕین و یادییان دەکەینەوە. بە شەهیدانەوە ئەم تەڤگەرەمان پشخست و بە شەهیدانیشەوە بە پێشی دەخەین. هیچ کاتێک لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەست بەرنادەین کە هێڵی شەهیدانە. ڕێبەر ئاپۆ چۆن خۆی کردە وتەبێژی شەهیدان، میلیتانیانی پەکەکە و پاژکیش هەموو وتەبێژی شەهیدانن. بۆیە بە هەموو ژیانیان دەخەنە خزمەتی هێڵی شەهیدانەوە. لەم هێڵەدا سەرکەوتن و ئەنجام وەرگرتن هەیە. بانگەوازیم ئەوەیە پێویستە هەموو کەسێک هێڵی شەهیدان بکات بە بنەمای ژیانی خۆی. لە ژیانی شەهیدان بکۆڵێتەوە، ژیانیان یەکانگیری ژیانی شەهیدان بکەن، بۆ ئەوەی مەزنایەتی بدەن بە ژیان. ئەمە ئەرکی هەمووانە. دەوڵەتی تورک دووژمنی گەلی کوردە. ئەم دوژمنایەتیە لە هەموو جێگەیەکە. نەک بە تەنها لە باکووری کوردستان بەڵکو لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئەم هەیە. هەر ڕۆژەو تەرمێک لە زیندانەکانەوە دەردەچێت. ژنانی بەتەمەنی ٨٠ ساڵە دەخەنە زیندانەکانەوە کە تەنانەت ناشتوانن هەنگاوبنێن. تۆڵە لە گەلی کورد دەکەنەوە. بەم شێوەیە دەیانەوێت چاوی هەموو کەسێک بترسێنن. بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بەشداری ناو تێکۆشان نەبێ، دەستبەرداری تێکۆشان بن بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجی قڕکردنیان پێکبهێنن. ئەم سیاسەتە بە تەواوی بۆ ئەوە بەڕێوەدەبرێت. سیاسەتێکی قڕکردنە، لە زیندانەکان، لە دەرەوەی زیندان، لە هەموو بەشێک ئەم پێدەهێنن. پێویستە گەلەکەمان باش لەمە تێبگات. هەموو کەسێک لە دژی دوژمنان بە گەورەی بژێت، لەگەڵ دوژمندا ژیانکردن نابێت. ئەوەی لە کوردستان ئەنجامی دەدات بەتەواوی بۆ لەنابردنی کوردانە. وڵاتپارێزی ناتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. وڵاتپارێزی چی دەوێت؟ لە دژی داگیرکاری لە هەموو لایەکەوە ئەم هەڵوێستەی دەوێت. ئەمە مافی هەموو مرۆڤێکی کوردە.

درێژەی هەیە...